کچانی کوردی ئیزدی؛ قوربانی توندوتیژی فرقەی داعش

  • ۳ سال قبل

ژنانی ۱۸ ساڵە یەکێک لە کچانی ئیزدیە کە دیلی دەستی داعش بوو. ئەم رێکخراوە تێرۆریستیە وەک کوێلە کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرد.

ژنان لەدیمانەیەکدا وتی:”مەرجەکە زۆر دژوار بوو. بۆ ماوەی سێ مانگ لە ماڵێک بوو کە سێ ئەندامی داعش تێدا لەگەڵم دەژیان. ئەوان هەڕۆژ دەستدرێژیان دەکردە سەرم و گۆڕەوشاریان دەدام. چەند کچی ئیزدی دیکەش لەژوورەکانی دیکەدا بوون. ئێمەیان بەزۆر ناچار دەکرد کە ئائینەکەمان بگۆڕین. داوایان لێدەکردین قورئان بخوێنین. چوون ئێمە موسڵمان نین بۆیە داوای گۆڕینی دینیان لێدەکردین. لەمبارەوە بەتوندی لێیان دەداین.”

ئەم دیلە پێشووەی داعش لەدرێژەدا وتی:”ئەندامانی داعش بۆ ئەوەی کە ئێمە ناچار بە پەسەندکردنی ویستەکانیان بکەن، بەزنجیر دەمانیانبەستەوە و لەبەر خۆڕ رایان دەگرتین تا گۆڕەوشارمان بدەن. هەڕەشەیان لێدەکردنی گەر خۆ رادەست نەکەن بەکارەبا گۆڕەوشاریان دەدەن.” ژنان کە دواتر توانی لەگەڵ چەند ژن و کچی دیکەی ئیزدی هەڵبێت پرتووکێکی لەبارەی سەردەمی دیلی خۆی نووسی کە “ژنان؛ کۆێلەی داعش”ی ناوە. ئەوە لەم پرتووکەدا روون دەکاتەوە کە چۆن بردوویانە بۆ بازاری کۆێلە فرۆشان؛ شوێنێک کە هەزاران ژنی ئیزدی دیکەی تێدا دەفرۆشرا. شەرڤانانی داعش لەنێوان ئێمە ژناندا دەهاتن و دەچوون، قەمشەریان پێدەکردین، دەستیان لەسمتمان دەدا و بە قسەی بچوککەرەوەی رەگەزیان دەگووت.

کوردانی ئیزدی کە ئائینیان هەر ئەو ئائینی ئیرانیانی پێش ئیسلام واتە زەرتۆشتیە یەکێک لە ئارمانجە سەرەکییەکان داعش بوون کە وەک “شەیتان پەرەست” ناویان دەبات. بە پێی ئایدیۆلۆژی ئەم گرووپە تێرۆریستیە، کوشتنی پیاوانی ئیزدی و دەستدرێژی لەسەر ژنانیان حەڵاڵە. ژنان لەدرێژەدا دەڵێت:” ئەم پیاوانەی داعش هیچ هەستێکیان نەبوو و هیچ لەمرۆڤایەتی تێنەگەیشتبوون. بەس بیریان لە کوشتن و توندوتیژی دەکردەوە. هەمیشە مادەی هۆشبەریان بەکار دەهێنا و حاڵەتی ئاسایان نەبوو. تەنانەت بەزەیان بە منداڵانی ئیزدیشدا نەدەهاتەوە. منداڵانیان دەرفاند و لەناوەندەکانی سەربازی، مێشکیان دەشۆشتنەوە. کۆڕانیان پەروەردە دەکرد تا شەرڤان و کچانیش بووکی جەهادیەکان بن”. ئەو لەکۆتایدا دەڵێت:”بەڕاستی هەڵاتن دژوار بوو. چوونکە لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا بووین. کاتێک کە پیاوان شەو درەنگ لەشەڕ دەگەڕانەوە دەمزانی زۆر ماندوون و خەونیان قورس دەبێت. من و پێنج لەژنە ئیزدیەکانی دیکە پێکەوە هەڵاتین. پیاوێکمان بینی رێنموونیکردین و توانیمان سەرکەوین. نێزیکی پێنج کاژێر بەڕێدا رۆشتین تا گەیشتینە شنگال.”

هەڵبەت دەبێت بگوترێت ژنان بەشانس بوو چوونکە هێشتاش زیاتر لەدوو هەزار ژن و کچی ئیزدی دیلی داعشن. زیاتر لە چوارسەد هەزار کەسیش ئاوارەن و هێشتا لەکەمپەکاندا دەژین.[۱]

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=2ss4COzQr4w

دختران کرد ایزدی؛ قربانی خشونت فرقه‌ای داعش

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب