پەژاک؛ تاوانباری یەکەمی لەناوچوونی ماڵباتی بەهمەن هەورامی

  • ۲ سال قبل

چاودێر دووجار لەگەڵ ماڵباتی بەهەمەن قسەی کردووە. بەهمەن هەورامی یەکێک لە ئەندامانی کوژراوی پەژاک بوو کە فریو و مردنی ماوەیەک پێش لەلایەن چاودێڕەوە باس کرا.

بەهەمەنیش یەکێک لەسەدان قوربانی هەژاری لەناوچە سنوریەکانی وڵات بوو، ئەو قوربانیانەی کە هەردەم ئەندامانی پەکەکە و پەژاک لەکەمینیاندان تا لەڕێگای خراپ بەکارهێنانی مەرجی ژیانیان هەڵیانخەڵەتێنن و بیانرفێنن.

باوکی بەهەمەن لەدیمانەی سێێەمدا لەگەڵ چاودێر باسی دۆخی دەروونی ماڵبات دەکات.

ئەو وتی:

“بەهمەن تەنیا کۆڕی من نەبوو. مەرجی داریی قەت باش نەبوو؛ هەندێک جار کۆڕەکەم گلەیی دەکرد لەم مەرجە، بەڵام هەموو ئیشێکی دەکرد تا بتوانێت ژیانێکی باشی هەبێت. ئیشی زۆری کرد. ئەم دوایانە پێش دەرکەوتن لەوڵات لە دەواجنێکدا ئیشی دەکرد.

بەڵام کۆتایەکانی شەو، گەورەکەی بەهمەن پەیوەندی پێوە کردم و وتی دوو کەسی نەناسراو هاتن و بەهمەنیان برد. دیار نییە هەڵیانخەڵەتاندبوو یا بەزۆر بردبوویان. ئێمەش کە نەماندەزانی ئەو دوانە کێین تا بەدوایاندا بڕۆین. چەندین جار سەردانی قەندیلمان کرد.

هێزەکانی پەکەکە و پەژاک یەکەم جار نکۆڵیان کرد کە لەوێ بێت. جارەکانی دیکە وتیان لێرەیە بەڵام هەنێردراوە بۆ قەندیل. بەڵام هەرگیز رێگەیان نەدا بیبینم.

هەرجار درۆیەکیان بۆ دەکردین، جارێک دەیانگووت لەتورکیایە. جارێک دەیانگووت لە شەڕدایە لەسوریا. جارێک دەیانگوت لەپەروەردەدایە. بەکورتی، جارێکیش بەهمەنم نەبینی.

هەرچیندە پێداگریم زۆرترم دەکرد توندتر دەبوونەوە و بچووکیان دەخستمەوە. من هێشتا دڵنیا نییم کە چۆن دەبێت کۆڕەکەم کە لەهەموو ژیانیادا بەدوای ژیانێکی باش بوو تەڤلی گرووپێک بێت کە ماڵی نییە نە جل نە خۆراکی گونجا؟ من دڵنیام پەژاک بە زۆر بردوویە….

ناکرێت کە کۆڕەکەم بە بڕیاری خۆی رۆشتبێتە ئەوێ. بەدڵنیایەوە فریو دراوە و یا بە زۆر براوە. لەم ماوەیەدا کە سەردانی قەندیلم کردوە هیچم دەست نەکەوتووە و نەمتوانی بیبینم.

بەس وێنەیەکیان پێشان دام لەدواین رۆژدا کە بۆ سەر ئیش دەڕۆشت و وێنەیەکی دیکە کە وەک ئەندامی پەکەکە کوژراوە و بڵاویان کردووتەوە. ئەوان تەنانەت وڵامدەری ئەم پرسە نین کە گۆڕەکم لەکوێ لەژێڕ خاک کراوە؟ تەرمەکەی لەکوێیە؟ هیچ روونکردنەوەیەک نادەن و ئامادە نین هیچ بڵێن. ئێستا من چ بکەم؟ تەنیا کۆڕم لەکوێ ببینمەوە؟ چ لەدایکی نەخۆشی بکەم؟ بە دایکێک کە تا کاتێک کە کۆڕەکەی لەلای بوو تەندرروست بوو بەلام کە رفاندیان لەناو بەتانی جێبەجێ دەکەین، بەمە چ بکەم؟ چ کەسێک وڵامدەرەوەی منی پیرەمێرد و دایکی داخداریەتی؟ پەژاک بۆ ئێستا هەواڵێکمان لێ ناپرسێت؟”

پژاک؛ مقصر اول نابودی خانواده بهمن اورامی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب