ونبووانی نێو پەژاک؛ نموونەی چواردەیەم: رزا کەماڵی

  • ۲ سال قبل

یەکێک لەئەندامانی پێشویی پەژاک لەدەقێکی تایبەتدا بۆ چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بەدواداچوون بۆ ون بوونی زۆرملێ و بەکوشت دانی گەنجانی کوردی ئێرانی دەکات لەسەردەستی پەژاک/پەکەکە و زانیاری لەبارەی رزا کەماڵی داوەتە چاودێر. شایانی باسە کە هەموو ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە وەرگیراون.

ئەم ئەندامە لەدەقەکەیدا ئەو کەسە دەناسێنێت و پێشینەی باس دەکات و شێوی کوشتنیشی دەڵێتەوە. هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە ئەوەی کە بۆ یەکەمجار بڵاو دەبنەوە.

ناو: رزا کەماڵی

نازناو: سیپان ئاسپین

شار: خۆی

لەدایکبووی:

بەرواری تەڤلی بوون:

بەرواری کورژان: ۲۰۱۶ – شڕنەخ

کاتێک کە بینیم، بڕوام نەکرد کە گەنجێکی بەم ناتوانیی جەختەیی و تەمەنی کەمەوە تەڤلی پەکەکە بووبێت. منیش تازە تەڤلی ببووم و هەوڵم دا خۆمی لێ نێزیک بکەمەوە. ئەو منداڵ بوو و بەرزی چەکە لەگەڵ خۆی زۆر جیاوازی نەبوو.

زۆرتری کاتەکان تەنیا و دەمارگیر بوو و خوێندنی تەواویشی نەبوو. ئەو لەئێران یارمەتی ماڵباتی دەدا لەبوارەکانی مەڕداری و شوانیدا. فریوی بەڵێنەکانی پەژاکی لەمەڕ ژیانێکی باشتر خوارد و ئێستا لەئەشکەوتەکانی پەژاکدایە. بۆیە نیشانەی بێ بڕیاری پێوە دیار بوو. نەیدەتوانی خۆی لەگەڵ ژینگە ڕێک بخات. لەسنووردا جار جار سووتەمەنی قاچاخ دەکرد و لەوێ هەڵخەڵەتابوو … لەماڵباتێکی پڕ حەشیمەتدا گەورە ببوو.

من کە ئەمەم بینی زانیم سنوور باشترین خاڵە بۆ پەژاک تا کەڵک لەهەژاری و نەزانی خەڵک وەربگرێت و تەڤلیان بکات. رزا کەمالی هەموو شتی لەچەکدا دەبینی…. بڕوای وا بوو و پەژاکیش لەم دەرفەتە کەڵکی وەرگرت و هەناردی بۆ خراپترین شاخی تورکیا… هەرکەس رۆشتووە ئەوێ، تەرمەکەشی ون بوو… رزا کەمالیش تووشی ئەو چارەنووسە بوو.

 

گمشدگان در پژاک؛ نمونه سیزدهم: رضا کمالی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب