عەفرین: ژنێکی دووگیان لەگرتووخانە کوژرا

  • ۲ سال قبل

 

دەگوترێت ژنێکی دووگیان لەگرتووخانەکانی میت لەعەفرین لەژێڕ گۆڕەوشاردا کوژراوە.

بە پێی وتەی سەرچاو خۆجێیەکان، ژنێکی دووگیانی عەفرینی بە نێوی بەهجەت شەکسۆی ۳۲ ساڵان لەژێر گۆڕەوشاری میت دا کوژراوە. هاوژینەکەی خەلیل نسانی ۳۶ ساڵان و خۆی ئەم دوایانە لەلایەن جاشەکانی تورکیاوە لە دەرەوەی نەخۆشخانەی قەنبەر لەعەفرین رفێندرابوون. شایانی باسە عەفرین یەکێک لەجوانترین شارە کوردنشینەکانی سوریایە کە تورکیا داگیری کردووە.

راپۆرت کراوە کە ئەم هاوژینە بۆ ماوەی شەش کاژێر لێپرسینەوەیان لێکراوە و زۆرجار گۆڕەوشار دراون. سەرچاوە خۆجێیەکان وتوویانە کە بەرپرسانی میت هەڕەشەیان لەماڵباتی نەمەت بەهجەت کردووە کە هۆکاری مردنی کچەکەیان نەدرکێنن. میت ناچاریانی کردووە کە بلێن کچەکەیان لەسەر زگ چووە. چارەنووسی هاوژینەکی بەهجەت نادیارە. بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی عەفرین، لەسوریا لانی کەم ۷۸۱۰ کەس لەعەفرین رفێندراون کە چارەنووسی ۳۰۰۰ یان نادیارە و نێزیکی ۵۰یان لەگرتووخانەکانی تورکیا راگیراون. راپۆرت دراوە کە هەندێک لەو کەسانە لەلایەن ئەندمانی میت و هەندێکیشیان لەلایەن جاشەکانی تورکیاە رفێندراوم.

رێکخراوی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتێکدا کە ساڵی پار بڵاوی کردەوە، نموونەی پێشلکاری مافی مرۆڤیشی کە لەعەفرین روویان داوە باس کردبوو. راپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی سوریاوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە سوپای نەتەوەیی سوریا لەژێر دەسەڵاتی تورکیا تاوانی شەڕی لە عەفرین و سەرێ کانی ئەنجام داوە کە بریتیە لە مرۆڤ رفاندن، ون کردنی زۆرەملێ و توندوتیژی رەگەز. تورکیاش وەک بەرپرسیاری ئەم کردەوانە ناسێندراوە.

عفرین: یک زن باردار در زندان به قتل رسید

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب