عایشە گوکان، فمێنیستی کورد ۳۰ ساڵ سزای گیرانی بەسەردا سەپێنرا

  • ۲ سال قبل

دادگای ئەمەد وتەبێژی پێشووی بزاڤی ژنانی ئازاد (Tevgera Jinên Azad)ی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تێرۆریستی” نە جارێک بەڵکوو بۆ دووجار بە ۳۰ ساڵ گیران سزا دا.

وتەبێژی پێشووی بزاڤی ژنانی ئازاد، عایشە گوکان رۆژی چوارشەمەی رابردوو لەلایەن دادگای ئەمەدەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لەڕێکخراوێکی تێرۆریستی و بانگەشە بۆی بە سی ساڵ گیران سزا دا.

گوکان خۆی لە لێدوان لەبارەی پاراستنەکەیەوە بەدوو گرت وتی کە ” دادگا هەر لەسەرەتای دادگایی کردندا بەردەوام مافی پاراستنی لێ ستاندووتەوە”. ئەوە دەڵێت “مافی پارێزەرەکەی من و سەرۆکی ناوەندی پارێزەران لەدانیشتنی پێشوودا لێی سەندرا. نویەمین دادگای سزادانی باڵا لەبەرانبەر چاوی هەموو جیهان تووشی تاوان بوو. بۆیە من ناتوان لەبارەی پاراستنی خۆمەوە قسە بکەم. ژن، ژیان و ئازادی خاڵی گرنگن هیچ ناکرێت لەم دادگایەدا ئەنجام بدرێت.”

بەرفین گوکان پارێزەری عایشە گوکان دوای ئەو قسەی کرد و وتی کە دادگا بێ لایەنی رانەگرت چوونکە لەدانیشتنی نۆزدەیەمدا پاراستنەکەی بە زمانی کوردی رەت کردەوە و جارێکی دیکە گوێ بە پاراستنەکە نەدا و وتی: سیستمی زانیاری بیستن و بینین (SEGBIS) بە ڕێک و پێکی ئیش ناکات.

ئەو وتی:”لەدوائین دانیشتندا فەرمان درا پارێزە و سەرۆکی ناوەندی پارێزەران لەدادگا دەر بکرێن. بەدژواری پێشیان لە پاراستن گرت. پارێزەر نابێت لە دادگا دەربکرێت.”

ئەو وتی کە لەم دۆخەدا پێش لە پارێزگاری کردنی شایستەی گیرا.

دادگای ئامەد دووجار لەبڕیارەکەیدا عایشەی تاوانبار کرد بە ئەندامێتی لەنێو رێکخراوێکی تێرۆریستیدا: سەرەتا سزا درا بە ۱۲ ساڵ دواتر بە ۷ ساڵ و نیو. هەردووجار بە یەک تۆمەت. ئەو هەروەها سزا درا بۆ ماوەی سێ ساڵ لەبەر بانگەشە بۆ ئەو رێکخراوە.

شایانی باسە گوکان رامیارڤانی فمێنیستی بەناوبانگی کورد و چالاکی مافی ژنانە، لە ۲۸ی سۆباتی ۲۰۲۱ لەگرتووخانەی ئامەد دەستبەسەرە. لەدانیشتنێکدا لەمانگی ئادار، گوکان پێشی لێگیرا کە خۆی بپارێزێت.

گوکان ۸۳ جار دەستبەسەر کراوە، ۲۱۵ دۆسیە لەدژی پێکهاتووە تا ئێستگا بە هۆی چالاکی مافی ژنان و کوردان ۶۰۰ جار لەدادگا ئامادە بووە. بزاڤی ژنانی ئازاد جێگرەوەی کۆنگرەی ژنانی ئازادە کە لەنۆڤەمبەری ساڵی ۲۰۱۶ لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە سەرتاسەریەکان بۆ سەر هەموو رێکخراوەکانی لایەنگری کورد داخرا. ئەمە کاتێک بوو کە هاوسەرۆکی هەدەپە و زۆرێکی دیکە لە بەرپرسانی پارتەکە دەستگیر کران. رێکخراوی ژنانی ئازاد دەڵێت بۆ ئازادی ژنان لەبواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و رامیاریەوە تێدەکۆشێت و دەسەڵاتی رێکخستن کراوی ژنان پێش دەخات.

شایانی باسە مەبەستی دادگاکانی تورکیا لەرێکخراوی تێرۆریستی، گرووپی چەکدای پەکەکەیە کە بۆ زیاتر لە ۴ دەیە سەرقاڵی شەڕە لەدژی دەوڵەت و سوپای تورکیا.

عایشه گوکان، فمینیست کُرد به ۳۰ سال زندان محکوم شد

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب