شێوەی وڵامدانەوەی تورکیا بە “پرسی کوردی”: هۆکاری ناسەقامگیری و شەڕ

 

ئەنکەرە لەگەڵ هەموو دژبەرانی کورد چ سیاسی یا ملیشیا بەچاوی تێرۆریست دەڕوانێت و شەڕی خۆی بردووتە نێو وڵاتە دراوسێیەکانەوە.

لەرۆژی دەیەم تا چواردەی سۆباتی ئەمساڵ، سوپای تورکیا هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر کوێستانی گارە لەئێراق ئەنجام دا و بەدوای ئەوە هێرشی هێزەکانی تایبەتی ئەنجام درا کە دواتر ئەوانیش کشانەوە. کاتێک کە هێزەکانی تورکیا پاشەکشێیان کرد، دەیان ملیشیا، چەند سەرباز و سێزدە بارمتەگیراو لەلایەن پەکەکەوە کوژران. ئارمانجی ئەم ئۆپراسیۆنە ئازادی بارمتە گیراوەکان بوو. ئەم ئۆپراسیۆنە تا ئاستێک بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیە رامیاریە ناوخۆییەکانی تورکیا ئەنجام درا واتە رزگارکردنی سەرکەوتووانەی بارمتەگیراوەکان دەیتوانی تا ئاستێک هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپە کە ئاستی حەزکردنیان دابەزیوە، یارمەتی بدات. ئەردۆغان دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە، تەنانەت رایگەیاند کە لەماوەی چەند ڕۆژ هەواڵی باش دەدەینە خەڵکەکەمان.

هەورها، ئەم هێرشە بووە هۆی هەرێمی بوونی شەڕی ئەنکەرە و پەکەکە و جارێکی دیکە کشایەوە بۆ نێو خاکی ئێراق و ناوچەیەکی ترانزیتی گرنگ لەنێوان شنگال و قەندیل لەئێراق – بنکەی فەرماندەیی پەکەکە – و ئەلحەسەکێ لەسوریا – بنکەی فەرماندەیی یەپەگە سەر بە پەکەکە – ی کردە ئامانج. ئەم هێرشە بە پاڵشتی پارتی بە سەرۆکایەتی ماڵباتی بارزانی _ هاوپەیمانی سەرەکی کوردی تورکیا – کرا کە پەیوەندیەکی ئابووری لەوانە هەناردەکردنی نەوتی لەگەڵ ئەنکەرە هەیە.

گەر لەروانگەی سەربازیەوە بڕوانیینە بابەتەکە، دواکەوتین پەکەکە لەلایەن تورکیاوە نیگەرانی کەمتری هەیە بەڵام هیچ وڵاتێک بوونی گرووپێکی چەکدار وەک پەکەکە لەنێو خاکی خۆیدا تەحەمۆل ناکات و زۆرێک لەدەوڵەتەکان کاتێک دەبینن دراوسێیەکانیان ناتوانن پێش لەچالاکییە تێرۆریستیەکانیان بگرن، گرووپی وەها لەزەوینەوە دەکەنە ئامانج. جێگای تێگەیشتنە کە ئەنکەر، یەپەگە و پەکەکە لەو بەری سنوورەوە بکاتە ئامانج و ئەمانە وەک نیگەرانی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دەزانێت.

ئەوەی کە کێشە دەنێتەوە ئەوەیە کە تورکیا هەوڵ دەدات هەموو کوردان بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە مافی کەمینەکان هەوڵەکانیان دابەزێنێت بۆ ئاستی شەڕ لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە. ئەنکەرە لەگەڵ هەموو دژبەرانی کورد (ئاشتی خواز و ملیشیا) بەچاوی تێرۆریست دەڕوانێت و وەک بەشێک لەپەکەکە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکات. هەروەها کێشەکە ئەمەیە کە تورکیا “شەڕی خۆی لەدژی تێرۆریزم” بە بێ سەرنج دان بە هۆکاری سەرەکی و ریشەی پێکدادانەکان لەتورکیا دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکە. ئەم تێکەڵاوکردنەوە بۆتە هۆی ناڕزایەتی نوێی کوردان لەناوخۆ و ناسەقامگیری لەناوچەکەدا.

تەسک کردنەوەی گۆڕەپانەکە بۆ دژبەران

ساڵانێکە تورکیا مافی کەمینەی کوردی پێشل کردووە و سەرکووتیان دەکات، و ئەم رامیاریە ئاشکرای دەکات بۆ پەکەکە دامەزرا. لەگەڵ ئەمەش، ئەم شێوازانەی هەڵسووکەوت لەم چەند دەیەیەدا و دوای باشتر بوونی کەم لەساڵانی ۲۰۰۰ تا ۲۰۱۰ زۆرتر خراپ بووە. لەکۆماری تورکیا ئەوڕۆکە بۆ لێدوانی رامیاری سەربەخۆ و باسە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی مافی کەمینەکان و بابەتی دیکە هیچ کەشیک بوونی نییە. پارتی سەرەکی لایەنگری بەرژەوەندی “هەدەپە” لەبوونی ئەندامانی سەرەکی بەتاڵ کراو و سەرکردە و زۆرێک لە ئەندامانی بە تۆمەتی پاڵپشتی کردن لەتێرۆریزم بە بێ بەڵگەی یاسایی یا بینراوی رازی کرد، لەگرتووخانە کردووە.

پارادۆکس ئەمەیە کە هەر ئەو “ئاکپارتیییە” کە دانەری سەرکووتی هەنووکەییە، دانوستاندنی نافەرمی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە دەست پێکرد و کەشی لێکتێگەیشتنی سڤیلی ئۆتۆنۆمی کوردان و دانپێدانانی بوونی رامیاری تا ئاستێکی بەرچاو پەرە پێدا. لەمێژووی پێشکەوتووی تورکیا، ئەمە بێ وێنە بوو بەڵام درێژەی نەبوو. ئێستا زۆرێک لە حەشیمەتی پازدە ملیۆنی کوردی تورکیا جارێکی دیکە هاوڵاتی پلە دوون.

هەندێک دەڵێن بە هۆی سەرکەوتنەکانی هەدەپە، رەوتەکە گۆڕا. کاتێک کە هەدەپە بووە هەڕەشەیەک بۆ هەژموونی هەڵبژرادنەکانی ئاکپارتی و دانوستاندنی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە شکستی هێنا شەڕ لەنیوان تورکیا و پەکەکە دووبارە دەستی پێکردەوە و هەدپە ڕووبەڕووی تێکەوتنی هەموو دادگا رامیاریەکانی تورکیە لەدژی چالاکییەکانی بوو و راگیرا.

ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنوورەکان

ئەنکەرە جگە لە توندکردنەوەی سەرکووتی گەورەترین کەمینەی خۆی، ئەم هەنگاوەی سنووردار نەکرد بە سنوورەکانی تورکیاوە. لەبەرانبەردا، ئۆپراسیۆنی بەشێوازی ڕێک و پێک بەدروشمی دژە تێرۆریزم لەسەرانسەری سوریا و ئێراق پەرە پێدا، شەڕ لەگەڵ پەکەکە و یەپەگەی کردە ئارمانجی سەرەکی خۆی. ئەم شەڕە کۆمەڵێک بنکە و ئۆپراسیۆنی بەردەوامی تورکیا لەکوردستانی ئێراق لەدژی پەکەکە و چەندی هێرش بۆ سوریا بە بیانووی شەڕ لەدژی یەپەگە لەخۆ گرتووە. هێرشە ئاسمانییە ڕێک و پێکەکانی لەدژی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لەناوچەی شنگال و مەخمووری ئێراق لەم پێناوەدا بوو. پەرەسەندوویی کۆنترۆڵی سوپای تورکیا لەسەر پارێزگاکانی باشووری رۆژهەڵات لەشڕنەخ و هەکاریش لەم ڕێڕەوەدایە. بۆ خۆی، تورکیا خەریکی گواستنەوەی کێشەی کوردانە بۆ هەموو ناوچەکە. لەگەڵ ئەمەش، پشت بەستن زیادی بە ریبازی دژە تێرۆریستی و ئاسایشی خراپە و ناسەقامگیری لەناوچەکەدا زۆر دەکات.

یەکێک لەکێشەکان ئەمەیە کە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی، بوردمانی، ئۆپراسیۆنی هێزەکانی تایبەت، بەکارهێنانی کەرەستەی یارمەتی لەسوریا و جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا زیانی بەرچاوی لەتورکیا، سوریا و ئێراق لێکەوتووتەوە (نموونەی بارمتەگیراوە کوژراوەکان لەگارە)؛ ئەمانە پێشلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ، تێکدانی شوێنی ژیان و ژێرخانەکان، جێبەجێی بەربڵاوی خەڵک و پێشلکاری دەسەڵاتی وڵاتانی دیکە لەخۆ دەگریت.

نە پەکەکە و نە یەپەگە لەهەندێک لە کردارەکانیدا بێ تاوان نین، بەڵکوو لەئاستێکی بەرچاودا تاوانبارن. هەروەها ، تورکیا وەک وڵاتێک کە ئەرکی پاراستنی هەموو هاوڵاتیانی خۆی هەیە و وەک ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، ستانداردی بەرزی هەیە و بۆیە بەرپرسیارتی زۆرترە.

تێکۆشان لەدژی تێڕۆریزم ئەنکەرە، رەهەندی پۆزەتیڤی خڕکراو لەمەڕ باشترکردنی دۆخی ئاسایشی خەڵکی کوردی تورکیایە. ئەم وڵاتە لەگەڵ پارتی رامیاری وەک هەدەپە و خەڵکی کورد وەک پەکەکە یا یەپەگە بەچاوی دوژمن، هاوکار یا تەنانەت تێرۆریست هەڵسووکەوت دەکات، مەگەر ئەوەی کە چالاکانە لەئەجێندای تورکیا پشتیوانی بکەن. بۆ نموونە، دەستگیری ئەم دوایەی ئۆمەر فاروق گڕگڕی ئۆغلوو، چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی پەرلمان لەهەدەپە نموونەیەکە لە کردەوەکانی تورکیا. دەرئەنجامی ئەمە ئەوەیە کە تورکیا بە جێگای ئەنجامی ئارمانجێکی دژە شۆڕشی، رامیاریەکی بەربڵاوی سەرکووت و ترساندنی خەڵکی گرتۆتە پێش ( بۆ نموونە داگیرکردنی عەفرین لەسوریا). بۆیە، کردارەکانی ئەنکەرە دژی کوردانە و بەس دژی پەکەکە یا یەپەگە نییە، تەنانەت هەرچەندە هاوبەشێکی کوردی لەباکووری ئێراق وەک پارتی هەبێت. ئاستی پەرەسەندوویی ناوچەیی ئەم کردەوانە، ناوەڕۆکی سەربازی و نەبوونی رەهەندی دیپلۆماتیک لەئێستادا لەڕێگای گوشار هێنان لەلایەن تاران، بەغا و دەمیشقی لێکەوتووتەوە.

ئاسایشی کردنی پرسی کورد لەچەند دەیەدە ستراتژی دێفاڵتی تورکیا بوووە. ئۆسمانی لەسەردەمی کۆتایی تەمەنی خۆیدا وەک کێشەیەک بۆ سەقامگیری دەسەڵاتی ناوەندی لەپەراوێزی ئپمپراتووری دەڕوانی و هەوڵی دەدا لەڕێگای تێکەڵاوکردنی هێزە سەربازی و هاوبیرەکانەوە چارەسەر بکات. ئەوان زۆرتر پرسی کورد وەک جۆرێکی خیڵگەرایی دواکەوتوو و خۆڕاگری نەزانانە لەبەرانبەر بەرژەوەندی ئێمپراتووری باس دەکەن. کۆماری تورکیا لەساڵی ۱۹۲۳ لەڕیگای دەستەواژەی وەک “جیایی خواز”، رێگر و تێرۆریزم بەمەبەستی دەستنیشان کردنی بابەتەکانی گفتگۆی سیاسی، رەوتی کۆتایەکانی ئۆسمانی ئاسایشی کرد. ئارمانجی تورکیای نوێش وەک ئۆسمانی، تێکەڵاوکردنی کوردان لە”کۆمەڵگای خەیاڵاوی” نوێی تورکیا بوو. ئەم کاردانەوەیە لەگەڵ پەرەسەندووی ناوەندگەرایی دەوڵەتی تورکیا، کە ئەوڕۆکە لەتێگەیشتنی تەسک لەشوونسی نەتەوەگەرایی ماوەتەوە، خۆی بە ڕێکخستن کردووە.

دوای دەرکەوتنی پەکەکە لەدەیەی هەشتاد، پرسی کورد وەک هەڕەشەیەکی گرنگ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەژمار دەکرا، تورکیا هەنگاوێکی باشی بۆ کوردان هەڵنەگرت جگە لەپرۆژە ناوازەکانی پەرەسەندوویی باشووری رۆژهەڵاتی ئاناتۆلی (گاپ) و هەنگاوەکانی ئاشتیخوازانە لەسەردەمی سەرۆک کۆماری پێشوو، تورگوت ئۆزاڵ، لەسەرەتای دەیەی نەوەد و دانوستاندنی ئاشتی لەکۆتایەکانی دەیەی ۲۰۰۰ تا سەرەتاکانی ساڵی ۲۰۱۰ هیچ هەنگاوێکی پۆزەتیڤ ئەنجام نەدراوە.

خاڵی گرنگ لێرەدا بوونی “‌هێڵێکی ئاسایشییە” کە لەنێوان رۆشنبیرانی دەسەڵاتداری تورکیادا بەڕێکخستن کراوە. پارتەکان و رۆشنبیرانی رامیاری تورکیا دەتوانن کەڵک لەم نووسراوە وەربگرن، چوونگە گونجاوە لەگەڵ روانگەی هەڵبژاردنیاندا، کاتێک کە پێویستیان بە خڕبوونەوە لەدەوریئاڵا هەیە یا کاتێک کە پێویستیان بە شاردنەوەی سەرنەکەوتنەکانیان لەناوچەکانی دیکە هەیە لەم تاکتیکە کەڵک وەردەگرن. بەکورتی، بێ گۆڕانکاری چەمکی تێۆری “تورکیا” لەپرسی کورد، چارەسەری پرسی کورد هەروا دژوار دەبێت، چوونکە تورکیا وروژاندنی ئەم پرسە وەک “مافی یەکێک لە کەمینە بەرچاوەکان کەبەدوای مافە بەکۆمەڵەکاندایە” دەسڕێتەوە.

شەڕی ناوخۆی سوریا، هەڵبژاردن و دانوستاندنی سەرنەکەوتوو هەر هەمووی پەرەدان بە ئاگرە لەلایەن تورکیاوە

خاڵی بەجێ ماو و گرنگ لەتوندکردنەوە و ناوچەیی کردنی ستراتژی تورکیا لەدژی دژبەرانی کورد لەساڵی ۲۰۱۵ بوو. پشتیوانی ئەمریکا هۆکارێکی گرنگ بۆ مانەوەی یەپەگە لەگەمارۆی کۆبانێ لەسەرەتاکانی ئەو ساڵەدا بوو کە داعش و ئەندامانی سوپای ئازادی سوری هێرشیان کردبووە سەری. ئەم شەڕە دەستپێکی بەشداری یەپەگە و ئەمریکا لەدژی داعش بوو. یەپەگە پێشوازی لەئەمریکییەکان دەکر، درێژەی بە شەڕ لەدژی داعش دا، بەڵام لەشەڕی ۲۰۱۶ لەحەلەب لەبنکەکانی دەوڵەتی سوریاش پشتیوانی و بەرەو مەنبێج و تل رەفعەت جووڵەی کرد تا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی پێکەوە بلکێنێت. ئەم جووڵە دەیتوانی ناوچەیەکی جیران لەسنوور لەژێر دەسەڵاتی یەپەگە پێک بێنێت. چوونکە پەکەکە و یەپەگە پەیوەندیان پێکەوە هەیە، ئەوە بوونە مەترسییەکی گەورە بۆ ئەنکەرە. گەر بگەڕێینەوە بۆ تورکیا دەبێت بڵێین، هەدەپە لەکۆتایەکانی ساڵ لەهەڵبژاردنی پەرلمانی ژوەنی ۲۰۱۵ سێزەدە لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێنا و بووە هۆی ئەوەی ئاکپارتی زۆرینەی پارلمان لەدەست بدات.

بزاڤۆکێک لەسەر هێڵی پێشکەوتنی رامیاری کورد لەهاوبەشی لەدانوستاندنەکانی ئاشتی بوو بە هەڕەشەیەکی هەڵبژاردنی و بووە هۆی ئەوەی کە ئاکپارتی پەیوەندیەکانی لەقەوارەی هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە بەهێز بکات. ئارمانجی سەرەکی ئەم هاوپەیمانییە پاراستنی هێزی رامیاری لەڕیگای گردبوونەوە لەدەوری ئاڵای دانرا” ئیوە یا لەگەڵمانن یا لەدژمانن” بوو. لەکۆتایدا، سەرەڕای پێشکەوتنەکان لەساڵانی ۲۰۱۳ و ۲۰۱۴ی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان تورکیا و پەکەکە لەئەنجامدا لەناوەڕاستی ساڵی ۲۰۱۵ شکستی هێنا. سەرەکی ترین هۆکاری ئەم دەمەقاڵێیە لەسەر پێداگری پەکەکە لە چەک داماڵین و ئامادە نەبوونی سەرۆکی پەکەکە عەبدۆڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەکە نەکەونی مەترسیەوە.

دەستکەوتەکانی سوریا، رێگا نەدانی ئەنکەر بۆ خۆسەری و دەسەڵاتی خۆجێێ و پەروەردەی زمانی کوردی لەقوتابخانە دەوڵەتییەکاندا و نەبوونی حەزیان بۆ وەرگرتنی هەدەپە وەک رەقیبێکی هەڵبژاردنی بەهێز و یاسایی، کێشەی رژد بوو. ئەوڕۆکە، شوێنە کاولەکانی شارە کوردنشینەکان لەباشوری رۆژهەڵاتی تورکیا کاریگەری بەرانبەری توندوتیژی پەکەکە دوای شکست هێنان لەدانوستاندنەکانی ئاشتی و وڵامی ناگونجاو و توندی ئاسایشی تورکیایە کە دەیبینین و بریتەی لە هێرشی بەربڵاو لەدژی گرووپە چەکدارەکان و بێ کاریگەرکردنی پەیەدەش.

دەرئەنجامەکانی ئەم هەنگاوە بۆ ناسەقامگیرکردنی هەرێمی

سێ ئۆپراسیۆنی تورکیا لەباکووریسوریا جگە لە لاوازی رژی یەپەگە، ئەنکەرەی کردە لایەنێک لە شەڕی ناوخۆیی سوریا، پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا گەیاندە نزمترین ئاستی خۆی و ململانێیەکی دیکەی لەگەڵ ئەمریکا کردەوە. ئۆپراسیۆنی قەڵخانی فورات لەساڵی ۲۰۱۶ (تائاستێک)، ئۆپراسیۆنی زەیتوون لەساڵی ۲۰۱۸ و ئۆپراسیۆنی بەهاری ئاشتی لەساڵی ۲۰۱۹ لەلایەن تورکیاوە لەسوریا ئەنجام درا. ئەو ناوچانەی نوێ داگیرکراون لەلایەن ئەنجوومەنی خۆجێی سوریاوە بەڕێوە دەچن وگروپە چەکدارەکانی سوریا مانگانە مووچە لەئەنکەرە وەردەگرن و لەژێر چاودێری”یاریدەرانی قائم مەقامەکان”ی تورکیا ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکەن. ئەنکەرە هێشتاش هەڕەشەی هێرشی زۆرتر دەکات. هەروەها تورکیا لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ دەیان بنکەی سوپای لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان داناوە کە زۆربەیان لەناوچەکانی ژێر چاودێری پارتیدان. ئەم ناوچە ئارامە نێزیکی ۲۵ کیلۆمەترە لەسنوورەوە دوور کە لەئەنجامی زیاتر لە ۴۰۰ ئۆپراسیۆنی سەربازی لەسێ ساڵی رابردوودا ئەنجام دراوە. ئەم دوایانە، تورکیا خوازیاری پەرەپێدانی ئۆپراسیۆنەکانی لەناوچەی شنگالە کە لەمەودای زۆر دوورتر لەسنوورەکانیدان. ئۆپراسیۆنی گارە دەتوانیت هەنگاوێک بێت لەم پێناوەدا. ئارمانجی ئەنکەرە پچڕانی پەیوەندیەکانی نیوانپەکەکە لەئێراق و یەپەگە لەسوریا و هەروەها لەناوبردنی یەبەشەیە کە هێری خۆجێی سەر بە پەکەکەن. ئەم رێکخراوە زۆرێک لەئیزدیەکانی لەکاتی خۆیدا لەدەست داعش رزگار کرد بۆیە دەبێت سەرنج بدرێت کە رەوایەتی خۆجێیشی هەیە.

بۆ نموونە، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، لەچلەی ۲۰۲۱ سەردانی ئێراقی کرد و پێداگربوو کە ناوچەی شنگال تا “کۆتایی هێنان بە دواین تێڕۆریست” خاوێن دەکاتەوە. لەکاتێکدا کە پارتی لەوانەیە (ناچار بێت) بەهۆی گرێدانی بە تورکیاوە لەگۆڕەپانەکەدا یاری بکات بەڵام بەغا و بەتایبەت حەشدی شەعبی لەوانەی بەرەنگاری تورن لەبەرانبەر داگیرکاری تورکیا بکات.

بەکورتی، درێژدان بە چالاکییەکانی تورکیا بەمەبەستی شەڕی لەدژی پەکەکە لەو بەری سنوور، زەمینە بۆ درێژەی پێکدادان و ناسەقامگیری ناوچەیی دەڕەخسێنێت، کەوایە ریشەی پرسی کورد لەتورکیا چارەسەر نەبێت ئەم رەوتە هەر درێژەی دەبێت. گەر ئەنکەرە بەڕاستی دەیەوێت پەکەکە بسڕێتەوە دەبێت لەگەڵ هەدەپە رێکەوتن بکات، لەگەڵ ئەودا وەک بژاردەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ چالاکییەکانی ملیشیا کوردەکان هەڵسووکەوت بکات، مافی کەمینەی زۆرتر بداتە خەڵکی کورد و پاسەوانی لەسنوورەکانیەوە بکات. بۆیە بێ هۆ، پرسێک بۆ شەڕکردن ناخۆڵقێت.

منبع: open Democracy

نحوه پاسخ ترکیه به «مسئله کُردی»: عامل بی‌ثباتی و جنگ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب