دەسکەوتەکانی چوار دەیە شەڕی چەکدارانەی گرووپە ملیشیا کوردیەکان؛ هیچ/ بەشی یەکەم

  • ۲ سال قبل

ئەوڕۆکە، گرنگی پرسی کوردی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوین زیاتر لەپێشە.سەرهەڵدانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و ناوچەی خۆسەری باکووری سوریا و هەروەها شەڕی چەکداری پەکەکە لەتەنیشت هەوڵەکانی چەند دەیە گرووپەکانی دیکەی کورد لەناوچەکە، بۆتە هۆی ئەم پرسیارە گرنگە کە دەسکەوتی ئەم هەموو شەڕە چ بووە؟ پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە، خەبات، پەژاک و پەکەکە و ملیشیاکانی دیکەی کورد کە ئەمە چەند دیەیەیە شەڕ دەکەن چ دەسکەوتێکیان دەست خستووە بۆ گەلی کورد؟

ئێران کە وەک تورکیا میراتی ئێمپراتووریەکی هەیە لە نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە؛ کوردان کە تەنیا لەسەدا دەی ئەم حەشیمەتن و زۆربەشیان سۆنین، لەنێوان نەتەوەکانی دیکەی ئێراندا لەبواری شووناسی نەتەویدا ئاگاتر هەژمار دەکرێن.

چوونکە کۆماری مەهاباد وەک نیمچە دەوڵەتێکی سەرباخۆی کورد لەمێژووی هاوچەرخدا، دوای شەڕی جیهانی دووەم لە رێبەندانی ۱۳۲۴ و بە پاڵپشتی سۆڤیەت لەنێو خاکی ئێڕان دامەزرا و بووە هۆی ئەوەی هەموو کوردان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی مێژوو کەڵکی لێوەربگرن.

چالاکییە رامیاریەکان وبزاڤەکانیان لەدژی دەسەڵاتی ناوەندی بە هی ئەو سەردەم نەبووە و دوای شۆڕشی ئێرانیش گرووپە چەکدارەکان لەڕێگای بەکار‌هێنانی هێزی رامیری و سەربازی، داخوازی سەربەخۆیی و یا خۆسەریان ورووژاند.

ئەوڕۆکەش لەئێڕان گرووپی چەکداری کوردی لەسەروویاندا پەژاک، دێمۆکرات و کۆمەڵە هەندێک جار دەکەونە پێکدادانەوە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش. ئەم گرووپانە تاوانبارن بە پێشلکاری مافی مرۆڤ، باجگرتن، دابەشکردنی مادەی هۆشبەر و کردەوەی تێرۆریستی. بەڵام گرنگترین کردەوەی دژە مرۆیان رفاندن و فریوی منداڵانە.

دابینکردنی هێزی مرۆیی؛ پێشلکاری مافی مرۆڤ

هەر گرووپێکی رامیاری، سەربازی و … بۆ چالاکی دەبێت هێزی مرۆیی خۆی دابین بکات. چالاکی چەکدارانە و رامیاری لەدژی دەوڵەتی ناوەندی، زیاتر لە پارە و راگەیاندن، پێویستی بە هێزی مرۆیی هەیە. بۆ خۆی ئەم گرووپانەش دەبێت بۆ ئەنجامی کردارەکانیان هێزی مرۆییان هەبێت.

بەڵام رەوتی دابینکردنی هێزی مرۆیی لە گرووپە چەکدارەکان چۆنە؟ ئایا ئەم رەوتە بە پێی رەوت و پێوانی مافی مرۆڤە؟

بەداخەوە راپۆرتی زۆر لەبەردەستدایە لەلایەن دەزگاکانی مافی مرۆڤ و جیهانی وەک ئەنجوومەنی ئاسایش کە پشتڕاستیان کردووتەوە ئەم گرووپانە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بۆ ئیش و کاری چەکداری بەکار دێنن و منداڵان دەرفێنن و مێشکیان دەشۆنەوە و وەک سەرباز کەڵکیان لێوەردەگرن. ماڵپەڕی ئەم گرووپانەش ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە و شانازیشی پێدەکات.

وێنەی سەرەوە پیشان دەدات کە ئەکاونتی تویتری فەرمی پارتی دێمۆکراتی ئێران وێنەی منداڵە چەکدارەکان بە شانازیەوە بڵاو دەکاتەوە. پەژاکیش لە بواری رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان زۆر چالاکە.

گەر ئەم گرووپانە باسی چالاکی رامیاری و یاسایی بۆ بەدی هاتنی مافی کوردان دەکەن، بۆ ئەندامانیان چەکدار دەکەن؟ کام پارتی رامیاری چەکی هەیە و بنکەی سەرەکی لەکوێستانە؟ بەکارهێنانی ئەندامانی خوار تەمەنی یاسایی پێشلکاری مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتییە. کنوانسیۆنی مافی منداڵان راشکاوانە بەکارهێنانی منداڵانی خوار ۱۸ ساڵی قەدەخە کردووە.

ئەم گرووپە چەکدار و ملیشیانە دوای ۴ دەیە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێران، چ دەسکەوتێکیان جگە لە بەکوشت دانی منداڵان و گەنجانی کورد هەبووە؟ گرنگترین پێش زەمینەی چالاکییەکانی ئەم گرووپانە واتە هێزی مرۆیی، راشکاوانە مافی مرۆڤ پێشل دەکات. ئەمە چ چالاکییەکە بۆ مافی کوردان کە دوای چوار دەیە بەس گەنجانی کوردی کردووتە قوربانی؟

خاڵی گرنگی دیکە لەمبارەوە، بێدەنگی دەوڵەتانی ئەورووپایی و هەرێمی کوردستانە. سرکردەکان، فەرماندە و ئەندامانی باڵای رامیاری، میدیا و دەستەکانی راگەیاندنی ئەم گرووپانە لە هەرێم و وڵاتانی وەک سوید لەنێو دڵی ئەورپادان. دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە جێگای پاراستنی مافی کوردان، بەکردار پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارەکان دەکات و چاویان لەمەڕ بوونیان لەنێو خاکی هەرێم لەسەر دادەخات.

دەوڵەتانی ئەورووپایش راشکاوانە پاڵپشتی دەکەن. ئەم چەمکەیان کردوودەتە قوربانی شەڕی رامیاری لەگەل دەوڵەتی ئێران. چوونکە ئەم گرووپانە دژی کۆماری ئیسلامین، دەوڵەتە ئەورووپیەکان پاڵپشتی لە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن ئەوانەوە دەکات و پشت گوێ دەخات. لەڕاستیدا، کوردان قوربانی گرووپە چەکدارەکان، بێدەنگی و ستاندارە دووفاقییەکانی هەرێم و ئەورووپا بوون.

دوای ۴ دەیە لەشۆڕشی ۵۷ەوە، کۆمەڵە، پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پەژاک، خەباتی کوردستان و هەر گرووپێکی چەکداری دیکە جگە لە ئاسایشی کردنی کەشەکە و پێشڵکاری مافی کوردان و کردەوەی تێرۆریستی و باج ستاندن لەچالاکە ئابووریەکان و بەرهەمهێنەران و بەکوشت داینی گەنجان چ دەسکەوتێکیان هەبووە؟ ئایا کاتی پێداچوونەوە بەم جۆرە کردەوە تێرۆریستیانە نەهاتووە؟ ئایا پێداچوونە بە پەرەسەندوویی کوردستان و پاراستنی گیانی سەدان کورد یارمەتییەکی زۆرە….

دستاوردهای چهار دهه نزاع مسلحانه گروه‌های شبه‌نظامی کُردی؛ تقریبا هیچ/ بخش اول

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب