دەستپێکردنی دادگایی کردنی ناسراو بە کۆبانێ لەئەنکەرە

  • ۳ سال قبل

ئەنکەرە ۱۰۸ رامیارکاری هەدەپە (پارتی دێمۆکراتیکی گەلان) پارتی لایەنگری کوردان (تاوانبار بە پاڵپشتی کردن لەپەکەکە) لەوانە سەرۆکەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش، بە هۆی ناڕزایەتییەکانی ۲۰۱۴ کۆبانێ دادگایی دەکرێن. دادگا رۆژی یەکەم باش بەڕێوە نەچوو. یەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنی “دادگای کۆبانێ” رۆژی ۲۶ی ئاڤریل لە۲۲مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنکەرە دەستی پێکرد.

بڕیارە ۱۰۸ تاوانباری هەدەپە دادگایی بکرێن. لەم ژمارەیە ۲۸ رامیارکار پێشتر دەستگیر کراون و چاوەڕێ دادگایین، هەنگاوەکانی کۆنترۆڵی داد لەدژی ۶ کەس و بڕیاری دەستبەسەرکردنی لەدژی ۷۵ کەسی دیکە لەئەندامانی پارتی ئەنجام دەدرێت. لەنێوانیاندا تاوانبارانی زۆر لەئەندامانی هەدەپە و هەندێک لەسەرکردەکانی پەکەکە دەبیندرێن کە سەرەڕای ئامادە نەبوونیان دادگایی دەکرێن. تاوانباران بریتین لە سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی گیراوی هەدەپە و چەندین بەرپرسی باڵای ئەم پارتە: فیگەن یۆکسەکداغ، سباحەت تونجەل، گوڵتەن کشانانک، سەلما ئێرماک و سری سۆرەیا ئۆندەر. ئەم تاوانبارانە ۲۹ تاوانی جیاواز لەوانە هەوڵ دان بۆ کوشتن، پەرەپێدان بە بانگەشەی تێرۆریستی  و ورووژاندنی توندوتیژی لەدژی تورکیایان لەسەرە.

ئەم تاوانانە هەر هەموی پەیوەندیدارە بە “ناڕزایەتییەکانی کۆبانێ لەرۆژانی ۶ تا ۸ی ئۆکتۆبەر”ی ساڵی ۲۰۱۴٫ دادیار خوازیاری زیاتر لە ۱۹۶۸۰ ساڵ گیران بۆ ئەم رامیاری کارانە بوو؛ لەوانە بۆ ۳۸ کەس لەوانە سزای گیرانی هەتاهەتایی داخواز کردووە. ئەم دۆسیە – کە بە هۆی مەیلە رامیاریەکانی بەخەستی رەخنەی نێودەوڵەتی لەسەرە – لەمەڕ  ناڕزایەتییەکانی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۴ لەدژی بێ هەڵوێست بوونەکەی دەوڵەتی تورکیا لەمەڕ ئابڵۆقەدانی شاری کۆبانی لەلایەن داعشەوەیە. دوای ئەوە رێپێوانەکان توندوتیژییان بەخۆیەوە بینی، ۳۷ کەس کوژران. دوای بانگهێشتی هەدەپە لەبەرواری ۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۴، سەرهەڵدانەکان لەتورکیا دەستی پێکرد.

ناڕزایەتییەکانی کۆبانێ

ناڕزایەتییەکانی کۆبانێ لەئۆکتۆبەری ۲۰۱۴ بەڕێوە چوو، لەکاتێکدا کە گرووپی تێرۆریستی داعش زیاتر لەپێش نێزیکی شاری کۆبانێ لەسوریا دەبووەوە کە بۆ خۆی رێک هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا. کاتێک کە داعش پەراوێزی کۆبانێ داگیرکرد و هێرشی کردە سەر شار، ملیشیا کوردە سوریەکانی کەوتنە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لەگەڵ داعش. زۆرێک لە کوردان لەتورکیا لەوەی کە ناویان لێنابوو بێ هەڵوێستی تورکیا و ئەمەیان وەک یارمەتیدانی داعش دەبینی، بێ هیوا بوون. گرووپێک لەخەڵک کە لەناوچەی سوروچ، ئۆرفا لەباشووری تورکیا چاوەڕێ بوون و دەیانوێست لەسنوورەوە تێبپەڕن، کە بە ئێسپری بیبار و گولەی پلاستیکی بەرپرسانی تورکیا دەستگیر کران. لەم کاتەدا، هەندێک وێنە پیشانیان دا کە ملیشیاکانی داعش لەسنووری تورکیا تێپەڕ دەبن. کوردەکان لەم بانگەشانە تووڕە بوون، خوازیاری کرانەوەی سنوور لەلایەن تورکیاوە بۆ گەیاندنی یارمەتی بە کوردانی کۆبانێ بونن.

شایانی باسە کە لەکاتی شەڕی کۆبانێ، دەوڵەت و عەبدۆڵا ئۆجالان، سەرۆکی گیراوی پەکەکە، خەریکی گفتگۆ بوون بۆ ئاشتی و رامیاری کارەکانی هەدەپە وەک نیوەندگەری ئەم دانوستاندنانە بوو. لەگەڵ ئەمەش، ئاگربەسی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا لەساڵی ۲۰۱۵ تێکچوو و دانوستاندن نەگەیشتە ئامانجی خۆی. ئێستا هەر ئەم نێوەندگەرانە تاوانبار کراون بە ئەندامێتی پەکەکە یا هەنگاو نان بە نوێنەری پەکەکەوە. لەو کاتەدا، ئەم کەسە نێوەندگەرەانە وەک بەشێک لە گفتگۆەکانی ئاشتی دیداریان کرد لەبنکەکانی پەکەکە لەقەندیل.

رۆژی شەشی ئۆکتۆبەر، هەدەپە، لەئەنجامدا لەڕێگای بڵاوکردنەوەی تویتێکی لەژێر ناوەی”کەمپەینی دەستبەجێ” خەڵگی بانگهێشت کرد بۆ سەر شەقام و بەڕێوەبردنی رێپێوان لەدژی هێرشەکانی داعش و “پێشگرتنی” دەوڵەتی تورکیا لەگەیاندنی یارمەتی بە کۆبانێ.

لەگەڵ ئەمەش، ناڕزایەتییەکان رووبەڕووی توندوتیژییەکی چاوەڕوان نەکراو بوونەوە. لەلایەکی دیکەوە، هەدەپە پێی وایە کە بانگهێشتی ئەوان ئاشتیخوازانە و ئاشکرا بووە بۆیە هەندێک بکەر لەنێو رێپێوان هەبوونە کە ناڕازیانیان ورووژاندووە. بە پێی سکاڵای ۳۳۵۰ لاپەڕەیی، ۳۷ کەس کوژراون و ۷۶۱ کەس لەوانە سەد ئەرکداری پۆلیس بریندار بوون، ۱۹۷ قوتابخانە ئاگریان تێبەردراوە، ۲۶۹ باڵەخانەی گشتی زیانی بەر کەوت، ۱۷۳۱ ماڵ و شوێنی ئیش کردن و ۱۲۳۰ ئۆتۆمبێلیش تاڵان کران. هەمووی ئەمانە لەماوەی بەڕێوەبردنی ناڕزایەتییەکان روویان داوە.

هەدەپە کە لەو کاتەدا لەژێر گوشار بوو و تەنانەت هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی لەسەر بوو، هەموو تاوانەکانی رەت کردەوە و دەڵێت ئەم دۆسیە حەزی سیاسی لەسەرە و “ئارمانجی گوشار هێنان و سڕینەوەی دژبەرانی رامیاری کورد و دێمۆکراتیکە.”

یەکەمین دانیشتنی دادگا

پێش دەستپێکردنی دادگایەکە، مێدحەت سنجەر و پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکانی هەدەپە لەحەوشی باڵەخانەی سینجان، لێدوانیان دا. لەم کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا، پۆلیس بەدەرکردنی بەیانییە خوازیاری بڵاوە پێکردنیان بوو و ئەوەی کە بە ئارمانجی “مەودای کۆمەڵایەتی” لەم گەرماگەرمی تەشەنەی کڕۆنادا دەرکرابوو. پۆلیسی دژە شۆڕشی تورکیا لەنێو رامیاری کارەکاندا بوو و پێشی لەوە گرت کە لێدوانەکانی مدحەت سنجەر وەک پێویست بێت:

“یەکەمین کۆبوونەوەی لێکدانەوەی دۆسیەی رامیاری ناسراو بە دادگای کۆبانێ بەم زووانە دەستپێدەکات. ئێمە دەمانەوێت لای یەک کۆ ببینەوە و بەیانییەیەک لەبارەی ئەم دانیشتنە بخەیەن روو، بەڵام – هەروەک کە دەبینین _ ئەوان دیوارێکیان لەنێوانماندا ساز کردووە. ئەمە هۆکارێکی دیگەیە کە پیشان دەدات لەڕاستی دەترسن. ئەوان وادەزانن دەتوانن دەنگی ئێمە سەرکووت بکەن بەڵام هەڵەن، ئەوان وا دەزانن کە دەتوانن لەم دادگا ئێمە بترسێنن، بەڵام لەمە بەدواوە پیشان دەدەین کە ئەوان هەڵەن.”

ئەو وتی:”ئەم دۆسیە پیلانگێڕیەکی رامیاریە. ئەم هەوڵە بۆ کۆتایی هێنان بە گەڕان بەدوای ئاشتی، ئارەزووی ئازادی و هیوای دێمۆکراسیە لەتورکیا. ئێمە درێژە بە تێکۆشانەکانمان بۆ ئازادی، دێمۆکراستی و راستی دەدەین. ئەمەش دۆسیەی تۆڵەسەندنەوەی رامیاریە. ئەم دۆسیە بەرهەمی تووڕەیی دەوڵەتێکە کە هێشتا نەیتوانی دڵی خۆی رازی بکات بە شکستی داعش لەساڵی ۲۰۱۴ لەکۆبانێ. ئەم دۆسیە تۆڵەسەندنەوە و بەرهەمی ئەو شکستانەیە کە هەدەپە سەپاندوویە بە سەر دەوڵەتدا. ئەم دەوڵەتە بە یارمەتی یەکتری شکست دەدەین.”

لەکۆبوونەوەی دادگاشدا دۆخەکە باش نەبوو. یەکێک لە رێکخراوە چاودێرەکان واتە “ئەنجوومەنی پارێزەرانی ئازادی” خێر پەیامێکی بەم ناوەڕۆکەوە لەهۆڵی دادگا بڵاو کردەوە:

“پۆلیسی دژە شۆڕش لەنیزیکی سەندەڵی تاوانبارانن. رێگا بە تاوانباران نادەن بڕۆنە بەشداری دانیشتنەکە بن. پارێزراوەکانمان بە هۆی نەبوونی دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەر وڵامی بەدواداچوونەکانی شووناسی لەلایەن دادگاوە نادەنەوە”. “ئەنجوومەنی پارێزەرانی پێشکەوتوو” – دەزگایەکی چاودێری دیکە – ش وتی کە چەندین پارێزەر لەدەرەوەی هۆڵەکە چاوەڕوانن و بەڵام درگای هۆڵەکە بەسەریاندا داخراوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە و تاوانبارانی دیکەی دەستگیر کراوە ( و تاوانبارانی دیکە کە بەس لەدوورە دەیانتوانی لەکۆبوونەوەکەدا بەشداری بکەن)یش بە چەپڵە لێدان و بڕینی قسەی سەرۆکی دادگا، ناڕزایەتیان دەربڕی.

آغاز محاکمه‌های موسوم به کوبانی در آنکارا

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب