درێژەی رامیاری سەربازی زۆرەملێ لەنێو یەپەگەدا

  • ۳ سال قبل

میدیاکان لەراپۆرتەکانیاندا دەڵێن کە یەپەگە ۲۸ گەنجی لەپارێزگای رەقا، لەژێر ناوی سەربازی زۆرەملێ دەستبەسەر کردووە تا بە زۆر تەڤلی هێزە چەکدارەکانیان بکات.

تێرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە ماوەیەک پێش ئێستاش هێرشیان کردە سەر شاری مەنسوورە لە پەراوێزی رۆژئاوای رەقا. ئەم ڕیکخراوە بەگشتی ۲۸ کەسی کە لەگەڵ ماڵباتەکانیان لە کەناراوەکاندا بوون، دەستبەسەر کرد.

“رامیاری سەربازی زۆرەملێ” درێژەی هەیە چوونکە سەرکردەکانی رێکخستن، دەوای بڵاوکردنەوەی بڵاڤووک لە ئەبوو رەسین کە خەڵکی خۆجێی خوازیاری خاوێن کردنەوەی شار بوون و هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لەنیزیکی تل تەمەر کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەی یەپەگە بە نێوی رێزان رۆژ (کوردێکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی)بوو، ترسیان هەیە لە هێرشە نوێیەکانی تورکیا.

گەنجانی دەستبەسەر کراو گوازراونەتەوە بۆ کەمپەکانی پەروەردە لەتەبقا لەپەراوێزی رۆژئاوای رەقا.

دەگووترێت کە یەپەگە درێژە بە دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ گەنجان لەناوەندی شاری رەقا و دەورووبەری و گوندەکانی دەدات تا بیانکات بە چەکداری خۆی.

سەربازی زۆرەملێ هۆکارێکە بۆ درێژەدان بە شۆڕش و ناڕزایەتی دەربڕین لەشوێنە عەرەبییەکان کە لەژێر دەسەڵاتی یەگەپەدان.

ادامه سیاست سربازی اجباری در ی.پ.گ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب