دایکی تەیموور فەرەجی: “پەژاک” تەنانەت هەواڵی کوژرانی کۆڕەکەمی پێ نەداین

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارەی تاوانەکانی پەکەکە و پەژاک لەگەڵ دایکی تەیموورفەرەجی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

تەیموور گەنجێکی خۆ ئافرێنەر بوو کە بۆ بەدەس خستنی بژیوی ژیان و داهات ڕۆشتبوو سلێمانی و هاوکات لەیەکێک لە زانکۆکانی ئەوێ دەیخوێند

کۆڕم لەوێ پەیوەندی پێوە کردم و هەڵبەت هەرچەند مانگ جارێک دەهاتەوە بۆ ئێران و لێ دەپرسین و هەڵبەت ئاگای لە من و باوکی بوو.

دوای ماوەیەک بە جارێک ون بوو، ئێمە کە پیر بووین و توانای ڕۆشتن بۆ ئێراقمان نەبوو یا ئەوەی کە شوێنێک یاکەسێک بناسین کە بزانین چ قەوماوە.

ئەم بێ هەواڵییە چەند ساڵ درێژەی کێشا تا کاتێک کە لە هاوگوندیەکانمان بیست کە هەواڵی کوژرانی تەیموور لە تورکیا لە ئەنتەرنێت بڵاو بۆتەوە.

سەیرە و جێگای داخە کە پەژاک تەنانەت پەیوەندی پێوە نەکردین کە هەواڵی کوژرانی کۆڕەکەمان و شوێنی ناشتنی پێمان بڵێت.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

مادر تیمور فرجی: «پژاک» حتی خبری از کشته شدن پسرم به ما نداد

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب