داخوازی مافی مرۆڤی سەلاحەدین دەمیرتاش لەدەوڵەتی ئەڵمانیا/ گوشاری زۆرتر بۆ سەر تورکیا بەهۆی پێشلکاری مافی مرۆڤەوە

  • ۲ سال قبل

دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێسووی هەدەپە کە زیاتر لە ۵ ساڵە لەگرتووخانەیە داوای لەدەوڵەتی ئەڵمانیا کردووە تا مەیلێکی زۆرتر بۆ پێشلکاری مافی مرۆڤ لەتورکیا پێشان بدات و وەبیری هێنایەوە کە ئەوان نابێت تورکیا سنووردار بەس بە ئەردۆغانەوە ببینین.

دەمیرتاش رۆژی ۴ی نۆڤەمبەری لەپێنج ساڵی گیرانیدا لەڕێگای پارێزەرەکانیەوە وڵامی پرسیارەکانی دوێچوێلەی ئەڵمانی دایەوە.

دەمیرتاش بەدەوڵەتی نوێی وتی دوای هەڵبژاردنەکانی فیدراڵ لەکۆتایی سێپتەمبەر لەئەڵمانیا بڕیارە دەوڵەتێکی نوێ پێک بێت داوا لەوانە دەکەم کە زۆرتر بەدواداچوون بۆ پێشلکاریەکانی تورکیا لەمەڕ مافی مرۆڤ بکەن.

ئەو وتی:”هیوادارم دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا رامیاریەک پەیڕەو بکات کە زۆرتر پابەندی نرخەکانی ئەورووپا و مافی مرۆڤ بێت.”

دەمیرتاش هەروەها جەختی کردەوە کە دەوڵەتی نوێی نابێت تورکیا سنووردار بە ئەردۆغانەوە ئاکپارتیەوە ببینێت.

دەمیرتاش بە ئاماژە بەوەی کە دۆسیەی لەدژی هەدەپە بەشێک لە ئۆپراسیۆنی تۆقاندنی دژبەرانە لەلایەن ئەردۆغانەوە وتی کەئەردۆغان دادوەر و دادیارەکانی بۆ خۆی بۆ ئەم دۆسیە داناوە و دەزگای داد لەژێر دەسەڵاتی خۆیدایە. بۆیە بەڕێوەچوونمی دادگایەکی یەکسان یا دەرکردنی سزایەکی یاسایی چاوەڕوان کراو نییە.”

دەمیرتش لەبارەی دادگایەکەیەوە وتی کە ئەردۆغان “خۆی دوور ناگرێ لەپیشان دانی هەستی رق وقین پێی.”

رەتکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە

دەمیرتاش لەوڵامی پرسیارێک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەدەپە پارتێکی رامیاریە و لەشێوازی ئاشتیانە پارێزوانی دەکات و ئاماژەی دا کە” نە ئەو و نە پارتەکەی هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ پەکەکە نییە.”

ماوەیەکە کە هاوسەرۆکی هەدەپە کە لایەنگری کوردانە لەساڵی ۲۰۱۶ بە هۆی تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ تێڕۆریزم دەستگیر کرا و چەندین جار دادگایی کراوە. لەوانە لەدادگای ناسراو بە کۆبانێ لەگەڵ ۱۰۷ تاوانباری دیکە دادگایی کرا.

تاوانەکانی” لەناوبردنی یەکێتی و یەکڕیزی وڵات” لەپەیوەندی لەگەڵ ناڕزایەتیەکانی کۆبانێ بوو.

هەدەپە ۲۰۱۴ داوای ناڕزایەتی دەربڕین بوو لەدژی ئابڵۆقەی کۆبانی لەلایەن داعشەوە کە ئەم رێپێوانە کەوتە بواری توندوتیژیەوە و چەندین کەس کوژران.

 

درخواست «حقوق‌بشری» صلاح‌الدین دمیرتاش از دولت جدید آلمان/ فشار ببشتر بر ترکیه به‌دلیل نقض حقوق‌بشر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب