حسێن شەهبازی، ئەندامی پەژاک کە دایکی لەدووری ئەو مرد…

  • ۲ سال قبل

حسێن شەهبازی، یەکێک لە هەزاران گەنجی ئێرانییە کە قوربانی تێرۆریزمی پەژاک بووە و ماڵباتی لەخەمی دووری لێکترازا. حسێن وای دەزانی چارەنووسی باشی لەپەژاک دەبێت و ئیش و کار و ماڵی باش، بەمجۆرە فریوی ئەم گرووپەی خوارد و بۆ ماوەی نۆزدە ساڵ بێ هیچ پەیوەندیەک لەگەڵ ماڵبات ئەندامی پەژاک بوو.

ناوبراو کاتێک لەنێو ئەشکەوتەکانی پەکەکە/پەژاکدا بوو بەس ۱۷ ساڵی بوو و پێشتر لەدەواجن ئیشی دەکرد. ئەمە واتە ئیش کردن لە کەرتێکی بەرهەمهێنان، و پیشاندەری گرنگایەتی ژیانی ئارامە بۆیە؛ واتە ئەو گوێ بە دروشمە گاڵتەجاڕیەکانی پەکەکە و چەک و شەڕ نەدەدا؛ بەڵام ئەو بە دروشمەکانی ژیانی ئاسودە لەنێو پەژاکدا هەڵخەڵەتا.

برای حسێن لەدیمانە لەگەڵ چاودێر دا وتی:”یەکێک لە هەڤاڵانی دوای چوار مانگ گەڕایەوە و ئێستا هاوسەرگیری کردووە و ژیانێکی ئارامی هەیە. بەداخەوە حسێن نەیتوانی هەڵبێت و لەئەنجامدا لەتورکیا کوژرا.”

برای حسێن جەختی کردەوە:”چوونی حسێن، ماڵباتی لێکترازاین. دایکم لەخەمی دووری مرد و ئارەزووی دیداری حسێن و قسەکردن لەگەڵیا بە تەلەفۆنی بردە ژێر گڵەوە. من دوو جار رۆشتم بەدوایا. بەڵام نەتەنیا وڵامیان نەدامەوە بەڵکوو بێ ڕێزیان پێکردم. ئەم چ ئازادی و شەڕێکی ئازادیخوازانەیە کە ماڵباتێک تێکدەدات و گەنجێک دەنێرێت بەرەو مردن؟

تورکیا چ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە هەیە؟ ئەمە چ ئەندامێتیە لەنێو گرووپێکی چەکدار کە حسێن بە بێ هیچ مافێک دیلی بەرنامەکانی بووە و لەئەنجامدا هەواڵی مردنی لەتەلەڤیزیۆن و دەورووبەر دەبیستین؟ ئەم هەڵسووکەوە لەگەڵ ماڵباتی کوژراون، لۆژیکی و جوامێرانە نییە.”

هەمووی ئەمانە لەکاتێکدایە کە حسێن لە ۱۷ ساڵیدا تەڤلی بوو و بە پێی مافی نێودەوڵەتی کەسانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ نابێت تەڤلی گرووپە چەکدارەکان بن. ئەم رامیاریەی پەکەکە بەڵگەیە بۆ بوونی منداڵ سەرباز لەنێو ئەم گرووپەدا.

برای حسێن بە پەیامنێری چاودێری وت:”لەکوردستانی ئێراق، لەڕێگای ناسیارەوە بەدواداچوونم بۆ تەرمەکەی کرد. پەکەکە/پەژاک تەنانەت لەبارەی تەرمەکەشەوە ئاگاداری نەکردینەوە. تەرمی براکەمیان رادەست نەکردینەوە. ئەو لەکوێ بەخاک سپێردراو؟ چۆن کاتی ئەندامێتی بارەقەڵایان بۆ دەکرد بەڵام لەکاتی مردن تەرمەکەی ڕادەستی ماڵباتی ناکەنەوە؟ بەدرێژایی ئەم ساڵانە بە بێ هیچ مافێک و ئایندەیەک لەشاخ بە نانی وشک ئەندام چۆن دەژیت؟ ئەم ئارمانجەی پەکەکە/پەژاک حسێنی بە کوشت دا و دایکمی برد بەرەو مردن.”

ئێمە بەس داوا لەدەوڵەت دەکەین کە پێش لە ئەندامێتی گەنجانی کورد لەنێو ئەم گرووپانەدا بگرێت. دۆخی ئابووری، چاک بکرێت، کەسێک بەدوای چەکدا ناڕوات. هۆکار بێ ئیشی و پشت گوێ خستنی دەوڵەتە لەم ناوچە سنووریانە. ئەم گرووپە چەکدارەش لەڕێگای باجگرتنیەوە پێش لە پەرەسەندوویی ئابووری دەگرێت. حسێن شەهبازی کورژرا، لەهزری حسێنەکانی دیکەی کوردستاندا بن….

حسین شهبازی، عضو پژاک که مادرش در دوری او جان داد…

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب