برای منداڵە سەربازی ون بوو لەپەژاکدا: شوێنی نێشتنی براکەم لەلایەن پەژاکەوە ناڕوونە

  • ۲ سال قبل

ئەمین رەندی گۆنەدی منداڵی سەربازی ئەندامی پەژاکە کە بەداخەوە دوای لەخشتە بردن و تەڤلی بوونی بۆ نێو پەژاک، کوژراوە و شوێنی ناشتنەکەشێ دیار نییە.

ئەمین کۆڕی عەبدۆڵڕەحمانە لەورمێ و براکەی جەخت دەکاتەوە کە ئەمین پیاوی تەڤلی بوونی لەنێو گرووپە چەکدارە تێڕۆریستیەکاندا نەبووە و هیچ حەزێکیشی بۆ ئەندامێتی نەبووە. برای ئەمین جەختی کردەوە کە ئەمین گەنجێک بووە کە ئێمە دڵینایم کە پەژاک رفاندوویە. باوکی ئەمینیش دوای چەند ساڵ ئاخ و کەسەری دووری کۆڕەکەی کۆچی دوایی کرد.

گۆنبەدی چیرۆکی رفاندنی ئەمین وەها دەگێڕێتەوە:

“ژئەمین مێرمنداڵێکی گوێ رایەڵ و زیرەک بوو و هاوکات دەیخوێند و ئیشیشی دەکرد و یاریدەری ماڵباتیش بوو. بەڵام بەداخەوە بە هۆی دۆخی خراپی کە لەنێو ماڵبات هەبوو و ناکۆکی بۆ ئەمین هاتە کایەوە و دوور کەوتەوە لە ماڵبات.

پێکدادانی ئەندامانی ماڵبات کەبەئەنقەست نەبوو بۆ ئەم گەنجە رۆژ لەدوای ڕۆژ لەلایەنی هەستەوە دووری ماڵبات دکەوتەوە و بەداخەوە ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کەسانێک لە بۆسەدا بن بووی و ئیشەکەیان کرداری بکەنەوە. ئەمین بەس ۱۶ ساڵی بوو و تەنانت دواناوەندیشی تەواو نەکردبوو، وەک بڵێیت بەڵێنی درۆ لەڕێگای زانینی کێشەکانی لەنێو ماڵبات لەخشتەیان بردبوو. دوای رفاندنی چەندین جار سەردانی ئێراقم کرد بەڵام هەواڵێکی لێ نەبوو. ماوەیەک تێنەپەڕیبوو کە هەواڵی دا ئەمین رۆشتووە بۆ سوریا ڕێک ئەو رامیاریانەیان کرداری کرد کە گەنجانی ئێران دەنێڕن بۆ سوریا و تورکیا. بەم هۆیە کە گەر ویستیان هەڵبێن بۆیان دژوار بێت.

کاتێک لەسوریا بوو پەیوەندی کرد و لەقسەکانیدا وتی کە پاشگەز بۆتەوە. وەک بڵێی دەرفەتی نەبوو کە روون بکاتەوە چی بۆی رووی داوە بەڵام دیار بوو کە بەدوای رێگای هەڵاتندایە.

ماوەیەکی پێ نەچوو کە بێ ئاگا بووین لێی. بەس هەواڵێک کە پێمان گەیشت ئەمە بوو کە رۆێک یەکێک لە ئەندامانی پەکەکە پەیوەندی کرد و هەواڵی کوژرانی پێداین و بێ هیچ روونکردنەوەیەک دایخست.

ئەمینی ۱۶ ساڵان چۆن شەڕی دەزانی؟ ئێستا لاشەکەی لەکوێیە؟ پەژاک بەس وێنەی گۆڕێکی بڵاو کردووتەوە ئێمە ئەمەمان لا پەسەند نییە.

بۆ دەبێت ئەم گەنجە کە ئێرانییە بنێردرێت بۆ سوریا؟ ئەمین چ پەیوەندیەکی بە سوریاوە هەیە؟بۆ کاتێک کە ئێمە رۆشتین بۆ ئێڕاق تا لاشەکەی وەربگرینەوە یا شوێنی ناشتنەکەی ببینین رێگایان پێ نەداین؟

ئەمە مافی ئێمەیە کە هۆکاری کوژران یا شوێنی ناشتنی برا بچووکەکەم بزانین و لانی کەم رێگامان پێبدەن لەسەرگۆڕەکەی تۆزێ بگرین. بەڵام پەژاک تەنیا بەرپرسیاری مردنیەتی و هیچ بەرپرسیارتیەکیش لەئەستۆ ناگرێت.

برادر کودک‌سرباز کشته‌شده در پژاک: محل دفن برادرم توسط پژاک مبهم است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب