ئارمانجی هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد لە سوریا قووڵ بوونەوەی ناوماڵی کوردی

  • ۲ سال قبل

هێرشی رۆژی ساڵی نوێ بۆ سەر گەنجانی شۆڕشگێری سوری پیشانی دا کە ئاستێکی نوێ لە کەمپەینی سەربازی جێگیر لە ئەنکەرە لەدژی گرووپە کوردیەکانی سەر بە خۆسەری کە ئەمریکا پاڵپشتیان دەکات روو دەدات.

چ ڕۆژێک باشتر لە سەری ساڵی نوێ بۆ ئارمانج گرتنی کوردانی سوریا، لەکاتێکدا کە جیهانی رۆژئاوا لەسەر شام قەل دادەنێت و کێشە لە شوێنەکانی دیکەی جیهان دێتە ئاراوە رێکدەخات؟

ئایا بەرنامە داڕێژەرانی سوپیا تورکیا کاتێک کە لە ۲۵ی دێسەمبەر درۆنێکی چەکداریان هەنارد بۆ ماڵێک کە پڕی بوو لە گەنجی چالاک لە کۆبانێ و سێ ژن و دوو پیاویان کوشتن بیریان لەمە کردبووەوە؟

کاتێک کە تورکیا بە شێوازی بژاردەیی دوژمنانی کوردی خۆی دەکاتە ئامانج ئەمریکا و دەوڵەتە ئەورووپیەکان زۆر دەگمەن شتێک بڵێن.

بەڵام هێرشی ئەندامانی گەنجی شۆڕشگێڕی سوریا پیشان دەری ئاستێکی نوێ لە توندتر بوونەوەی سیستمی بەردەوامی تورکیا لە دژی کوردنە کە ئەمریکا لە سوریا پاڵپشتیان دەکات، هەنگاوێک کە راستەوخۆ ناکۆکی نێوان کوردەکان قووڵتر دەکاتەوە.

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە ئەم هێرشانە ئیدانە دەکات و رێکخراوی نێودەوڵەتی ویستی کە رامیاری توقاندنی تورکیا لە دژی خەڵکی سڤیل بوەستێت و ئەو دوژمنیانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ لاواز کردنی سەقامگیری رابگرێت.

دوو کەس لەقوربانیانی هێرشی رۆژی سەری ساڵ، خۆشکی عەربی گوندێکی بچووکی نێزیکی کۆبانێ بوون.

بە قسەی ساڵح موسلم یەکێک لە سەرکردە دێرینەکانی کوردی سوریا و ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی پەیەدە. هیچیان لە شەڕ لە دژی تورکیا بەشدار نەبوون.

موسلم بە ئەلمانتیۆری وت: ” قوربانییەکان هەموویان سڤیل بوون. ئەوان گەنجانێک بوون کە هەندێک کەمپیان بۆ دوور هێشتنەوەی گەنجان لە مادە هۆشبەرەکان و تاوانەکان رێکخستووە.”

خۆسەری لە سەرەتاوە بۆ سەربەخۆیی وئێستا بۆ خۆسەری لە عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لە ساڵی ۱۹۸۴ لە دژی سوپای تورکیا شەڕ بکات سەرچاوەی گرت.

زۆرێک لە کادیرە باڵاکانی دەوڵەتی خۆسەر لە پەکەکە جیا بوونەتەوە و گەنجانی شۆڕشگێڕیا دامەزراندووە ئەم جۆرە رێکخراوانە ئەرکیان تەڤلیکردنی هێزی نوێیە.

بەڵام ئەندامانی کرداری تێکدەرانە لە دژی ئەنەکەسە ئەنجام دەدەن کە ئۆپۆزسیۆنە لەوانە توقاندنی رۆژنامەنووسانی لەلایەن”سوریا بۆ دادوەری وراستی”، گرووپێکی سەربەخۆیە کە چاودێری مافی مرۆڤە لەسوریا.

تورکیا دەڵێت کە ئەوانە هەموویان پەکەکەن و ئەمریکا وئەورووپاش وەک گرووپی تێرۆریستی دەیاناسێت.

تورکیا درێژە بە هێرشە بەربڵاوەکانی لە دژی کوردان بەم جۆرە پاساوی بۆدێنێتەوە.

ئێستا، تورکیا بە بژادەی گەنجانی شۆڕشگێر لەوانەیە هیوادار بێت کە ناکۆکییەکانی نێوان خۆسەری و هەرێمی کوردستان زیاد بکات تا لەم ڕیگایەوە لەدژی پەکەکە لە ئێراق هەنگاو بنێت و یارمەتی وەربگرێت.

هاوکات تورکیا بە دوای پەرەدان بە بێ بڕوایی نێوان کۆبانی و پەکەکە بووە و میدیاکانی لایەنگری دەوڵەتی تورکیا دەنگووی بێ بنەما بۆ گۆڕینی وەک فەرماندەی گشتی هەسەدە بڵاو دەکەنەوە.

پێداگری تورکیا لە ئامانج گرتنی شاری کۆبانێ، شوێنێک کە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا و هەسەدە لە دژی داعش لەدایکبوو و فەرماندەیی لە ئەستۆی هەسەدەیە، سێمبۆلی زۆرری لەگەڵ بوو و توانای ئەنکەرە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەوێ خستە بواری نمایشەوە.

ئەندامانی گەنجی شۆڕشگێڕ لە سەرەتای ئەم مانگە رێپێوانیان لە سەر پردی هەڵواسراوی دەروازەی سمێلکا لە لای سوریاوە بەڕێوە برد.

ئەوان لە ناڕزایەتییەکانیان بۆ رادەستنەکردنەوەی تەرمی سێ شەرڤانی کورد کە پەکەکە بوون و لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە هاویندا کوژراون، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە ناڕزایەتیان دەربڕی.

شایانی باسە دایکی ئەمانە لە چەند مانگ پێشەوە لە سنوور مانیان گرتووە.

رێپێوان کاتێک بوو بە توندوتیژی کە بە قسەی موسلم بەرپرسانی هەرێم لە سنووری دەستیان دایە بەرد هاوێشتن بەرەو گەنجان و تەقەی گازی فرمێسک ڕێژ.

گەنجەکان بەردەکانیان بۆ خۆیان فڕێ دەدایەوە و لەدژی پارتی وەک هاوپیمانی ئەنکەرە دروشمیان دەگووتەوە.

بەرپرسانی هەرێم کە بێ پێشینە قسەیان دەکرد، گێڕانەوەیەکی دیکەیان خستە ڕوو و وتیان کە گەنجەکان دەستیان داوەتە توندوتیژی.

فیلمێک کە لەلایەن ئاژانسی پی وای دی بڵاو بووەوە پیشان دەدات کە گەنجانی دەمامکدار خەریکی فڕی دانی بەردن بۆ لای هەرێمی کوردستان بەڵام دیار نییە کێ سەرەتا بەردی فڕی داوە.

وڵامی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ناڕوون و ناگونجاو بوو. فیش خابور تەنیا دەروازەی نێوان ئێراق و سوریا نێزیکی ئەلوەلیدە کە زۆرترین هاتۆچووی بازرگانی بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریای تێدایە.

واشنگتۆن ناچار بوو دەستێوەردان بکات. بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا هەفتەی رابردوو پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێم مەسروورەوە کرد.

لەدوای ئەو داخوازیە، نێزیکی ۳۸ بارهەڵگری یارمەتی مرۆڤ دۆستگانە لە کوردستانی ئێراقەوە بەرەو کوردستانی سوریا رێگایان پێدرا.

بەڵام قەدەخەی هەموو جۆرە هاتۆچوویەک، جگە لەو بارهەڵگران کە کەلووپەل بۆ هێزەکانی هاوپیەمانی دەبەن هێشتاش بەردەوامە.

دیار نییە هەرێمی کوردستان تا کەی و لە چ مەرجێک دا سنوور دەکاتەوە. وتەبێژی هەرێمی کوردستان تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە وڵامێکی بە داخوازی ئەلمانتیۆر بۆ لێداوان داین پیشان نەداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بە ئەلمانتیۆری وت: “ئێمە راپۆرتمان لەبەردەستە لە هێرشی درۆنەکانی لە نیزیکی کۆبانێ لە ۲۵ی دێسەمبەر و وامان بیستووە. هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین خۆیان دوور بگرن لە ناکۆکی.”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی داخرانی دەروازەکە وتی:”ئێمە داوا لە بەرپرسان دەکەین تا هاتۆچووی ئاسایشی و لەکاتی خۆیدا بێ کێشە و گرفت بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیە بڕەخسێین.”

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەڕاگەیدراوێکدا وتی کە ئەم داخرانە لەوانەیە زیان بگەینێتە چالاکی مرۆڤ دۆستانە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە ۱٫۸ ملیۆن کەسن.

دیپلۆماتە رۆژئاوایەکان بە تایبەت لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان تووڕەییە لە رووسیا و چین کە بەردەوام گرفت دەنێتەوە بۆ یارمەتییە مرۆڤ دۆستانیەکان.

دەسەڵاتی هەرێم دەستبەجێ دوای راگەیاندنی خۆسەری لەلایەن پەیەدەوە لەساڵی ۲۰۱۲، سمێلکای داخست.

ئەم پرسە تا ئاستێک گوشاری بۆ تورکیا هێنا و هەروەها تووڕە بوون بە دەستی پارتییەوە و بۆ ئەوەی کە ئۆجالان و پەکەکە پێیان وایە کە زۆربەی کوردانی سوریا پەیڕەوەی سرووشتی دامەزرێنەری پارتی واتە مەلا مستەفان.

نێوەندگەری ئەمریکا لە لووتکەی دەستدرێژی داعش بۆ سەر سوریا و ئێراق ڕێگا چارەیەکی بینیەوە، هەموو ئەم فورمێلە شاراوانەی بەدی هێنا کە دەوڵەتی خۆسەر نەوتی بەرهەم هاتووی لەناوچەی خۆی بە نرخێکی کەمتر دەفرۆشێتە هەرێمی کوردستان.

گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشتر بە بەکارهێنانی ستراتژی ئەنکەرە لە سەر بنەمای پێکدادانی هەرێم و پەیەدە و گۆشەگیر کردنی ناوچەی کوردستانی سوریا هاوڕێیە لەگەڵ گۆشەگیری و گوشاری زۆرینە.

هدف حمله ترکیه به کردهای سوریه تعمیق شکاف درون کردی است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب