جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران چووەتە هەفتەی چوارەمی خۆیەوە. زیاتر لە هەزار کەس لە خەڵکی ئێران لەم جەنگەدا گیانیان لەدەستداوە. ژێرخانەکانی وڵات تووشی زیانی جیدی بوون و چەند هەزار کەسیش بریندار بوون. ئەم هێرشە، دووەم هێرشە بۆ سەر ئێران لە ساڵی ١٤٠٤دا و هەردوو هێرشەکەش لە ناوەڕاستی دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕوویانداوە. لەم نێوەندەدا لێکدانەوەی ڕێبازی گرووپی چەکداری پژاک، زۆر سەرنجڕاکێش و هەڵگری وانەی گرنگە. گرووپێک کە خۆی بە لایەنگری گەل دەزانێت و بانگەشەی وەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد دەکات؛ تا ئێستا چ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەم هێرشانە و تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی ئێرانی هەبووە؟ بۆ نموونە پژاک لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر نەخۆشخانەی مەیدانی لە شارستانی سەلاسی باوەجانی چی کردووە؟ وەڵامی سەرەتایی و کورت ئەمەیە: بێدەنگیی ڕەها!
لە سەردەمێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەگەڵ ئاڵۆزترین قەیرانە ئەمنی و سیاسییەکان بەرەوڕووە، زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە شەفافیەت، ڕاستگۆیی و پابەندبوونی ڕاستەقینە بە پرەنسیپە مرۆییەکان هەستی پێدەکرێت. لە بارودۆخێکی وەهادا، هەر ڕەوت یان گرووپێک کە خۆی وەک داکۆکیکاری “گەل” و “مافی نەتەوەکان” دەناسێنێت، ناچارە لە تاقیکردنەوە پراکتیکییەکانیشدا پابەندی هەمان پرەنسیپانە بێت. بەڵام ڕەفتار و هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی گرووپێک بە ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) نیشانی دەدات کە لە نێوان بانگەشەکانی ئەم گرووپە و کرداری ڕاستەقینەیاندا، کەلێنێکی بەرچاو هەیە. پژاک لە ئەدەبیاتی فەرمی خۆیدا، هەمیشە جەختی لەسەر چەمکگەلێکی وەک “پشتگیریکردنی گەل”، “خەبات دژی زوڵم” و “بەرگریکردن لە سڤیلەکان” کردووەتەوە. ئەم چەمکانە، لە ڕواڵەتدا، بەهای گەردوونی و شیاوی بەرگرین.
بەڵام متمانەی ئەم بانگەشانە، نەک لە دووبارەکردنەوەیان لە بەیاننامەکاندا، بەڵکو لە شێوازی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووداوە ڕاستەقینە و هەستیارەکاندا دەپێورێت؛ لەو شوێنەی کە بەرژەوەندی، تێچووەکان و هەڵبژاردنە سەختەکان لە ئارادان. هێرشەکانی ڕەشەمێی ١٤٠٤ی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، یەکێک لەو وێستگە دیاریکەرانە بوو. لەم هێرشانەدا، بەپێی ڕاپۆرتە جیاجیا نێودەوڵەتی و بەڵگەدارەکان، ژێرخانگەلێک کرانە ئامانج کە کاریگەری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی خەڵکی ئاسایی هەیە. ئەزموونی مێژوویی نیشانی داوە کە هەر جۆرە زیانێک بە ژێرخانەکان – لە تۆڕەکانی وزە و پەیوەندییەکانەوە تا ڕێگاکانی گواستنەوە – لە کۆتاییدا زیاتر لە هەموو کەسێک دەکەوێتە سەر شانی هاوڵاتیانی ئاسایی. ئەمە خەڵکن کە ڕووبەڕووی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان، پەککەوتنی ژیانی ڕۆژانە و نائەمنی دەروونی دەبنەوە. لە بارودۆخێکی وەهادا، چاوەڕوانی سروشتی لە ڕەوتێک کە بانگەشەی بەرگریکردن لە گەل دەکات، گرتنەبەری هەڵوێستێکی ڕوون، ڕاشکاو و بێ تەمومژە لە شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە هێرشانە. بەڵام ئەوەی لە لایەن پژاکەوە بینرا، نەک شەرمەزارکردنێکی شەفاف، بەڵکو جۆرێک لە بێدەنگیی پڕ مانا یان لە باشترین حاڵەتدا، ئاماژەی ناڕاستەوخۆ و پەراوێزی بوو.
قسەی دووبارە، ناڕوون و بێ مانا؛ بێ شەرمەزارکردنی ڕاشکاوانەی ئەکتەری دەرەکی بەرامبەر بە ئێران
ئەم بێدەنگییە، نەک هەر جێی پرسیارە، بەڵکو لە ڕوانگەی ئەخلاقیشەوە جێی سەرنجە. چۆن دەکرێت لە لایەکەوە، لە بەیاننامە جیاجیاکاندا، جەخت لەسەر ئازاری گەل بکرێتەوە و خۆت لە تەنیشت ئەوان نیشان بدەیت، بەڵام لە لایەکی ترەوە، لە بەرامبەر کارانێکدا کە ڕاستەوخۆ ژێرخانەکانی وڵاتێک و لە ئەنجامدا ژیانی هەمان گەل دەکاتە ئامانج، کاردانەوەیەکی توند نیشان نەدەیت؟ ئایا “گەل” لە ئەدەبیاتی پژاکدا، چەمکێکی جێگیر و گشتگیرە، یان ئەوەی کە بەپێی بارودۆخ و ڕەچاوکردنی سیاسی، پێناسە و بازنەکەی دەگۆڕێت؟ ئەم دووفاقییە، ڕێک ئەو خاڵەیە کە چەمکی “ستانداردی دووفاقی” بە باشی نیشان دەدات. لە چوارچێوەیەکی وەهادا، کارێک تەنها لە حاڵەتێکدا شەرمەزار دەکرێت کە لە لایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە ئەنجام درابێت، بەڵام ئەگەر هەمان کار لە لایەن لایەنێکی ترەوە بکرێت، یان پشتگوێ دەخرێت یان بە بێدەنگی بە تەنیشتیدا تێدەپەڕن. ئەم ڕێبازە، نەک هەر لەگەڵ پرەنسیپە بانگەشەکراوەکاندا دژبەیەکە، بەڵکو وردە وردە هەر جۆرە متمانەیەکی ئەخلاقیش لەناو دەبات.
شێواندنی ئاشکرای مێژوو: خۆپاراستن لە هێناونی ناوی تەواو و ڕاستی کەنداوی فارس
ڕاستی ئەوەیە کە هێرش بۆ سەر ژێرخانەکان، بێ ڕەچاوکردنی ئەنجامدەرەکەی، سروشتێکی دژە مرۆیی هەیە؛ چونکە لێکەوتەکانی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ژیانی خەڵکی ئاسایی دەبێتەوە. ناکرێت ئەم ڕاستییە پشتگوێ بخرێت کە زیان گەیاندن بە ژێرخانەکان، زنجیرەیەک کێشە دروست دەکات کە لە ئابووری و بژێوییەوە تا تەندروستی و ئەمنییەتی دەروونی کۆمەڵگە دەگرێتەوە. بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم جۆرە کارانەدا، بە جۆرێک چاو نوقاندنە لە ئازاری ئەو گەلەی کە لە دروشمەکاندا باسیان لێوە دەکرێت. لە لایەکی ترەوە، ئەم بێدەنگییە ناتوانرێت تەنها وەک “خەمساردی” یان “بێبایەخی” سەیر بکرێت. لە فەزای سیاسی و میدیایی ئەمڕۆدا، هەر هەڵوێست وەرگرتنێک یان وەرنەگرتنی هەڵوێست، هەڵگری پەیامە. بێدەنگی لە بەرامبەر ڕووداوێکی گرنگ، خۆی جۆرێکە لە هەڵوێست؛ هەڵوێستێک کە دەکرێت وەک پشتگیریی ناڕاستەوخۆ، بێبایەخ نیشاندان یان لەپێشینەدان بە ڕەچاوکردنی تر لێک بدرێتەوە. ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە تەمومژ و ڕەخنەکان زیاتر دەکات.
شەرمەزارکردنی هێرش بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکان کە پێشینەی کاری تیرۆریستییان هەیە؛ بێدەنگی لە بەرامبەر کوشتاری سڤیلە ئێرانییەکان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە
ئەگەر پژاک بە ڕاستی پابەندە بە پرەنسیپگەلێکی وەک بەرگریکردن لە گەل و دژایەتیکردنی توندوتیژی، دەبێت ئەم پابەندبوونە لە هەموو حاڵەتەکاندا و بێ جیاکاری ببینرێت. ناکرێت ئەم پرەنسیپانە بە شێوەی هەڵبژاردەیی بەکار بهێنرێن و تەنها لەو حاڵەتانەی کە لەگەڵ هەڵوێستە سیاسییەکاندا دەگونجێن، جەختیان لەسەر بکرێتەوە. ڕەفتارێکی وەها، زیاتر لەوەی نیشاندەری پابەندبوون بێت بە بەهاکان، گوزارشتە لە بەکارهێنانی ئامرازییانەی ئەوان. لە کۆتاییدا، دەبێت بوترێت کە بەرگریکردن لە گەل، پرەنسیپێکی گشتی و دابەشنەکراوە. ئەم پرەنسیپە ناتوانێت پاشکۆی سنووربەندییە سیاسییەکان یان ڕەچاوکردنی کاتی بێت.
هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا، پژاک هەوڵی داوە خۆی وەک یەکێک لە داکۆکیکارە سەرەکییەکانی “مافی ژنان” لە ناوچەکەدا بناسێنێت؛ ڕەوتێکی چەکداری کە لە ئەدەبیاتی فەرمییەکەیدا، باس لە ئازادی، کەرامەت و ئەمنییەتی ژنان دەکات و تەنانەت ئەم بابەتەی کردووەتە یەکێک لە پایەکانی ناسنامەی خۆی. بەڵام ئەم وێنەیە، کاتێک لەگەڵ ڕاستییە مەیدانییەکان و هەڵوێستە پراکتیکییەکانی ئەم ڕەوتە بەراورد دەکرێت، تووشی دژبەیەکێکی جدی و نکۆڵینەکراو دەبێت. لە کاتی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە و هێرشە دەرەکییەکان بۆ سەر ئێران، ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی کوژران و زیان گەیشتن بە ژنان لە نێوان قوربانییەکاندا بڵاوکرایەوە؛ ئەو ژنانەی کە نەک لە مەیدانی جەنگ، بەڵکو لە ناو دڵی کۆمەڵگە و لە چوارچێوەی ژیانی ڕۆژانەیاندا بوونە ئامانجی لێکەوتەکانی ئەم هێرشانە.
یەکێک لە کەمترین هەواڵە بێ لایەنەکانی پژاک بێ شەرمەزارکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ کوشتاری سڤیلەکان لە ئێران
لە بارودۆخێکی وەهادا، چاوەڕوانی سروشتی لە ڕەوتێک کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافی ژنان دەکات، گرتنەبەری هەڵوێستێکی ڕوون، ڕاشکاو و بێ تەمومژ بوو لە شەرمەزارکردنی ئەم توندوتیژییانە. بەڵام ئەوەی لە کرداردا بینرا، بێدەنگییەکی قورس و پڕ مانا بوو لە لایەن پژاکەوە. ئەم بێدەنگییە، تەنها “نەبوونی کاردانەوە” نییە، بەڵکو نیشانەی ڕێبازێکی قووڵتر و پڕ کێشەیە: ڕێبازێک کە تێیدا، “مافی ژنان” نەک وەک پرەنسیپێکی گەردوونی، بەڵکو وەک ئامرازێکی سیاسی و هەڵبژاردەیی بەکار دەهێنرێت. بە واتایەکی تر، ژن بوونی قوربانییەکە، بەتەنها بۆ ڕاکێشانی پشتگیری بەس نییە؛ بەڵکو ئەوەی کە ئەم قوربانییە لە چ جوگرافیا و لە چ چوارچێوەیەکی سیاسیدا جێی گرتووە، دیاری دەکات کە ئایا بەرگری لێ دەکرێت یان نا. ئەمە ڕێک ئەو خاڵەیە کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافی ژنان بێ بایەخ دەکات. ئەگەر بەرگریکردن لە ژنان پرەنسیپێکە، ئەم پرەنسیپە ناتوانێت سنوور بناسێت. ناکرێت لە حاڵەتێکدا، بە دەنگی بەرز باس لە “ژن، ژیان، ئازادی” بکرێت، بەڵام لە حاڵەتێکی تردا – کاتێک ژنان لە ئەنجامی هێرشە دەرەکییەکاندا گیان لەدەست دەدەن – چاو لە ڕاستی دابخرێت و بێدەنگی هەڵبژێردرێت.
خەمی بەشی ژنانی ماڵپەڕی پژاک لە کاتی کوشتاری ژنان و منداڵانی ئێرانی لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە
ڕەفتارێکی وەها، نەک هەر بەرگریکردن نییە لە ژنان، بەڵکو جۆرێکە لە کەڵکوەگرتنی ئامرازی لە ئازارەکانی ئەوان. لە ڕوانگەی مرۆییەوە، هەر ژنێک کە دەبێتە قوربانی توندوتیژی، بێ ڕەچاوکردنی نەتەوە، نەتەوایەتی یان ئاراستەی سیاسی، شایستەی پشتگیری و هاوسۆزییە. بەڵام بێدەنگی لە بەرامبەر کوشتاری ژنانی ئێرانی، ئەم پەیامە دەگەیەنێت کە هەندێک ڕەوت، لە کرداردا جیاوازی تەنانەت لە نێوان گیانی مرۆڤەکانیشدا دەکەن؛ جیاوازییەک کە هیچ پاساوێکی ئەخلاقی نییە. لە ڕوانگەی سیاسیشەوە، ئەم ڕەفتارە نیشاندەری جۆرێک لە حیسابکارییە کە تێیدا، هەڵوێست وەرگرتن نەک لەسەر بنەمای پرەنسیپ، بەڵکو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕەچاوکردنەکان ئەنجام دەدرێت. لە چوارچێوەیەکی وەهادا، “مافی ژنان” دەبێتە دروشمێک؛ دروشمێک کە لە کاتی پێویستدا زەق دەکرێتەوە و لە کاتەکانی تردا، بە ئاسانی وەلا دەنرێت. ئەم دووفاقییە، لێکەوتەی مەترسیداری هەیە. یەکەم ئەوەی کە متمانەی گشتی بە چەمکگەلێکی وەک مافی ژنان و دادپەروەری لاواز دەکات. کاتێک ئەم چەمکانە بە شێوەی هەڵبژاردەیی بەکار بهێنرێن، لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆیان بەتاڵ دەبنەوە و دەبنە ئامرازی بانگەشە. دووەم ئەوەی کە ئازاری ڕاستەقینەی ژنانی قوربانی توندوتیژی، لە نێوان ئەم کایە سیاسییانەدا پشتگوێ دەخرێت. لە کۆتاییدا، پرسیارە سەرەکییەکە هەر بەردەوامە: ئایا دەکرێت ڕەوتێک کە لە بەرامبەر کوشتاری ژناندا – تەنها بەهۆی ڕەچاوکردنی سیاسییەوە – بێدەنگ دەبێت، بە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافی ژنان بزانرێت؟ وەڵامەکە، لە کرداری ئەم ڕەوتەدا دەبینرێت، نەک لە دروشمەکانیدا. ئەگەر بەرگریکردن لە مافی ژنان بڕیارە مانایەکی هەبێت، ئەم مانایە تەنها لە یەک حاڵەتدا وەدی دێت: پابەندبوونی بێ مەرج بەم پرەنسیپە، لە هەموو شوێنێک و لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەک؛ بێ جیاکاری، بێ ڕەچاوکردن و بێ ستانداردی دووفاقی.
دەستەواژەی ناڕوون: کێ هێرشی کردووەتە سەر ناوەندەکانی پاسەوانی سنوور و پۆلیس؟
هەر جۆرە توندوتیژییەک دژی گەل – چ لە لایەن ئەکتەرە ناوخۆییەکان و چ دەرەکییەکان – دەبێت بە کاردانەوەیەکی ڕوون و بێ تەمومژ بەرەوڕوو بێت. لە غەیری ئەم حاڵەتەدا، بانگەشەی بەرگریکردن لە گەل، دەبێتە دروشمێکی بەتاڵ کە نەک هەر یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکان نادات، بەڵکو دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی بێ متمانەیی و کەلێنە کۆمەڵایەتییەکانیش. بێدەنگیی پڕ مانای پژاک لەم قۆناغەدا، نموونەیەکی ڕوونی ئەم دژبەیەکەیە؛ دژبەیەکێک کە ئەگەر پێداچوونەوەی بۆ نەکرێت، زیاتر لە پێشوو مەودای نێوان بانگەشە و ڕاستی دەردەخات.










