ڕاپۆرت

بەیاننامەیەکی میدیایی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

نیگەرانی جددی سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکان لە هەرێمی کوردستان و هۆشداری بەپەلە لە مەترسییەکانی سەر ژیان بۆ گەنجانی کورد

بانگەوازی بەپەلە بۆ کردەوە: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی ململانێ و مەترسییە قورسەکان بۆ سەر گەنجانی کورد

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی قووڵ لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و زیادبوونی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی ئیسرائیل، بە توندی ئیدانەی هەڵسوکەوتی میلیشیا کوردی و گروپە دابڕێنراوەکان دەکات کە بنکیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە لە دۆخێکدا کە وڵات بەر دەستدرێژی ئیسرائیل کەوتووە و پێشتر سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. ئەم گرووپانە کە پێشینەی چالاکیی چەکداری و دژە ئێرانیان هەیە، بەیاننامەیان بڵاو کردەوە و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ڕژیمی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە؛ کردارێک کە هاودەنگی هاوشێوەی لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا بیردەخاتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییە باوەڕپێکراوانەی دەست ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ کەوتوون و ئەو هەواڵانەی کە زۆرجار لە لایەن میدیا ئێرانییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازە بارەگاکانی ئەو گرووپانە لە خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دوو بەرەدا- هێرشی مووشەکی و ئۆپەراسیۆنی زەمینی بکاتە ئامانج. ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران هۆشداری دەدات لە مەترسییە جددییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ خەڵکی سڤیل، بەتایبەتی گەنجان و هەرزەکاران کە لەلایەن ئەو گرووپانەوە دامەزراون. ئەم گەنجانە، زۆرجار لە ڕێگەی فێڵی ئابووری، بەڵێنی کار یان کۆچ، ڕاکێشراون بۆ ناو پێکهاتە سەربازییەکانی ئەو گروپانە و ئێستا ژیانیان لە ژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆدایە.

بەم پێیە، چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، لە هۆشدارییەکی بەپەلەدا، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات کە؛

  1. دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ داماڵینی چەک لە گروپە میلیشیا کوردییەکان و بە فەرمی ئەنجامی ئەم چالاکییە بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگەیەنن.
  2. گواستنەوەی ئەو گەنج و هەرزەکارانەی کە ئەندامی ئەو گروپانەن بۆ کەمپە سەلامەتەکان لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێم و بە زووترین کات ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکەن.

پێدەچێت ئەم دوو ڕێوشوێنە ئەگەر جێبەجێ بکرێن، بتوانن پێش بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی ئێران بگرن و ژیانی دەیان هەرزەکاری کورد ڕزگار بکەن.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە فەرمی نیگەرانیی خۆی بۆ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و داوای دانوستانی جددی لە نێوان ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم دۆخە کرد.

هەروەها داوا لە کەسوکاری ئەندامانی ئەو گروپانە دەکەین پەیوەندی بە منداڵەکانیانەوە بکەن و هانیان بدەین دەستبەجێ بارەگای گروپەکان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.

بە ڕێزەوە
چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button