کورتنی کیلی: پەکەکە تاوانی رێکخستن کراو ئەنجام دەدات

  • ۴ سال قبل

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

خاتوو کورتنی کیلی شرۆڤەکاری بواری تێرۆریزم، لەدیمانەیەکدا لەبارەی تاوانە رێکخستن کراوەکانی پەکەکە و بابەتە مادەهۆشبەرەکانی ئەم گرووپە دەدوێت. پرسیار و وڵامەکان لەخوارەو هاتوون:

– ئێوە لەراپۆرتەکەتاندا لەبارەی تاوانە رێکخستن کراوەکانی پەکەکە باستان کردووە لەبارەی پەیوەندی پەکەکە لەگەڵ تاوانە رێکخستن کراوەکان هەندێکمان بۆ بڵێن.

هەرکەس کە لەبواری تاوانە رێکخستن کراوەکاندا پێداچوون و خوێندندەوەی هەبێت دەزانێت پەکەکە لە نارکوتێرۆریزم و تێرۆریزم لەئاستی جیهاندا چالاکە. من لەراپۆرتەکەمدا ئاماژەم بە رێکخراوەی فارکەکانی کۆلۆمبیاش کردووە. پەکەکە لەئاست فارکەکاندا نییە بەڵام هەردوو خاڵی هاوبەشیان هەیە لەوانە ئایدیۆلۆژی مارکسیستی. هەردووکیان لەنێو پێرستی تێرۆریستی وڵاتانی رۆژئاوایدان، هەروەها هەردوو لەلیستی قاچاخچییە پلە یەکەمەکاندانی مادە هۆشبەرەکاندان. پەکەکە بە تایبەت لەدەیەی هەشتا لەچۆمی بەقا گەورە بوو و هەموومان دەزانین حەشیشی بەرهەمهێنراوی لۆبنان لەم ناوچەیەدایە. کاتێک پەکەکە هێزەکانی گواستەوە بۆ باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا و شەڕی جیاخوازی لەدەیەی نەوەد تۆختر بوو بەتەواوەتی لەناو مادە هۆشبەرەکاندا نۆقم ببوو و هەروها بۆ هەموو قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەناوخۆ و دەرەوە سەرانەی دانا. ئەگەر سەرەنج بدەین لەو خولەدا ناوەندی سەرەکی چالاکی کێڵانی مادە هۆشبەرەکان لەنێزیکی سنوورەکانی ئێران نەبوو بەڵکوو لەناوچەیەک وەک قارس بوو واتە کوێستانی و سەخڵەت. هەم جووتیارانی ناچار بە کێڵانی دەکرد و هەم سەرانەی بۆ دادەنا. بۆیە لەسەرەتاوە و لە چەند دەیەی رابردوودا پۆختە ئالوودەی مادە هۆشبەرەکان بووە. ئێستا پرسی پەکەکە تەنیا خودی پەکەکە نییە چوونکە تەنیا سنووردار بە پێکدادانی چەکداری نییە بەڵکوو پرسی نارکۆتێرۆریزمیشی پێ زیاد بوو کە هۆکاری ناسەقامگیریە. واتە بێجگە تورکیا، ئێراق، سوریا و وڵاتانی باڵکانیشی ناسەقامگیر کردووە. دەبێت بگوترێت کە لە ئاستی گەورەدا بەرهەم دەهێنێت و تێچووی بەرەنگاربوونەوەکەشی زۆر گران کردووە.

– کەوایە پرسی هێرۆئین، کۆکائین و جۆرەکانی دیکەی مادەهۆشبەرەکانیشی تێدایە؟

بێجگە لەمانە دەبێت مفتامفتانینیشی پێ زیاد بکرێت کە لەئەورووپاوە دێت و دەیگەینێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنانەت وڵاتانی عەرەبی کەناری کەنداو. واتە ناسەقامگیر لەهەموو شوێنێک پەرە پێدەدات. لە هەموو رێگاکان بۆ قاچاخی مادەکان کەڵک وەردەگرن.

– ئێوە ئاماژەتان بە فارکەکان دا کە کۆکائین بەرهەم دێنن، ئایا پەکەکەش تەنیا سنووردار بە ترانزتەوەیە؟

نە تەنیا ترانزیت نییە بەڵکوو سەرانەش وەردەگرێت لە کێڵانی مادەکان و لەکۆی گشتی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لەساڵێکدا داهاتی هەیە و بەمجۆر مامەڵە دەکات. دەزانین لەگەڵ تاڵبان هاوکاری دەکات و لەرێگای پاکستان و ئێران و رێگاکانی دیکەوە ئەم مادەیە قاچاخ دەکات و لەکۆتایدا دەیگەینێتە ئەورووپا.

– کاتێک مادەکان لەسنووری ئەفغانستانەوە تێدەپەڕن بەکام رێڕەودا دەڕۆن؟

لەڕێڕەی رووسیا و گۆرجێستانیش دەڕۆن بەڵام دەتوانم ئاماژە بەم خاڵە بدەم کە لەساڵی 2013 و 2014 تاقیگەکانی مادەهۆشبەرەکانی پەکەکە لەسوریا چالاکن. ئەم ئیشە داعشیش دەیکرد لەسوریا و لەو ناوچانەی لەژێر چاودێری بوون. بۆتە بازارێکی گەورە بۆ خۆرهەڵاتی ناوین. هەڵبەت لە بۆلغارستانیش تاقیگەی مادە هۆشبەرەکان هەیە. بەڵام مەترسی گەورە ئەمەیە کە حەبی مادە هۆشبەرەکان لەنێو منداڵان و گەنجان بڵاو دەکەنەوە. زۆر هەرزان، ئاسان و لەبەردەستن. کاتێک لەگەڵ بەڕێوەبەری ئن جی ئۆی خاچی سوور لە ئامەد قسەم کرد وتی گەنجانی 12 ساڵیش گیروودەی بڵاو کردنەوە و بەکارهێنانی ئەم حەبەن. بۆیە ئەمانە یارمەتی بەهێزبوونی ژێرخانی تێرۆریزم و رێکخستن کردنی تێرۆریزمی پەکەکە دەدات و بەدڵنیایەوە هەڕەشەیەکە بۆ جیهان . جەخت دەکەمەوە کە حەبی مادە هۆشبەرەکان زۆر ئاسان لەبەردەستی منداڵاندایە.

https://www.youtube.com/watch?v=b6M8_kAN_xk

 

https://www.youtube.com/watch?v=b6M8_kAN_xk

کورتنی کیلی: پ.ک.ک جنایات سازمان‌یافته مرتکب می‌شود

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب