کاوە عەزیزی: پەکەکە لەسەرەتای دامەزراندیەوە، منداڵانی وەک سەرباز بەکارهێناوە

  • ۳ سال قبل

کاوە عەزیزی کارناسی پرسی کوردی لەیمانەیەک لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وێڕای رەخنە لەشێوازی پەکەکە لەبارەی منداڵانەوە جەختی کردەوە کە هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی گەریلاکان لەشەڕ لەگەڵ تورکیا، پەکەکە منداڵان بۆ قەرەبوونکردنەوەی کەمی هێزەکانی بەکاردێنێت بەڵام پرسەکە لەسەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە هەبووە بەتایبەت لەسەرەتای شەڕی چەکداریەوە هەبووە و هەیە. درێژەی ئەم دیمانەیە لەخوارەوە بخوێننەوە.

بەڕێز دۆکتۆر کاوە عەزیزی لەدوای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لەکادیرانی پلەبەرزی پەکەکە لەچەند ساڵی دوایدا، بە ڕای ئێوە بۆ پەکەکە/ پەژاک پێداگری لەسەر تەڤلی کردنی منداڵان کردووە؟

هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی گەریلاکان و هێزە پلەبەرزەکانی پەکەکە ئەم گرووپە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەمە منداڵانی وەک هێزی خۆی بەکارهێنا بەڵام پرسی بەکارهێنانی منداڵان لەسەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە بەتایبەت لەسەرەتای شەڕی چەکداریەوە هەبووە و هەیە. گەر وەک نموونە چاو لە وێنەکانی عەبدۆڵا ئۆجالان لەکاتی ئامادەبوونی لە بنکەکانی پەکەکە لەچۆمی بقاع لەلۆبنان چاو لێبکەن دەبینن کە لەڕێوڕەسمێکی نمایشی چەکدارەکان، ئۆجالان سڵاوی گەریلاکان دەکات و وەک بڵێی هەر هەموویان منداڵی چەکدارن. واتە هەر لە سەرەتای دەیەی هەشتای زائینیەوە ئەندامبوونی منداڵان وەک سەرباز بەشێک لە ئەجیندای پەکەکە بوو بۆیە نوێی نییە. بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەزانین کە یاسا نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت ناوخۆیی وڵاتان بەکارهێنانی منداڵانیان لەشەڕدا قەدەخە کردووە. یاسای گشتیش ئەمەیە کە نابێت منداڵانی خوار 18 ساڵ لەشەڕدا بەشدار بکەن.

ئێوە ئاماژەتان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دا کە بۆ پاراستنی مافی منداڵان پەسەند کراوەن. بەڵام لەلایەکی دیکەوە پەکەکە باس لە پاراستنی مافی کوردان دەکات و ئەم منداڵانەش کوردن کە مافی پێشل دەکرێت، بۆچوونی ئێوە لەبەراوردی ئەم دووانە چییە؟

چاولێکەن من هێشتا ناتوانم تێبگەم کە بۆ دەبێت نێوی پەکەکە بنێین کورد! بەڵام ئەوەندە دڵنیام کە پەکەکە کێشەیەکی گەورەیە بۆ کوردان. لەم پرسەدا گۆمان نییە. پەکەکە بۆ چارەسەری کێشەی کۆرد دانەمەزراوە بەڵکوو بۆ ئەوەیە کێشەیەکی نوێ بنێتەوە. واتە پەکەکە کێشەیەکی گەورەیە بۆ کوردان. پەکەکە بۆ رێگا چارەی پرسی کورد نییە بەڵکوو بۆ خۆی بەشێکە لە پرسگرێکەکە.

زۆرێک لەکارناسە کوردەکانیش پێیان وایە و ئەم دوایانەش پێداگری لەسەر کردەوەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکات، رای ئێوە لە گۆڕانکاریەکانی ئەم دوایە و کاردانەوەی پەکەکە لەهەرێم چییە؟

دەبێت لەخۆمان بپرسین پەکەکە چ دەکات لەکوردستانی ئێراق؟ بۆ دەبێت لێرە بێت و چ دەورێکی هەیە؟ بوونێکی سەربازییە. لەوڵامدا دەڵێن پەکەکە مافی نییە بێتە نێو هەرێمی کوردستانەوە. گەر ئارمانجی شەڕە دەبێت بڕواتە کوردستانی تورکیا و لەوێ کێو و پێگەی جۆگراتی زۆر دژوار لە هەرێمی کورستانیش بوونیان هەیە. پەکەکە نابێت لەشنگال یا قەندیل بێت. بۆ نموونە لەشنگال لەدژی هەرێمی کوردستان چالاکە. ئیزدیەکان هان دەدا لەدژی هەرێمی کوردستان و دەیانورووژێنێت کە کورد نین. من لەم کردەوانەی پەکەکە شتێکی کوردی نابینم. یەکێتی و دوژمنی پەکەکە لەگەڵ هەرگرووپ و وڵاتێک بە پێچەوانەی بەرژەوندی کوردانە.

هەندێک دەڵێن ئارمانجی پەکەکە لەناوبردنی دۆخی فەرمی هەرێمی کوردستانە. ئەمە تا چە راست بینانەیە؟

پرسی سەرەکی ئەمە نییە کە بیەوێت ئەم دۆخە فەرمییە لەناوببات یا نا، بەڵکوو پرسە گرنگەکە ئەنجامی کاری پەکەکەیە. چاولێبکەن لەکوردستانی ئێراق و لەچەند دەیەی دوایدا چەکدارانی تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە تا پەنجا کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستان هاتوون و جێگیر بوون و ئەم ناوچەیانەیان بە فەرمی داگیر کردووە. دەیان بنکەی سەبازیان لەکێوەکانی کوردستانی ئێراق دامەزراندووە. خاڵێکی دیکە ئەەوەیە کە 600 گوندی کورد چۆڵ کراوەن و خەڵکەکەیان ئاوارە بووە و وردە وردە سوپای تورکیا گوندەکان کۆنترۆڵ دەکات و پەکەکە پاشەکشێ دەکات. لەشنگال و ناوچەکانی باشووریش بەس بۆ کوردان کێشەن. پەکەکە پێکهاتنی مادەی 140ی یاسای بنەڕەتی ئێراقی پەسەند نییە و دەزانین کە شنگالیش بەشێکە لەو ناوچانەی ناکۆکە. پەکەک دژی بەڕێوەچوونی ئەم رێکەوتنەی هەولێر و بەغایە. ئەم کردارەی پەکەکە بەڕوونی وێژەوانی دژە کوردیە و زۆر روون دەڵێت خوازیاری شەڕکردنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان. پرسیار ئەمەیە: ئایا ئەرکی تۆ شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیایە یا هەرێمی کوردستان؟

ئەم دوایانە راپۆرتێک بڵاوبووەوە و تێدا دایکی بنیامین فەرەج زادە، یەکێک لە منداڵە سەربازەکان کەدوای رفاندنی و ئەندامبوونی چەندمانگەی لەپەژاک توانیبووی هەڵبێت بۆ هەرێم. دایکی دەڵێت ئەو لای پاراستن بوو بەلام پاراستن رادەستی ئێمەی نەکردەوە و تەنانەت لەوانەیە وەک ئەندامی دابڕاو و هەڵاتووی پەکەکە و پەژاک وەک جاش رادەستی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کردبێت، راتان لەم بارەوە چییە؟

پێشنیاز دەکەم ئەم قسانەی من وەک بەڵگە بپەژرێنن. لەشکەری رۆژ پێویستی بە منداڵی سەرباز نییە. ئێستا لەناوەندی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی سوریا لەهەولێر و دهۆک و شارەکانی دیکە کە کوردی سوری ئاوارەی تێدایە زیاتر لە 6 هەزار کەس ئامادگیان دەربڕیوە بۆ ئەندامبوون لەلەشکەری رۆژدا بەڵام ئێمە ئامادە نین وەریانبگرین.

 

کاوه عزیزی: پ.ک.ک از ابتدای تاسیس، از کودکان به‌عنوان سرباز استفاده کرده است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب