کارناسی پرسی سیاسی: پەکەکەهەڕەشەیەکی رژدە بۆ ئەورووپا

  • ۳ سال قبل

بەدوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانی لەمەڕ ئەوەی کە پەکەکە هەڕەشەیەکی رژدە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی ئەورووپی، یۆنس پاکسوی کارناسی پرسی سیاسی، لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتەی جیهانی باسی ئەم بابەتەی کرد و وتی: دەزگا هەواڵگریەکەی ئەڵمانیا ساڵانە لەبارەی چالاکی دەرەوەی چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتی راپۆرتێک بڵاو دەکاتەوە. لەم راپۆرتەدا نێوی پەکەکەش دەبیندرێت کە لەلیستی تێرۆری وڵاتانی یەکێتی ئەورووپادایە.

پەکەکە کەناڵێکی بەربڵاو لەکردەوە تاوانەکان لەئەڵمانیا بەڕێوە دەبات. بۆ نموونە لەساڵی 2019 ئەم گرووپە توانی 15 هەزار لایەنگر و ئەندامی خۆی لە ئەڵمانیا بخاتە نێو کردەوەی تاوانبارانەوە. هەروەک چۆن لەراپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاش هاتووە پەکەکە بۆ تەڤلی کردنی ئەندامان بۆ شەڕی چەکداری، کەسانی تەمەن خوار دەخاتە پرۆسەی شوشتنەوەی مێشکەوە.

پاکسووی لەدرێژەدا وتی: هاوڵاتیانی ئەڵمانی جگە لەمە کە هیزی کارن بۆ ئەنجام چالاکییەکانی تاوانبارانەی پەکەکە لەئەڵمانیا وەک هێزی کار لەبواری شەڕیشدا بەکار دەهێندرێن. لەساڵی 2013 تا ئێستا 270 هاوڵاتی ئەڵمانی لەلایەن پەکەکەوە بە شێوازی جیاواز مێشکیان شۆراوەتەوە و زۆربەیان لەژێر تەمەنی یاسایدا بوون. دەبێت بگوترێت کە نێزیکەی نیوەی ئەم کەسانە دوای ماوەیەک توانیویانە بگەڕینەوە بۆ ئەڵمانیا لەکاتێکدا کە زیاتر لە بیست کەسیان کوژراون.

ئەم کارناسەی بواری سیاسی جەخت دەکاتەوە: نابێت لەبیر بکەین کە ئەم ئەندامانەی پەکەکە ئەڵمانیایان کردووە بە چاوەیەکی دابینکردنی دارایی پەکەکە. ئەم کردەوانە لەهەندێك بواریشدا لایەنی یاساییهەیە و بەس لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەکەکە توانیویە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ بەشێوازی یاسایی لەڕێگای کەمپەینە جیاوازەکانەوە کۆ بکاتەوە. لێکدەدرێتەوە کە ئەم گرووپە دەیان ملیۆن یۆرۆ پارە لەئەڵمانیا بە شێوازە جیاوازەکان بەدەست ‌هێناوە. هەروەها پەکەکە لەئیشی قاچاخی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکانداش چالاکە.

پاکسوی وەبیر دێنێتەوە کە میدیاهاوتەریبەکان یارمەتی پەکەکە دەدەن یا رای گشتی بخەڵەتێنێت. لەم پێناوەدا کە راپۆرتی زانیاری ئەڵمانیا دەڵێت لەمیدیاکانی ئەڵمانیا رێگا بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پلەبەرزی پەکەکە دەدرێت تا بانگەشە بکەن. هەروەک کە دەبینین گرووپێک لەلیستی فەرمی تێرۆریست ئازادانە لەنێو خاکی ئەڵمانیا چالاکە و لەگەنجانی هاوڵاتی ئەم وڵاتەش وەک شەرڤان بۆ خۆی کەڵک وەردەگریت. هەروەها لەڕێگای سەرانەی نایاسایی لەهاوڵاتیان پارە دەستێنێت و لەرێگای کردەوە تێرۆریستیەکاندا بەکاری دێنیت. [1]

https://www.youtube.com/watch?v=RNKRmj4-z7c

 

کارشناس مسائل سیاسی: پ.ک.ک تهدیدی جدی برای اروپا است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب