ریچارد ئەنگێڵ: کۆێلایەتی رەگەزی گرووپە تێرۆریستییەکان لەتاوانی شەڕ گەورەترە

  • ۴ سال قبل

وەرگێڕان: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

ئێستا هەمووان دەزانن گرووپە تێرۆریستییەکان بێ بەزەیین. لەناوچەکانی ژێر چاودێری تێرۆریستەکاندا توقاندن و رێگری زاڵە. لەزۆرێک لەبابەتەکاندا، وەک داعش، پیاوان دەکوژن بەڵام ژنەکان بۆ بەرنامەی دیکە بەکاریان دێنن. چارەنووسی خراپتر لەمردن بۆ ژنەکان دەستنیشان دەکەن. ژنان و کچان دەکەن بە کوێلەی رەگەزی و زۆر هۆڤانە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکەن. لەم بەرنامەیەدا دوو کەس لە قوربانیانی کۆێلەی رەگەزی لەدیمانەیەکدا بەسەرهاتی تاڵی خۆیان دەگێڕنەوە. ریچارد ئەنگێڵ پەیامنێری ئن بن سی لەباکووری ئێراق ئەم راپۆرتەی ئامادە کردووە.

ئێش و ئازاری خەڵکی ئیزدی زۆر تاڵ و جێی داخە و لەمێشکدا ناسڕێتەوە. لەم راپۆرتەدا دەبینین کە ژنانی، منداڵان و پیاوان بۆ وەرگرتنی یارمەتییە فڕێ دراوەکان لە هلی کۆپترەوە تەقەلا دەدەان بەڵام ناگەتە زۆرێکیان. لە کەمپی پەنابەران لەباکووری ئێراق لەگەڵ ژمارەیەک لەوانە دیدارم کرد. لەگەڵ یەکێک لەو کەسانەی خەڵکی گوندی کۆچۆیە قسەم کرد. ئەو دەڵێت کاتێک داعش گەیشت، خەڵک هێشتا لەگوند بوون.

فەریدە، 19 ساڵانە و لەکۆێلایەتی رەگەزی لەسەردەستی داعش هەڵاتووە و روومەتی پیشان دەدات و دەڵێت کاتێک پیاوانیان برد نەماندەزانی چەند کەسیان لێ کوشتوون. لەڕاستیدا داعش هەموو پیاوانی گوندی کۆمەڵکوژ کرد. بەڵام بۆ ژنان بەرنامەی دیکەیان هەبوو و سەدان ژن و کچیان برد و وەک تاڵان و بەدەست خستەی شەڕ فرۆشتیانیان. جارێکی دیکە داب و نەڕیتی هۆڤانەی کۆێلایەتی رەگەزیان زیندوو کردەوە. تەنانەت بە ئاستێک قیزەون بوو کە ئەندامانی داعش لە فایلە ویدیۆیەکانادا فرۆشتنی ژنانی ئیزدیان پیشان دەدا. یەکێک لەو ویدیویانە فرۆشتنی فەریدە پیشان دەدا ئەو دەست لەجێ یەکێک لەپیاوەکانی ناسیەوە کە فرۆتبووی.

فەریدە دەڵێت: من ئەم پیاوەم بینیوە بەڵام ناوی نازانم. ئەو پیاوە کە دەکەنی زیاتر لە 80 ژن و کچی فرۆت. ژنان و کچان دەیانقیڕاند چوونکە نەیاندەویست لەگەڵ ئەم پیاوانە بڕۆن. بەڵام لێیان دەدان و بە زۆر دەیانبردن. بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەستدرێژیان لەسەر کردم. ئەم پیاوە منی فرۆت و بەمجۆرە درێژەی هەبوو. ئەم مەرجە بۆ کچانی منداڵتر خراپتر بوو. دەستدرێژیان لەسەر کچانی 8 ساڵ دەکرد.

حۆیدە یەکێک لەو کچانەیە کە کۆێلەی رەگەزی داعش بوو. ئەو تەنیا 12 ساڵی بوو و واتای پەیوەندی رەگەزی نەدەزانی. دەڵێت تەنیا دەمبینی کە خوێنم لێ دەڕژێت. منیان فرۆتە پیاوێکی 50 ساڵان.

حۆیدە ئەوەندە لەژێر گوشاری دەروونیدا بووە کە ئێستا بە زەحمەت قسە دەکات.

خاتوو چیمەن رەشید لەدامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی ئێستا ئەم دوو کچە لەلای خۆی دەحەوێنێتەوە و هەردووکیان ئەو وەک دایکی خۆیان دەزانن. دایکی راستەقینەی هەردووکیان هێشتا کوێلەی رەگەزی داعشن. ئەوان خوازیاری دادن. بۆ بەیانی ئەوەی بەسەریان هاتووە تەنانەت ناتوانرێت وشەیەکی گونجاو ببینرێتەوە. کردەوەیەکی شەیتانی زۆر خراپتر لە تاوانی شەڕن. ئەمە لەخۆڕا نەبوو بەڵکوو سیاسەتی داعشە. بەختەوەرانە ئەم دوو کەسە دوای تێپەڕاندنی رێگایەکی زۆر توانیان خۆیان بگەیننە شوێنێکی ئارام بەڵام چارەنووسی هەزاران کوێلەی رەگەزی دیکە لەگەنێو گرووپە جیاوازە تێرۆریستییەکاندا هێشتا نادیارە.

لینکی فایلی ویدیۆ:

https://www.youtube.com/watch?v=VOFQgKQXX1E

 

https://www.youtube.com/watch?v=VOFQgKQXX1E

ریچارد انگل: بردگی جنسی گروههای تروریستی بالاتر از جنایت جنگی است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب