دیمانەی تایبەتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەگەڵ فەرماندەی دەست لەکاركێشاوەی گروپی  پەژاک

  • ۳ سال قبل

ناوەڕۆکی گرووپە چەکدار و نایاساییەکان لەناوچە جیاوازەکانی جیهان و ئەنجامدانی کردار توندوتێژ و تاوانەکان بوتە هۆی ئەوەی کە دوای ماوەیەک، ئەندامانی ئەم گرووپە هەڵەکانیان ببینن و لەم گرووپە توندڕەوەان جیا ببنەوە. چوونکە ئەندامەکان تێدەگەن کە ئەمانە دروشمی درۆی سەرکردەکان گرووپە و دەزانن کە لەئەنجامدا یا دەبێت بکوژرێن یا بێ تاوانێک بکوژن. گرووپی پەژاک وەک باڵی ئێرانی پەکەکە کە لەلیستی تێرۆری ئەورووپا و ئەمریکادایەش ئەم پرسەی هەیە. زۆرێک لە ئەندامانی پەژاک تێدەگەن کە دروشمەکان پووچن و هزری پەکەکە و سەرکردەکانی پووچن و لەترسی گیانی خۆیان لەو گرووپە هەڵدێن.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەگەڵ یەکێک لە فەرماندە پێشووەکان و دەست لەکارکێشاوەکانی پەژاک دیمانەی ئەنجام داوە تا لەرەوتی ناوخۆی ئەم گرووپە چەکدارە نایاساییە زانیاری زۆرتر بۆ درەوە دزە پێ بدات.  چاودێر بەس ئیشی دیمانەی ئەنجام داوە و ناتوانێت راستی ئەم شتانە پشتڕاست بکاتەوە. هەروەها چاودێڕ ئامادەیە تا بە لەبەرچاوگرتنی چوارچێوە ئاکاریەکانی پسپۆڕی و میدیایی بۆچوونی دژبەران یا رەخنەگرانیش بڵاو بکاتەوە. هەرچەند کە ئەم ئەندامانی پەژاک بەجاران ویستی چاودێریان بۆ ئەنجامی دیمانە رەت کردۆتەوە و ئامادەی گفتگۆ لەبارەی ناوەڕۆک و کرداری ئەم گرووپەوە نین.

خۆتان بناسێنن و لەبارەی ئاشنا بوونتان و تەڤلی بوونتان بۆ نێو گرووپ بڵێن؟

من بە هۆی پرسە ئاسایشییەکانەوە ناتوانم نێوی خۆم بڵێم و هەروەک هەزاران کەسی دیکە کە هەڵخەڵێتێندراوی سیاسەت و دروشمە درۆەکانی پەکەکە و پەژاکیان خوارد، منیش وام. من خەڵکی کرماشانم و ماوەی 10 ساڵ ئەندامی ئەم گرووپە بووم و زیاتر لەساڵێک لێ جیا بوومەتەوە و لە هەولێر دەژیم. لەبارەی هۆکاری ئەندامبوونم دەبێت بڵێم بەڕاستی دۆخی تەمەنی و ماڵباتی من لەو کاتە دەوری زۆری هەبوو. یەکەم ئەوەی کە من بەڕاستی ناسینێکی دیارم لەناوەڕۆکی پەکەکە و پەژاک نەبوو و بانگەشەکان کاریگەری زۆری لەسەرم بوو. منیش لەو کاتەوە کەوتمە ژێر کاریگەری ئەو کەشە. کەشی گشتیش جۆرێک نەبوو کە ئێمە بتوانین زانیاری رێکمان لەبارەی پەکەکەوە هەبێت. زۆرێک لە میدیاکان زانیاری راستیان بڵاو نەدەکردەوە و منیش بە هۆکاری ئەوەی لەماڵەوە کێشەم هەبوو بەدوای بیانوویەک بۆ هەڵاتن لەو کێشانە دەگەرام.

بەڕێزتان وەک ئەندامێکی پێشووی پەژاک بەرپرسیاری گرنگتان هەبووە لەنێو گرووپدا تکایە بۆ چاودێری مافی مرۆڤ باس بکەن کە ناوەڕۆکی پەژاک چۆنە؟ بۆ دامەزراوە و بەدوای چیەوەیە؟

سەرەتا دەبێت بڵێم کە پەژاک ئارمانجێکی دیاری نییە. ئەوەی لەپەیڕەوی ناوخۆی پەژاک هاتووە لەگەڵ کردای ئەم گرووپە دژ یەکن. چوونکە ئەوەی لەوێ باس کراوە شێوی کرداری رێکخراوێکە لەسەر بنەمای سیاسی و کۆمەڵایەتی. بەڵام لەکرداردا پەژاک لەچەند دەیەی رابردوو زۆرتر لایەنی سەربازی بینراوەو هەندێک هێرشی سەربازی پەژاک بۆ سەر ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە پەژاک لەکرداردا لە پەیڕەوەکەی دوور بکەوێتەوە و گۆڕانکاری ئایدیۆلۆژیک کە هاتوونە کایەوە ئارمانجی پەژاکی لەئێڕان ناڕوون کردووە. پێشتر دەیانگووت ئۆتۆنۆمی ئارمانجمانە ئێستا دەڵێن کوردستانی ئازاد و ئێڕانی دێمۆکرات و لەلایەک دوای جیابوونەوەی تەواوەتی لەئێرانن و وەک هێزەکانی دیکە خوازیاری دەوڵەتی سەربەخۆن. بەگشتی دەبێت بڵێین ئەم گۆڕانکاریان بۆتە هۆی ئەوەی کە ئارمانجێکی ناڕوونی هەبێت و ئەمەش بۆتە هۆی بێ متمانەیی ئەندامانی بە سیاسەتەکانی ئەم حزبە.

لەبارەی پەیوەندی پەژاک لەگەڵ پارتە کلاسیکە کودیەکان بۆ مان بڵێن.

پەیوەندی پەژاک لەگەل پارتەکانی دیکە رووکەشی و پەیوەندییەکی قووڵ و ستراتژیک نییە و ئەوەی کە من لێگەیشتووم حزبەکانی وەک دێمکرات و کۆمەڵە خۆیان لەپەژاک بەدوور دەگرن. ئەوان باسی ئەوە دەکەن کە پەژاک سەربەخۆ نییە بەڵکوو دەستکردی پەکەکەیە و پێیان باشە بەجێگای ئەوەی کە لەگەڵ پەژاک قسە بکان لەگەڵ پەکەکە دانوستاندن بکەن. چوونکە ئەوان دەزانن کە پەژاک لەلایەن پەکەکە بەڕێوە دەچێت و ئەم پارتە گرنگی بە پێشنیازەکانی پەژاک نادات.

هۆکاری بەفەرمیەت نەناسینی پەژاک وەک حزبێکی فەرمی لەلایەن پارتە کلاسیکەکانەوە چییە؟

ئەوان پەژاک وەک پارتێکی نائێرانی دەزانن کە لەسیاسەتەکانیدا سەربەخۆ نییە. هەروەها ئەم پارتانە نایانەوێت لەئێران رەقێبیان هەبێت. ئەوەی من دەزانم لەئێستادا جگە لەپەژاک 7  بۆ 9 حزبی دیکەی کوردی لەوانە دێمۆکراتەکان و کۆمەڵەکان و زەحمەتکێشەکان و … دژی دەڵەتی ئێرانن و باسی تێکۆشان بۆ کوردان دەکەن و ئەمانە لەگەڵ ململانێ لەگەڵ خۆیان نایانەوێت رەقیبێکی نوێیان لەئێران هەبێت و یەکێک لەناکۆکییەکانی ئەوان لەگەڵ پەژاک ئەمەیە کە پەژاک رێگا نادات ئەوان لەسنوور کاربکەن و گومرک و باج بستێنن. لەگۆڕەپانی کرداریداش پەژاک سنوورداریان دەکات. بۆیە ئەم هیزانە لەگە پەژاک کێشەیان هەیە.

ئایا پەژاک لەبڕیار سیاسی و سەربازییەکاندا سەربەخۆ ئیش دەکات؟

نەخێر، چوونکە کۆمیتەی سیاسی پەکەکە و کەجەکە راستەوخۆ چاودێری کاروباری پەژاکن و لەلایەکی دیکەس لەپەیڕەوی ناوخۆی پەژاک راشکاوانە هاتووە کە عەبدۆڵا ئۆجالان وەک سەرۆکی خۆیان دەناسێنن. ئەم رێبازی ئایدیۆلۆژیکی ئۆجالان بۆیان پێوانە. بۆیە ناتوانن سەربەخۆ بڕیار بدەن.

هۆکاری ئەوەی کە کادیرە ئێرانییەکانی نێو پەژاک حەزیان لەئیش کردن لەسوریایە چییە؟ بۆ پەژاک بۆ ئازادی کوردانی ئێران شەڕ ناکات؟

یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی ئەوەیە کە کادیرە ئێرانییەکان حەزیان لە کەشی ئێران نییە و بیانووی تەواو نابیننەوە. چوونکە لەئێڕان بەچاو بەشەکانی دیکە، دۆخی کوردان زۆر باشترە. کوردەکان لەئێران بەشێوازی سیستماتیک ستەمیان لێنەکراوە. هەروەها لەسوریا دۆخەکە لەچاو بە بەشەکانی دیکە ئاسانتر و کەلوپەلی خزمەتگوزاری باشتری هەیە. بۆ وێنە لەئێران و تورکیا کادیر هەمیشە دەبێت بە مانگان بە پێیان بڕوات و کۆڵەپشتی پێ بێت و خۆراک و کەرەستەی تەواوی نییە. بەڵام لەباکووری سوریا دۆخەکە جیاوازە. ئۆتۆمبێل هەیە و تەنانەت لەلایەن ئەمریکاوە مانگانە مووچەیان بە دۆلار پێ دەدرێت و بۆیە کادیرەکان باکووری سوریایان پێ باشتر. هەڵبەت ئەم ئاسایشە، لەڕواڵەت دایە و دووەم کاتییە. لەگەڵ ئەوەش ئەم کەرەستە بۆ هەمووان نییە. بەڵکوو بۆ فەرماندە پلەبەرزەکانە ئەوان لەخۆشیدا دەژین. دەبێت جەخت بکەمەوە کە کەشی سوریا زۆر مەترسیدار بووە و نموونەی زۆرمان هەبووە کە کادیرانی هەنێردراو بۆ سوریا ون بوون. دیار نییە هەڵاتوون یا کوژراون چوونکە سوریا لەناو شەڕێکی جیهانیدایە. هێزە ناوچەیەکان و هەرێمییەکان لەم شەڕەدا دەست گلاون.

ئاستی دزەی پەژاک لەبواری سیاسی و سەربازییەوە چەندە؟

دزەی پەژاک لەبواری سەربازی و سیاسی لەچاو رابردوو لەئێران بەچەند هۆکار سنووردار بۆتەوە. پەژاک ناتوانێت بە ئاسانی لەکۆمەڵگادا دزە بکات؛ سەرەکی ترین هۆکاریش پرسی ئاسایشە کە پەژاک تەنیا لە سنووردا هەن و ناتوانن بڕۆنە ناوخۆی ناوچەکانەوە. هەر هەوڵێکی پەژاک بۆ بوون لەقووڵایی ناوچە کوردنشینەکان تووشی گورزی کوشندەی ئێڕان دەبێتەوە. پێشتر تیمەکانی پەژاک، زیاتر لە دەیان کەس دەبوون بەڵام ئێشتا 4 کەسن کە پێکەوە دەجووڵێن. یەکێک لەسەرەکیترین کێشەکانی پەژاک نەبوونی رەوابوونیەتی لەنیو خەڵک. چوونکە پەژاک وەک پارتێکی ئێڕانی بڕوایان پێ نییە.

پەیوەندەی پەژاک لەگەڵ پەکەکە لەچ ئاستێکدایە؟

پەژاک بەشێکە لەپەکەکە. جیاکردنەوەی پەژاک لەپەکەکە ناکرێت. چوونکە دامەزراندنی پەژاک بە دەستی پەکەکە بووە. لەراستیدا دەبێت بگوترێت کە پەژاک کۆپی پەکەکەیە. چوونکە لەپەیڕەوی ناوخۆی پەژاکدا هاتووە: پەژاک ئۆجالانی وەک سەرۆکی خۆی دەپەژرێنێت و مانیفستۆی شارستانییەتی دێمۆکراتیکی ئەو وەک مانیفستۆی تێکۆشانی خۆی دەزانێت.

پەیوەندی پەژاک لەگەڵ دەوڵەتانی ئەورووپیدا تا چ ئاستێکە؟

پەژاک بەس لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەکاندا پەیوەندی هەیە و ئەمەش پەیوەستە بەوە و کە پەژاک چەند زانیاری لەبارەی ئێرانەوە بداتە ئەوان. باتایبەت دەوڵەتی فرانسا و ئیسرائیل و عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی، مشتەری ئام زانیاریانەن. هەڵبەت دەوڵەتە ئەورووپییەکان مەرجیان هەیە بۆ پەژاک و ئەوەش ئەوەیە کە دەبێت پەژاک سەربەخۆ بێت جا یارمەتی دەدەن. بەڵام پەژاک ئیرادەی سیاسی پێویستی نییە کە لەسەربەخۆیی خۆی لەپەکەکە رابگەینێت.

لەبانگەشەکانی میدیایی پەژاک لەبارەی مافی مرۆڤ ئاستی بەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ لەو گرووپەدا تا چ ئاستێک راستەقینەیە؟

هەموو ئیدعاکان بەس بانگەشەن. بۆخۆی ئەگەر پێناسەیەکمان لەپەژاک هەبێت دەبێت بڵێن پەژاک لەگەڵ سیستمی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی زۆر داخراو و توندو تۆڵ و وەک بنکەی سەربازییە. سەرەتا چەواشەی مێشکی و گۆڕینی هەڵسووکەوتی تاکەکان بناخەی ئیشە لەنێو پەژاکدا و تاک وەها دەگوڕێت کە لەچاو پێشتر و ماڵباتەکەی بێ لایەن بێت. ئەمە هۆکاری پەروەردەی ئایدیۆلۆژیکی پەژاکە کە تاکەکەن تووشی لەڕێ لادان دەکات. سیستمی کۆمەڵایەتی پەژاک سیستمێکی ئازاد نییە کە هەر کەس لەبارەی خۆیەوە بتوانیت سەربەخۆیانە بڕیار بدات و بۆیە پەژاک و مەرجەکانی پێشلکاری مافی مرۆڤن. هەروەها نابێت لەبیر بکەین کە کوژران کوردان لەکوردستانی ئێڕان بە بیانوو جۆراوجۆر ئیشێکی هەڵەیە و تائێستا  پەژاک تاوانی ئەوانە دەداتەوە.

سەرچاوەی دارایی و چەک و تەقەمەنی پەژاک چۆنە؟

دابینکردنی دارایی پەژاک زۆرتر لە سنوورە لەرێگای قاچاخەوە؛ لەوانەی کە لەسنوور تێپەڕ دەبن باج دەستێنن. هەرکەس ئەوەندە بارەکەی پارە بەناوی گومرک دەدات. کۆڵبەرانیش دەبێت گومرک بدەن. هینانی خواردنەوە ئەلکۆلییەکان، مەڕ و ماڵات و چەک بۆ نێو ئێڕان بێ گومرک داین بە پەژاک ناکریت. بەڵام ئەگەر پەژاک تووشی کەمی دارایی بێت. لەلایەن کۆمیتەی دارایی کەجەکەوە بەدەستووری هاوسەرۆکی پەکەکە و کەجەکە پارەیان پێدەدرێت. زۆرتری چەک و تەقەمەنییەکەی پەژاک لەلایەن پەکەکەوە دابین دەکرێت. ئەگەر سەرەنج بدەین هەموو چەکەکان ئەمریکین کە لەلایەن هەسەدەوە لە سوریا بەدەستی پەکەکە و پەژاک دەگەێن.

بۆ چالاکی سەربازی پەژاک لەئێڕان زۆر کەمی کردووە؟

چەند هۆکاری هەیە. پەژاک هێزی رابردووی نەماوە و زۆرتر خەریکی تەڤل کردنن. بە چوونی پەژاک بۆ قووڵاییەکانی ئێران(20 تا 30 کیلۆمەترە) تیمەکانی پەژاک گورزیان بەرکەوت و ئێران رێگەی چالاکی پێیان نەدا و بۆیە زۆربەی هێزەکانی لەسەر سنوورن.

پێگەی پەژاک لەلای دەوڵەتە رۆژئاواییەکان و لایەنگرانی تێرۆریزم چۆنە؟

شیم کردەوە کە پێگەیەکی نییە. چوونکە مەرجی ئەم دەوڵەتانە ئەوەیە کە پەژاک لەپەکەکە جیا ببێتەوە. بەڵام ئەم ئیرادە لەپەژاکدا بوونی نییە و پەژاک زۆرتر لەبواری زانیاری – ئاسایشەوە یارمەتیان دەدات.

ئایا پەژاک لەسلێمانی بارەگای هەیە؟

بەڵێ، لەم دوایانەدا ئەم بنکەیە بواری فەرمی نەبوو. بەڵکوو ئیشەکانیان لە نێو باڵەخانەکانی تەڤگەر و ناوەندی راگەیاندنی مەزۆپۆتامیا (سەر بە پەکەکە) ئەنجام دەدا و لەسلێمانی خانوویان بەکرێ دەگرن و بە ئاسانی هاتوچوو دەکەن.

هەڵسووکەوتی پارتی و یەکێتی لەمەڕ پەژاک چۆنە؟

پارتی لەگەڵ پەژاک پەیوەندی نییە. بەڵام یەکێتی تا ئاستێک هەیەتی و بۆ ئاستەنگیان بۆ دروست ناکات. ئەندامانی پەژاک لەناوچەکانی ژێڕ چاودێری یەکێتی بە ئۆتۆمبێل لەپێنجوێنەوە بۆ سلێمانی و لەوێیەوە بۆ رانیەو و ناوچەی ئاسۆس و قەندیل هاتو چۆ دەکەن.

ئایو ئێوە رازین لەجیابوونەوەتان لەپەژاک؟ بەرنامەتان بۆ درێژەی ژیان چییە؟

بەڵێ! دەبوا زووتر جیا بباماوە بەڵام نەکرا. ئێستا بەرنامەیەکی تایبەتم نییە و خەریکی ژیانی ئاسایی خۆمم.

هەڵسووکەوتی سەرکردەکانی پەژاک دوای جیابوونەوەتان لەگەڵ ئێوە چۆن بووە؟

بۆ خۆی کەسێک کە لەم گرووپە جیا دەبێتەوە بۆیان ناخۆشە. هەندێک جار هەڕەشەم لێ دەکەن؛ بەڵام چوونکە لەهەولێر دەژیم نیگەران نیم بەڵام هیشتاش ئاگادارم.

پەیوەندی ژنان و پیاوان لەوێ چۆن بوو؟ ئایا ئیشی خراپی ئاکاری دەبینرا؟

ژنان لەوێ زۆرتر وەک لەژیر دەستوورداندان و دەبێت بەدواکەون. ئەوان ئازادییەکی وەهایان نییە و لەچوارچێوەی پێوانەکانی حزبدا دەژین و زۆر تووشی ئازار و سەخڵەتی دەبنەوە. بۆ وێنە بە تەقەمەنی و کۆڵە پشتیەوە دەبێت بیست رۆژ و شەو پیادە لەناوچەی ماکۆ و سەلماسە و شاخەکانی شاهۆ بڕؤن و ئەمە بۆیان دژوارە بۆ کوڕەکان دژوارترە. بۆیە هۆکاری نەخۆشی و ماندووبوونی زۆر لەژناندا دەبیندرێت. بەڵام دەبێت دان پێدا بنێم کە لەپەژاکدا کێشەی ئاکاری هەیە.

چەند نموونە لە ئازار و ئەزیەتییەکانی پەژاک بۆ خەڵکمان بۆ باس بکەن؟

باجگرتن لەژێر ناوی گومرک کە پەژاک بە ناوی یارمەتی ئەنجامی دەدات کێشەیەکی رژدە من بینیومە خەڵک بەویستی خۆیان یارمەتی نادەن بەڵکوو ناچارن. هەندێک لەکاردیرەکانیش لەرووی نەزانیەوە زۆرتر لەئاست و توانای خەڵک داوای پارە دەکەن و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵک لەپەژاک نارازی بن. باجگرتن لەناوەندەکانی بەرهەمهێنان و کانزا و ناوەندی راهێنانی ماسی و هەنگ و دواجن، بۆتە هۆی پشوودانیان. ئاگربەردانی کەرەستە و ئامێرەکانی رێگا و بان بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵک لەپەژاک دوور بکەونە چوونکە پێیان وایە کە پەژاک بۆ یارمەتیداینی ئەوان دانەمەزراوە. خەڵکیش لەراپورت داینی لەسەر پەژاک چالاک بوونەتەوە. هەمووی ئەمانە کاردانەوەی کردەوەکانی پەژاکە.

دەتوانن ناکۆکی ناوخۆیی پەژاک شرۆڤە بکەن؟

بەڵێ؛ ناکۆکی ناوخۆیی پەژاک چەن لایەنی هەیە. یەکێکیان لەنێوان سەرکردەکانە وەک سیامەند و ئەهوەن چیاکۆ. ئەمانە لەئاستی چالاکی سەربازیدا ئەزموونیان نییە و زۆرتر لەئەورووپا ژیاون و دەستوور بۆ کادیرەکان لەنێو گۆڕەپانەکەدا دەردەکەن کە ئەمە بۆتە هۆی نارزایەتی ئەندامەکان. هەندێک لەفەرماندەکان کە لەئێران ئیش دەکەن دەڵێن: ئەوان بەس بەدوای ئاسوودەیی خۆیاندان و کەلوپەلی خزەمەتگوزاری باشتر بۆ خۆیان. هەڵسووکەوتی سیامەند موعینی و شێوەی پەیوەندی لەگەڵ خاتوونە پەیامنێری فرانسی زۆر جێگای باس و رەخنە بوو. ئەندامەکان نارازین لەهەڵسووکەوتی سەمیمانەی سیامەند  و هەندێکیش لەکادیرە کۆنەکان دەڵێن سیامەند و ئەهوەن لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەوروپاوە لەلایەن ژنانەوە کەوتوونەتە ژێر چاودێری.

کێشەیەکی سەرەکیش ناکۆکی لەنێوان کوردانی سۆران و کورمانجدایە کە لەسەرەتاوە لەنیو پەژاک بووە. کێشەی ئێستاش لەنێوان ئازاد ماکۆ وەک سەرکردی کورمانجەکان و ئامەد شاهۆ وەک سەرکردەی سۆرانەکانە و ئەمە دووبەرەکی لەنێو پەژاک ناوەتەوە. بۆیە ئاماری کورمانجەکان کەمی کردووە و نایانەوێت لەپەژاکدا بمێننەوە و دەیانەوێت بڕۆن بۆ سوریا. کورمانجەکان دەڵێن ئەم ناکۆکییە لەبەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن پەژاک بە ناوی ئاریەن تی ڤی دەبیندرێت و بەرنامەی بە زمانی کورمانجی زۆر کەمە. ئەم ناکۆکیانە بۆتە هۆی ئەوەی کە لەکۆنگرەی پەژاک بۆ رازی کردنی کورمانجەکان هاوسەرۆکی کۆدار کە پێشتر زیلان ڤەژین بوو لادەن و بەرپرسیارێتییەکەی بدەن بە کچێکی خەڵکی ورمی بەناوی گۆڵان فەهیم.

ئایا کادیرانی پەژاک دەتوانن لەکەشی ئەنتەرنێت کەڵک وەربگرن؟

نە؛ کێشەیەکی سەرەکی کە بۆتە هۆی ناکۆکیان. بۆ نموومە لەباکووری سوریا کادیرەکان لەکەشی ئەنتەرنێت وەک فەیسبووک و ئینستاگرام کەڵک وەردەگرن؛ بەڵام لەپەژاکدا وەها شتێک نییە. تەنانەت تەلەفۆن قەدەخەیە و تەنیا دەبێت لەرادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانی گرووپە کەڵک وەربگریت. تەنانەت پرتووکی جیا لە هی ئۆجالانیش نییە! هێنانی هەرجۆرە پرتووک و گۆڤار لەدەرەوەی راگەیاندنەکانی پەژاک قەدەخەیە. کادیرانی دێمۆکرات و کۆمەڵە کەڵک لە کەشی ئەنتەرنێت وەردەگرن و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە هەر کادیر راستەوخۆ لەگەڵ خەڵ پەیوەندی هەبێت. ئەمە بۆتە هۆی پەیوەندی زیاتر. بەڵام لەپەژاکدا بە هۆی کەشی داخراوە؛ هەر کەسێک لەگەڵ تەنانەت ئەو کەسانەی لەنێو گرووپیش پەیوەندییەکی کەمی هەبێت.

 

مصاحبه اختصاصی دیدبان حقوق بشر کردستان ایران با فرمانده مستعفی گروه پژاک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب