بەدری فورات: بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن پەکەکەوە کردەوەیەکی نامرۆیانەیە

  • ۳ سال قبل

بەدری فورات سیاسەتڤانی کوردی تورکیا لەدیمانەیەک لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی ئێڕان باسی دواین پێشهاتەکانی گۆڕانکاری کوردی کرد و دەوڵەتی تورکیا بە داگیرکەر ناو برد کە بەسیاسەتە داگیرکاریەکانیەوەدەسەڵاتی دراوسێیەکانی پێشل دەکات. ئەو وێڕای رەخنە لە پارت و گرووپە کوردیەکان و دەسەڵاتی هەرێمیکوردستان، کردەوەی پەکەکە و باڵەکانی لەبواری بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز نامرۆیانە ناودێر کرد.

 

هەروەح دەزانن ئەم دوایانە مەزڵووم عەبدیش پشتڕاستی کردەوە کە ئەمریکاش خوازیاری دەرکردنی ئەندامانی ناسوری پەکەکە لەباکووری سوریا بووە. هەندێک لەکارناسانیش پشتڕاستیان کردووتەوە کە کوردانی سوریا تووشی دوو بەرەکی بوون. باڵێک بە سەرۆکایەتی مەزڵووم عەبدی و باڵێکی دیکەش لەقەندیلەوە فەرمان وەردەگرێت ئایا نیشانەی دوو باڵی و ناکۆکی کوردان نییە ئەمە؟

راستی ئەوەیە کە ئەم ناوچە واتە باکووری  و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا هێزەکانی هەواڵگری دەوڵەتی تورکیا دزەیان تێدا کردووە و ئەمە ماوەیەکە بوونی هەیە. ئەم هێزانە چالاکانە هەوڵ دەدەن و ئارمانجیان ئەوەیە لەنێوان هێزە کوردیەکاندا ناکۆکی دروست بکەن. بەڵام دەزانین هێزەکانی کورد ئامادە لەو ناوچەیە لەچ دۆخێکدان. وەک نموونە، هێزەکانی وەک ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردانی سوریامان هەیە کە لەسەرەتاوە لەگەڵ بەرنامە داگیرکاریەکەی تورکیادا بوون بەڵام ئەوڕۆکە دەیانەوەی بەشداری دەسەڵاتی ناوچەکە بن. هەڵبەت دەیانەوێت لەرێگای بەشداری ئەوەش کە هەیە لەناوی ببن. ئەمەش بەرنامەی داگیرکاری تورکیایە. چوونکە بەس فیر لەخزمەت بە تورکیا دەکەنەوە. ئەمە یاریەکی مەترسیدارە. لەبارەی دەرچوونی هیزەکانی پەکەکەش دەبێت بگوترێت ئەمە ئارمانجی تورکیایە و هێزەکانی وەک ئەنەکەسەش بۆ بەدی هاتنی پەنا بۆ هەمووان دەبەن. ئەمە ویستی ئەوانە و دەیانەوێت یاری جیاواز لەناوچەکە دەستپێبکەن. دەزانین ژمارەیەکی زۆری پەکەکە تائێستا لەسوریا کوژراون. من پێم وایە پێویستە هیزە دەسەڵاتدارەکان لەم ناوچەیە لەهەموو کوردان رێز بگرن ئەگەر وا نەبێت هیچ هێزێکی دەرەکی وەک تورکیا ناتوانێت چارەنووسی کوردان دیاری بکات. نابێت لەبیر بکرێت ئەنەکەسە هاوتەریب لەگەڵ پارتی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکاتیە مەسعوود بارزانی لەسەر رێگای تورکیان.

ئێوە ئاماژەتان بە ئەنەکەسە و پارتی و بوونی هێزەکانی هەواڵگری دا لەلایەکیش دەبینین فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لەهێرشە تاکەکەسی تایبەتەکاندا دەکوژرێن، هەندێک ئەنەکەسە تاوانبار دەکەن بەوەی کە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا لەهەرێمیکوردستان و باکووری سوریا دەکەن بۆچوونی ئێوە چییە؟

لەراستیدا ویستێک کە ئەمریکا ئەوڕۆ دەیورووژێنێت لەبنەڕەتدا لەلایەن ئەنەکەسە و پارتیەوە پێشنیاز کراوە و دەزانین هەردوو لەگەڵ هەواڵگری تورکیا هاوکاری دەکەن. بۆ لەناوبردنی پەکەکە. هەرکارێک دەکەن و تائێستاش سەلمێنراوە لەم رێڕەوەدا هاوکاری رژد هەیە. بەرنامەش دەزگای هەواڵگری تورکیا پێیان دەدات. ئارمانجیش دروست کردنی قورخکاری مەبەستی تورکیایە. لەبیر نەکەین پارتی لەبابەتی هێرشی داعش تا نێزیکی هەولێر بینیمان کە تورکیا جێگای متمانە نییە و گەر یارمەتی ئێران و ئەمریکا نەبایا ئەوە هەولێر لەدەست دەچوو. وێنا دەکەم تورکیا لەوە کەڵک وەردەگرێت تا جارێکی دیکە رێگا بۆ بوونی داعش لەناوچە کوردنشینەکان بکاتەوە. هاوکاری ئەوان بۆ کوشتنی فەرماندەکانی پەکەکەش بەشێکە لە بەرنامەی تورکیا بە یارمەتی ئەم دووانە دەکرێت.

لەچوارچێوەی ئەم هێزانەدا ئەم دوایانە میدیا نەسرەدین لەبەرپرسانی کورد لەباکووری سوریاش پشتڕاستی کردەوە کە ناوەندێک بۆ گەڕاندنەوەی منداڵانی سەرباز لەنێو هەسەدەدا دامەزراوە هەڵبەت بە هاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی و مەزڵووم عەبدیش بوونی ئەم منداڵانە لەنێو پەکەکە/ یەپەگە/ هەپەگە پشتڕاست دەکاتەوە و بەڵێنی گەڕاندنەوەیان دەدات. دەزانیم منداڵان دەبێت لەقوتابخانە بن نە چەک بەدەستیانەوە بگرن. ئایا ئەمە پێشلکاری مافی منداڵان نییە؟

بەڵێ راستی ئەمەیە کە لەم بوارەدا پێشلکاری مافی منداڵان هەیە. بەکارهێنانی منداڵان لەشەڕدا پەسەندکراو نییە. هەڵبەت لەقوتابخانەکانیشدا ئەو پەروەردەیە کە دەدرێت و منداڵان بۆ ئایندە ئامادە دەکات دروست نییە. جەخت دەکەمەوە لەگۆڕەپانی شەڕدا بەکارهێنانی منداڵان کردەوەیەکی نامرۆیانەیە. هەر تاک یا رێکخراوێکیش ئەم کردەوەی ئەنجام بدات کردەوەیەکی دژ مرۆیانەیە. ئەمە پەسەند ناکرێت.

بدری فرات: «بکارگیری کودک‌سربازان توسط پ.ک.ک. اقدامی غیرانسانی است»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب