گێڕانەوەی دڵتەزێنی رفاندنی گەنجانی کورد لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە

  • ۳ سال قبل

مەحموود ئەحمەدی کۆڕی ئەسعەد خەڵکی گوندی حەسەن نورانی شنۆ و گەنجێکی کوردە کە لەلایەن ملیشیاکانی حدکاوە رفێندراوە. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانیش پێشتر ئاماژەی بە رفاندنی پرسی گەنجانی کورد لەسەر دەستی ملیشیا چەکدارەکانی پەژاک و حدکا کردبوو. چاودێر لەراپۆرتە پێشووەکانی لەزاری خەڵکی خۆجێی و ماڵباتەکانی منداڵانی رفێندراو باسی ئەم پرسەی کردبوو کە لەچاو خەڵکی شنۆەوە خەڵکی کورد لەبوونی ئەم گرووپە چەکدارانە لەناوچەکە تووشی ئازار و زەحمەت دەبن. چوونکە ئەوان دەبنە هۆی نائەمن و کەبوونی کەرەستە لەناوچەکەدا. ئەوان داوایان لەدەوڵەتی ئێران کرد تا سەرنج بخاتە سەر ئاسایش و پەرەپێدانی ناوچەکە. خەڵکی شنۆ پێیان وایە کە بوونی ئەم ملیشیا چەکدارانە ئاسایش و سەقامگیری ئەم ناوچە دەکەنە ئامانج. چەندین خاون ئیش و وەبەرهێنەری خۆجێی بەهۆی نەبوونی ئاسایش لەبەر بوونی ئەم گرووپە چەکدارانە راپۆرتیان داوە.

گرووپە چەکدارەکان لەهەموو جیهاندا لەمنداڵان وەک سەرباز کەڵک وەردەگرن و لەم بوارەداش گرووپە ملیشیا کوردەکان چالاکن و سەدان منداڵی کوردیان رفاندووە و لەئەنجامدا تەنانەت لاشەکانیشیان رادەستی ماڵباتەکانیان نەکردووتەوە. مندڵان لەم گرووپانەدا دەرفێندرێن و لەخراپترین مەرجدا بەکردار لەگرتووخانەی ئەم گرووپانەدان. تێرۆر و توندوتیژی و شۆردنەوەی مێشک و کردارە تێرۆریسستیەکان و باجگرتن بەشێک لەپەروەردەکەیان کە بەمنداڵان دەدرێت. منداڵانی زۆر لەم ناوچە قوربانی ئەم گرووپان بوون و یا توانیویانە هەڵبێن و یا هێشتا لەداوی دیلیاندان. منداڵانێک کە دەبنە ئامانجی ئەم گرووپانە لەتەمەنی منداڵی و خوار تەمەنی یاسایین. هەژاری و بێ ئیشی کە ئەم گرووپانە هۆکاریێن دەبێتە هۆی ئەوەی تا ئەم منداڵانە لە خەیاڵی پارە و ئیش فریو بدرێن و زیانیان بەر کەوێت.

مەحەموود ئەحمەدی یەکێک لەو منداڵانەیە کە لەلایەن ملیشیاکانی حدکاوە لەتەمەنی 14 ساڵی رفێندرا بوو. ئەو بۆ پەیامنێڕی ئێمە هۆکاری تەڤلیبوونی خۆی لەنێو ئەو گرووپەدا پێویستی دارایی ناوزەد کرد و وتی ئەوان بەڵێنی پارەیان پێدام. ئەسعەد مەحموودی باوکی مەحموود لەبارەی چۆنیەتی رفاندن و تەڤلیبوونی کۆڕەکەی بۆ نێو ئەم گرووپە دەڵێت: لەسەرەتاوە دەبێت بڵێم زۆر خۆشحاڵم کە کۆڕەکەم گەڕاوەتەوە بۆ ئێران. من چوار منداڵم هەیە و مەحموود منداڵی سیێەمە. ئێمە لەگوند خەریکی جووتیارین. گە بەکرێگیراوانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە گەنجان هەڵنەخەڵەتێنیت ئاسایشێکمان هەبوو. مەحموود وازی لەخوێندن هێناوە و دۆخی ئابووری باشم نەبوو. بۆیە مەحموود یارمەتی داین. بەڵام ئەویان بە پارە و ماڵ بەڵێنیان بۆ دا و لەوڵات دەرکرد. مەحموود دوای ماوەیەک پەیوەندی گر و وتی کە هەموو بەڵێنەکان درۆ بوون و کەمپی حزبی دێمۆکرات قەد دۆخێکی گونجاوی نییە.

ئەحمەدی وتی: مەحموود هەرئەو دە ڕۆژەی یەکەم پەشیمان بووەوە بەڵام نەیدەزانی چۆن دەبێت لەو مەرجە دەربچێت. بەڵام پەیوەندی لەگەڵ ماڵبات نەبووە. چوونکە تەلەفۆنیان پێنەدەدا. رۆژێک تەلەفۆنی بۆ کردین و وتی کە هەڵخەڵاتاوە و پەشیمانە و دەیەوێت بگەڕێتەوە. ئەو کات سەرەتای کڕۆنا بوو و سنوورەکان داخرابوون. بەڵام هاوینی 1399 توانیم لە کەمپی حزبی دێمۆکرات دەرکەوم. ئێستا دۆخی ماڵبات زۆر باشترە. مۆراڵی دایکیشی زۆر باشترە. ئێمە هێشتا نازانین کە بۆ دەبێت گرووپە چەکدارەکان بەدوای منداڵانی 14 ساڵ بکەون. ئەو ئێشتا گەڕاوەتەوە و ئیش دەکات و قەد نایەوێت لەبارەی دۆخی کەمپەوە قسە بکات. بیرەوەریە تاڵی لەو چەند مانگەی نێو کەمپدا هەیە. مەحموود بەس دەڵێت کە فریویان داوە و باسێک لەپارە و ماڵ نەبوو.

شایانی باسە کە مەحموود یەکێکە لەدەگمەن گەنجانێک کە توانی لەبنکەی گرووپە چەکدارەکان هەڵبێت. زۆرێک لەوانە لەشەڕ و لەکاتی باجگرتندا دەکوژرێن. چاودێر لەساڵی 1399 چەندین نموونە لەرفاندنی منداڵانی لەلایەن پەژاک و حزبی دێمۆکراتەوە بلاو کردۆتەوە. چاودێر پێی وایە کە تا کاتێک کە دەوڵەتی ئێران چالاکانە سەقامگیری و پەرەسەندوویی لەناوچە کوردنشینەکاندا نەڕەرخسێنێت گرووپە چەکدارە کوردەکان بە سیاسەتی ئەندام گرتن لەنێو منداڵاندا درێژە دەدەن.

 

روایت دردناک ربایش نوجوان کُرد توسط حزب دموکرات کردستان ایران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب