کچە ئیزدی رزگاربوو لەدەستی داعش: هێشتا کێشەکانمان کۆتایی نەهاتووە

  • ۳ سال قبل

لەساڵی 2014 داعش هێرشی کردە سەر ناوچەی ئیزدی نشینی شنگال. زۆرێک وایان دەزانی ئەم هێرشە لەناکاوە بەڵام بەس بۆ خەڵک وا بوو چوونکە پێشمەرگەکانی هەرێم بە تایبەت پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بێ ئەوەی ئاگاداری بدات و لەناکاو و پێش هێرشەکە ناوچەکەی چۆڵ کرد. خەڵک لەپڕێکدا داعشیان لەنێو گوند و شەقامەکان بینی. لەم هێرشەدا چەند هەزار پیاوی ئیزدی کوژران و چەند هەزار ژن و منداڵیش فرۆشران و بە دیل گیران. هێشتاش چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان دیار نییە. ژمارەیەک لەژنان و کچانی ئیزدی توانیان لەدەستی داعش هەڵبێن و باسی چەرمەسەریەکانیان بکەن. لەدیمانەی خوارەوە بەشێکی ئەم تاوانانە دەناسین:

حەکیمە کچێکی ئیزدیە لەدیمانەیەکدا لەمبارەوە دەڵێت:

ئەندامانی داعش هێرشیان کردە سەرمان، ماڵ و حاڵمانیان داگیر کرد. گوندەکەمانیان ئابڵۆقە دا. ئەندامانی داعش هاتنە نێو قوتابخانەی گوندەکە. زێڕ، پارە، مۆبایلەکانمانیان برد. پیاوانیان جیا کردەوە ودواتر کچان و ژنانیان بە جیا و منداڵەکانیان بە جیا دانا. زۆربەی پیاوەکانیان کوشت. لەقۆناخی دواتردا ژنان و کچانیان لێک جیا کردەوە. ئێمەی کچیان برد بۆ سوریا و دەیانفرۆت بە یەکدی. لێیان دەداین و ئەو ئیشانەیان پێدەکردین کە نەماندەویست. هەموو شتیان بە زۆر  و ستەم بوو. زۆر زەحمەتیمان بینی.

لەبەشێکی ئەم راپۆرتەدا هەندێک بەش لە لێدوانەکانی ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش بڵاو بۆتەوە کە لای یەک دانیشتوون و بە شانازیەوە باسی ئەم تاوانانەیان کردوو و لەبارەی نرخی کچان و ژنانەوە باسی کردووە. یەکێکیان دەڵێت باشتر لەمە نابێت ئەوڕۆ رۆژی بازارە. بازاری کڕین و فرۆتنی ژنان و کچان. نازانم دەکرێت زۆرتر لە یەک ژن و کچ بکڕیت یا نا. ئەوڕۆ رۆژی دابەشکردنی دەستکەوتەکانی شەڕە. جۆرێک بە ئاسانی قسەی دەکرد وەک بڵێیت گاڵتە دەکات بەڵام ئەم راستییە. یەکێکی دیکەیان لەم ڤیدیۆەدا دەڵێت گەر چاوی ژن شین بێت نرخی زیاتر. پرسیار دەکات ئایا دەکرێت دوو ژن و کچی ئیزدەی پێکەوە بکریت.

لەبەشێکی دیکەی ئەم راپۆرتەدا دەبیندرێت بەشێکی زۆر لە پیاوانی ئیزدی لە مزگەوتێکدان کە بە زۆری داعش کراون بە ئیسلام و لەکاتی بەجێ هێنانی دەستوراتن لەمبارەوە. ئەم کەسانە لە خاڵە پشکنینەکاندا دەستگیرکراون و هێنراون بۆ ئێرە. تەنانەت پەیامنێرێکی داعش لەگەڵ چەند کەسیان قسە دەکات تا پیشان بدات بە حەزی خۆیان ئیسلامیان قبوڵ کردووە.

حەکیمە یەکێک لەو 130 ژن و کچەیە کە بە زۆر کراوە بە موسڵمان و دەڵێت: بەزۆر ناچاریان دەکردین تا واز لەئائینی حەوت هەزار ساڵەی خۆ بهێنین. ئەو دەڵێت: ئێمە زۆر تووڕەبووین. داوامان لەخودا دەکرد هەرچی زووترە بمانکوژن تا رزگارمان بێت. داوامان لەئەندامانی داعش دەکرد بمانکۆژن. بەکردار مردنی خۆمان دەبینی.

https://www.youtube.com/watch?v=txhnkLuN-k0

 

 

دختر ایزدی فراری از دست داعش: هنوز مصیبت ما به پایان نرسیده

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب