ئۆمەر ئۆزکیزیلجیک: بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سەرچاوە داراییەکانی بەکاریگەرترین شێوازە بۆ لاوازکردنی تێرۆریزم

  • ۳ سال قبل

ئۆمەر ئۆزکیزیلجیک کارناسی بواری ئاسایش لەدەزگای ستا لەتورکیا (پەیمانگایەک نێزیک بە ئاکپارتی و ئەردۆغان) لەدیمانەیەک لەبارەی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی پەکەکە و باڵەکانی لەرێگای باجگرتن و مادە هۆشبەرەکان ئاماژە دەدا و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سەرچاوە داراییەکان بە کاریگەرترین شێوازی بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی ئەم گرووپە دەزانێت. لەبارەی سەرچاوە داراییەکانەوە دەڵێت:

پەکەکە سەرچاوەی دارایی جیاوازی هەیە. لەنێوانیاندا گرنگترین سەرچاوەی دارایی پەکەکە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر. ئەم رێکخراوە لەبازرگانی مادە هۆشبەرەکان لەئاستی جیهاندا چالاکە. ئەم گرووپە لەئەفغانستان تا ئەورووپا لەم بوارەدا کردەوەی تاوانبارانە ئەنجام دەدات. سەرچاوەی دووەم و گرنگترین دابینکەری دارایی پەکەکە بوونی ئەم گرووپەیە لەئەورووپا . پەکەکە لەبازراگان و چالاکانی ئابووری و کرێکاران و هەموو کوردانی دانیشتووی ئەورووپا و هەڵبەت لەڕێگای زۆرەوە پارەیان لێدەستێنێت. بەڵام دەبێت بگوترێت کە لەم ساڵانەی دوایدا بەتایبەت لە2014 تا ئێستا ئەمریکا و یەکێتی عەرەبی و سەعوودیەش بوونەتە دابینکەری سەرچاوەی دارایی پەکەکە بە تایبەت یەپەگە. ئەم بابەتە شاراوە نییە و ئاشکرایە. بۆ نموونە عەرەبستان و ئەمارات راشکاوانە پەژراندوویانە کە لەباکووری سوریا یارمەتی یەپەگە دەدەن. (بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تورکیا و هەروەها دابەشکردنی سوریا و دژایەتیکردنی ئێران). لەراستیدا لەم رێگایەوە پارە بۆ پەکەکە دەنێرن. بەتایبەت ئەمارات زۆر رژد یارمەتی دارایی پەکەکە دەدات. ئەمارات بەدوای ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیە. هەڵبەت گەر بەڵگەیەک بڵاوبکرێتەوە پیشان دەدات ئەمارات راستەوخۆش یارمەتی پەکەکە دەدات نابێت سەرمان سووڕ بمێنێت. بەڵام دەبێت بلێم گوشارەکان لەئەنجامی هێرشە چەکداریەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە وەها تێکی داون کە ئەم یارمەتیانەش ناتوانێت پێش لەرووخانی بگرێت و توانای زیندوو ماینی نییە.

منبع:

https://www.youtube.com/watch?v=J3_0C0Z8BDI&t=46s

 

عمر اوزکیزیلجیک: مبارزه با منابع مالی پ.ک.ک، موثرترین شیوه برای تضعیف تروریسم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب