کوردی/ئۆمەر ئۆزكزیلجیك: عەرەبستان و ئەمارات پشتیوانی دارایی پەکەکەن

  • ۴ سال قبل

باجگرتن یەکێک لەسەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی داراییەکانی پەکەکەیە

ئۆمەر ئۆزكزیلجیك، شرۆڤەکاری بواری ئاسایش لەدەزگای ستا، لەوتووێژێکدا وڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە کە چ کەسانێک سەرچاوەی دارایی پەکەکە دابین دەکەن؟ و وتی:

پەکەکە سەرچاوەی دارایی زۆری هەیە. بەڵام گرنگترینیان قاچاخی مادە هۆشبەرەکانە. پەکەکە بواری تاوان و قاچاخ و دابەشکردنی مادەهۆشبەرەکان لەئاستی نێودەوڵەتییدا چالاکە. هەر لە ئەفغانستانەوە بگرە تا ئەورووپا چالاکە.

ئەم شرۆڤەکارەی بواری ئاسایش لەدرێژەدا ئاماژەی بە سەرچاوە دارایەکانی پەکەکە لەئەورووپا دا و وتی: سەرچاوەی دووەمی دارایی ئەم گرووپە، لەبوونی ئەندام و لایەنگرانی لەئەورووپایە. ئەم کەسانە بە زۆر و باجگرتن لە بازرگانان و کوردانی دانیشتوی ئەورووپا پارە کۆ دەکەنەوە. بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا بەتایبەت لەساڵی 2014 ەوە ئەمریکا، ئەمارات و عەرەبستان بوونەتە دابینکەری سەرچاوە داراییەکانی پەکەکە. پشتیوانی عەرەبستان و ئەمارات و ئەمریکا لەیەپەگە شتێکی شاراوە نییە.

ئۆزكزیلجیك وتی ئێمە دەزانین ئەم پارەشە دەدرێت بە پەکەکە. لەلایەک ئەمارات هەوڵ دەدات لە هەموو بوارەکانەوە کە بۆی دەکرێت لەگەڵ تورکیا رکابەری بکات. نموونەشی لە ئێدلبە کە ئەمارات بە پشتیوانی لەگرووپە جیاوازەکان هەوڵ دەدات تا تورکیا لاواز بکات. بۆیە یارمەتی دارایی راستەوخۆی ئەمارات بگاتە پەکەکە بۆ هێرش کردنە سەر تورکیا شتێکی سەیر و سەمەر نییە. بەڵام ئاستی چالاکی تورکیا لەدژی پەکەکە تا ئاستێک پەری سەندووە کە پارەی ئەم وڵاتانە بۆ پەکەکەش هیچ یارمەتییەک بەم گرووپە ناکات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب