دیمانەی تایبەت لەگەڵ باوکی دانیال دوستی: گۆمانم نییە کوڕەکەم کاتی هەڵاتن کوژراوە

  • ۳ سال قبل

بابەتی کوشتنی منداڵان و گەنجانی کوردی ئێرانی لەسەردەستی سوپای تورکیا و هەروەها خودی گرووپ نیگەرانی خانەوەادەکانی لەگەڵ خۆی هێناو و زیادی کردووە. زۆرێک لە ماڵباتەکان ئاگایان لەچارەنووسی منداڵەکانیان نییە بەس چاوەڕن مەرگیان ببیستن تا لەرێگەی راگەیاندنەکانی گرووپەوە رابگەیندرێت.

بەڕێز دوستی گەر دەکرێت خۆتان بناسێنن؟

ئەسکەندەر دوستی باوکی دانیال دوستی خەڵکی گوندی کالی مەریوانم. 3 منداڵ هەیە کە دانیال گەورەیان بوو. دۆخی ئابووریم ناجێگیرە و ئێستا خەریکی کشت و کاڵم و بەزەحمەت بژیوی ژیانم دابین دەکەم.

ئستی خوێندنی دانیال چەند بوو و لە چ ساڵێکدا و چەند ساڵیدا تەڤلی گرووپ بوو؟

کۆڕەکەم دواناوەندی تەواو نەکرد وگەر دۆخی دارایی باشمان هەبووا رێگەم نەدەدا واز لەخوێندن بێنێت ئەو گەنج بوو هێشتا 16 ساڵی تەواو نەکردبوو کە پەژاک هەڵیخەڵەتاند و بردیە شاخ. لەساڵی 1394 کە پەژاک کوڕەکەی بردم ئاگام لێ نییە تا ئەوەی کە لەرێگای میدیاکانی گرووپەوە هەواڵی کوشتنیم بیست.

چۆن تەڤلی گرووپ بوو؟ ئێوە خۆتا ئەو گرووپە دەناسی؟

یەکێک لەکێشە سەرەکییەکانی ئێمە لەناوچەکەدا ئەوەیە کە ئەم هێزانە ئازادانە هاتوچۆی گوندەکان دەکەن. لەگەڵ زۆر ماڵباتدا هەڵسان و دانیشتنیان هەیە. کەسێک ناوێرێت قسەیەکیان پێ بکات. هەموە پێداویستەکانیان لەگوند دابین دەکەن. هەموومان ناچارین گوێڕایەڵ بین. زۆر جار ناوەندەکانی ئاسایشمان ئاگادار کردۆتەوە کە دێنە گوند و ئازاری خەڵکی دەدەن بەڵام تائێستا دەرئەنجامێکی نەبووە و کەسێک ئیشێکی بۆ نەکردووین.

لەم هاتوچوونانەدا کۆڕەکەم ناسیانی 16 ساڵی تەمەنێکی هەستیارە بۆ گەنج. بە قسەی بۆش و نەتەوەپەرەستیانە فریویان دا. هێشتا بەباشی نازانم بۆ خۆی رۆشتووە و یا بە زۆر بردوویانە.

دوای تەڤلی بوونی بینیوتە؟ بۆ گەڕاندنەوەی کارێکت کردووە؟

قەد. چەندین جار رۆشتمە هەرێمی کوردستان و قەندیل. سنووری تورکیا و سوریا. تا ساڵێک دەیانگووت کە نەهاتووە. بە گوشار و پێداگری وتیان کە لێرەیە بەڵام نەمتوانی بیبینم. زۆر پێداگریم کرد. تەنانەت وتم جارێک بیبینم بەڵام قبوڵیان نەکرد.

سەردانی بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتم کرد بەڵام نەیانتوانی کارێکم بۆ بکەن.

لەڕێگەی دۆستانیەوە یا ئەوانەی کە هەڵاتوون بەدواداچوونت نەکرد؟

کردم، زۆر جار، هەواڵێکم پێ نەگەیشت. دانیال 3 جار هەوڵی هەڵاتنی دابوو. بەڵام سەرنەکەوتبوو. جارێکیان بۆ ماوەی چەند مانگ لە چادرێکدا گیرابوو. جارێکیان کاتی هەڵاتن یەکێک لەبەرادەرانی دەکوژن و لەوێ دەیهێڵنەوە.

ئێستاش نیگەرانیمان ئەوەیە کە کاتی هەڵاتن کوژرابێت. نە لاشەیەکیان پێداینەوە نە رێگایان دا بڕۆین بۆ قەندیل.

دەزانی لەکوێ کوژراوە؟

وتیان لەناوچەی شاهۆ لەپێکدادان لەگەڵ سپا کوژراوە. گۆمانم نییە کە لاشەکەیان لەگەڵ خۆیان نەبردووە. واتە دەرفەتیان نەبووە. سەردانی سپام کرد ئاگایان لێ نەبوو. گەر لەنێو ئێران کوژرابا لانی کەم هێزەکانی ئاسایش ئاگاداری بوون. تەنانەت بە هێزەکانی سپام وت بەس بڵێن لاشەکەیتان بینیوە یا نە؟ لاشەیەک نەبوو. دیار نییە چی بەسەر هاتووە. گۆمانم نییە کاتی هەڵاتن کوشتوویانە. خۆیان دەیکوژن و دواتر دەڵێن شەهیدە.

گەر ئێشتا بۆ دواوە بگەڕێنینەوە چ دەکەیت بۆ ئەوەی منداڵەکەت تەڤلی نەبێت؟ ئایا خۆتان بە تاوانبار دەزانن؟

خۆم بە تاوانبار نازانم. واتە من پێم خۆشە کە کۆڕەکەم چەک هەڵبگرێت و خەڵک بکوژێت؟ راستی ئەوەیە کە دەسەڵاتم نەبوو. هەرچی بەسەرمان دێت لەبێکاری و خرابی دۆخی ئابووریە. گەر دانیال ئیشی هەبووا بۆ لای ئەو گرووپە نەدەڕۆشت. یا تەنانەت مێشکی تووش نەدەکرد. پەژاکیش بەدوای گەنجامی بێکارە چوونکە ئاسان فریو دەدرێن. ئەم دەسەڵاتە دەبێت چاوی لێمان بێت. داوا لەبەرپرسان دەکەم لەهزری ئیشی گەنجانی ناوچەکەدا بن.  کێشەی بێکاری دەردێکی خراپە. هیچ ژێرخانێک بۆ پەرەسەندووی کوردستان نییە. کەسێک رازی نییە کۆڵبەری بکات ناچارن.

ئێستاش نیگەرانی دوو منداڵەکەی دیکەمم. شەو و رۆژ راوێژیان بۆ دەکەم. هەم ژیانم بۆتە ترس. دەترسم ئەم دوو منداڵەشم لێ بستێنن. ئەمە ئیساف نییە منداڵەکەت بە چەرمەسەری گەورە بکەی و بەمجۆرە بلاش لێت بستێنن.

بەڕای ئێوە لەگەڵ بوونی نائەمنی لەناوچەکە کەسێک ئامادەیە وەبەرهێنان بکات؟ ئەم گرووپە چ دەورێک لەدۆخی بژیوی کوردستاندا هەیە؟

قبوڵمە کە ئەم نائەمنییە پەژاک لەناوچەکەدا بەدی هێناوە، تەک و تووک وەبەرهێنەریش هەبن هەڵدێن. ئەوان بەجاران هێرشیان کردۆتە سەر باخی خەڵک و باجیان لێستاندوون و کارگەکانیان ئاگر بەرداوە هەموو ئەمانەم بە چاو بینیوە تەنانەت لەکۆڵبەرانیش باج دەستێنن. لەوانە باج دەستێنن کە بۆ خۆیان سەرانە دەدەن.

بەڵام بۆ هێزەکانی ئاسایش کارێک ناکەن؟ من چاوەڕوانیم لێیان هەیە گرووپێک کە ناوەڕۆکی دیارە بێ بەزەیی بوونی بۆ هەمووان دیار و ئاشكرایە.

بۆچی بۆ لەناوبردنیان کارێک ناکەن؟ گەر منداڵانی خۆیان دەبوونە قوربانی بەمجۆرە گوێیان خەواندبوو؟!

خۆ پەژاک باسی پارێزوانی لە مافی کوردان دەکات بە ڕای ئێوە بەدوای چیەوەیە؟ تا ئێستا چ دەستکەوتێکی بۆ کوردان هەبووە؟

ئەمە چ جۆرە پاراستنێکە. هاوڵاتیانی ئێمە دەبەن و لەبیاوانەکان لەناویان دەبەن. هەندێکیان لەپێش چاوی ماڵباتەکانیان دەکوژن. هێرش دەکەنە سەر دەواجن و کارگەکان و باج دەگرن. خۆم چەند کاژێر لەمەوبەر چووبوومە کارگەی لم خوا بۆ خۆی دەبینێت بەزەیان بەوانەش نەهاتووە. جارێک و دووجار نییە کە هەرچەند کات جارێک دێن. چ کەسێک لەکوردستان لەدەستی ئەمانەوە ئاسایشی هەیە؟ باجمان لێدەستێن و پارەکە دەنێرن بۆ ئەوانەی لەئەوروپا بەدوای خۆشی و ژیانی خۆیانن.

بەکورتی ئەم بڵێم؛ هەرچی چەرمەسەری ئێمە کوردانە لەژێر سەری ئەمانەدایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب