دڵژارۆ سیاسەتڤانی کوردی سوریا: پەکەکە لەبواری ناوخۆیی دەستێوەردان دەکات/ پارتە کوردیەکان دەبێت لەبواری وڵاتی خۆیاندا چالاک بن.

  • ۳ سال قبل

دڵژارۆ سیاسەتڤانی کوردی سوری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ چاودێر پێی وایە پەکەکە لەبواری ناوخۆیی ئێراق دەستێوەردان دەکات. جەختی کردەوە کە پارتە کوردیەکان دەبێت لەبواری وڵاتانی خۆیاندا چالاک بن و دەستێوەردانی بوارناوخۆیی ناوچەکانی دیکە نەکەن. ئەم ئەندامەی حزبی یەکێتی کوردستانی سوریا رەخنەگری بوونی پەکەکەیە لە شنگال. درێژەی ئەم دیمانەیە لەخوارەوە بخوێنەوە.

هەروەک دەزانن ئەم دوایانە پەکەکە و باڵەکانی هەوڵی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیان زیاد کردووە. بەڕای ئێوە ئەم هەنگاوە بە ئەنقەستە؟ چوونکە ئەوان هەرئیشێک لەدژی کوردان دەکەن؟

ئێمە وەک حزبی یەکێتی پێیمان وایە کە هەر حزب و گرووپێک یا رێکخراوێکی کورد دەبێت لەبواری وڵاتی خۆیاندا چالاک بن. واتە بۆ نموومە حزبە کوردیەکانی تورکیا لەتورکیا چالاکی بکەن و هەروەها پارتە کوردە ئێراقییەکان دەبێت لەناوچە کوردنشینەکانی ئێراق چالاک بن. هەروەها کوردانی سوریا دەبێت لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا چالاکی بکەن. بەڵام دەزانین ئەم دوایانە لەنێوان هەولێر و بەغالەبارەی شنگالەوە رێکەوتنێک واژۆ کرا؛ بەڵام دەبینین پەکەکە بە دەستێوەردان لەبواری ناوخۆیی ئێراق ئاستەنگە دەنێتەوە لەسەر رێگای ئەم رێکەوتنە. پەکەکە دەڵێت پاڵپشتی لەکوردانی ئیزدی لەبەرانبەر داعش دەکات گەر وای دابنێین کە ئەمە راست بێت دووبارە هۆکارێک بۆ بوونی پەکەکە لەشنگال یا لەهەرێمی کوردستان بوونی نییە. پەکەکە دەبێت ئەوێ چۆڵ بکات. چەند نموونە بێنمەوە مەلا مستەفا بارزانی لەسەردەمی کۆماری مەهاباد رۆشتە ئەو شارە لەئێران. بەڵام دواتر بەجێ هێشت چوونکە نابێت لەکاروباری کوردانی ئێراندا دەستێوەردان بکات یا لەبارەی ئابڵۆقەی کۆبانێ بینیمان کە پێشمەرگە رۆشتن و دوای ئازادی کۆبانێ گەڕانەوە. نەیانگووت چوونکە یارمەتیمان داوە چیتر لێرە دەبین. بە ڕای من کردارەکانی پەکەکە نەتەنیا پشتیوانی لەمافی کوردان نییە بەڵکوو رێک لەدژیەتی. دەبینین کە پەکەکە بۆ کوردان لەناوچەکەدا بە شێوازی جیاواز کێشە دەنێتەوە. چ لەشنگال و چ لە شوێنەکانی دیکە. وێنا بکەن ئیزدیەکان لەگەڵ چ چەرمەسەریەک رووبەڕوون و پەکەکەش بۆتە پرسگرێک بۆیان. دەبێت بڵێم پەکەکە زیان دەگەینێتە هەموو نەتەوەکان لەناوچەکەدا.

پەکەکە کە لەئێراندا بە نێوی پەژاک چالاکە ئەم دوایانە رەوتێکی هەڵکشانی هەیە لەتەڤلی کردنی منداڵانی سەرباز. رای ئێوە چییە بۆ ئەم گرووپە پێداگرە لەسەر منداڵانە؟

ئێمە وەک حزبی یەکێتی کوردستانی سوریا پێمان وایە کە هەروەک چۆن یاسای نێودەوڵەتیش دەڵێت منداڵان دەبێت بڕۆنە قوتابخانە و جگە لەوەی کە لەکەشی یاریدا بن تا منداڵیان بکەن نە ئەوەی کە وەک پەکەکە چەک بدرێت بە دەستیانەوە و فێری توندوتیژی بن. یاسای نێودەوڵەتیش ئەندامبوونی خوار 18 ساڵ لەنێو رێکخراوە چەکداریەکانی دەوڵەت و دەرەوەی دەڵەت قەدەخە کردووە. پەکەکە نابێت منداڵان دوور بکاتەوە لەمنداڵیان. منداڵان دەبێت لەرێگای زانستدا بن. قوتابخانە و پرتووکخانە شوێنی منداڵانە نە گۆڕەپانی شەڕ. هەرڕێکخراوێک کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەربگرێت لای رای گشتی فڕێ دراوە.

بەڕای ئێوە بۆ پاراستنی مافی منداڵانی سەرباز دەزگا یا رێکخراوێک هەیە کە بتوانێت گرووپەکانی پەکەک بخاتە ژێ گوشارەوە بۆ ئەوەی منداڵەکان ئازاد بکات؟

کۆمیتەیەک بۆ بەدواداچوونی چارەنووس و ئازادکردنی منداڵانی رفێندراو لەلایەن داعشەوە بوونی هەیە و من وادەزانم دەبێت بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی منداڵانی سەرباز لەنێو پەکەکەشدا کۆمیتەیەک هاوشێوە پێک بهێندرێت. منداڵان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و قوتابخانە، نە ئەوەی کە لەشاخ بن و ئاسایشیان لەمەترسیدا بێت.

دلژارو سیاستمدار کُرد سوریه: پ.ک.ک در امور داخلی عراق دخالت می‌کند/ احزاب کُرد باید در حوزه کشور خود فعالیت کنند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب