داخوازی دەستبەجێی یەکێک لەقوربانیانی باجگرتنی پەژاک لەدەوڵەتی ئێران

  • ۳ سال قبل

پەژاک ماڵ و گیانی خەڵک دەسووتێنێت. ئەم رەستە، کورتکراوەی راپۆرتێک بوو کە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەرێبەندانی 1399 بڵاوی کردەوە. راپۆرتەکە بەڵگە و وێنەی تاوانێکی ئابووری، لەسووتاندن و تێکدانی دارایی چالاکێکی ئابووری و بەڵێندەرێک پیشان دەدا. تێرۆریستان پەژاک؛ لەبێدەنگییەکی سەیردا و نەبوونی دەوڵەتی ئێران کە زۆر نیگەران کەرە؛ هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی ئابووری بەڕێز دانایی و دارایی و کەرەستەکانیان ئاگر بەردا. دیار نییە پارێزەری کوردستان، دەوڵەتی ئێران و دەزگا سەربازی و ئاسایشییەکانی ئێران کەدەبوا لەوێ بن نین؟ گرووپێکی تێرۆریستی بەفەرمی سەروەری خاک، ئاسایشی ئابووری و وەبەرهێنانی خەڵک دەکات ئامانج بەڵام دەوڵەت لەوێ نییە.

بەسەرهاتەکە بەمجۆرەیە کە لەدوای راپۆرتێک کە دەگاتە دەستی چاودێر لەبارەی ئازار و باجگرتن لەخەڵکی ناوچەکە لەلایەن پەژاکەوە چاودێڕ زۆر جار بەڵگەی جۆراجوری بڵاو کردەوە و هۆشداری دا کە ئەم گرووپە لەڕێگای تۆقاندن و نانەوەی ترس دەیەوێت بگاتە ئارمانجەکانی واتە باجگرتن. ئەمە لەکاتێکدایە کە خەڵکی کوردستانی ئێران ساڵانێکە کە کێشەی گرووپە تێرۆریستەکانیان هەیە و لەبواری ئابووری و ئاسایشەوە هەڕەشەیان لەسەر. نوێترین نموونەی ئەم باجگرتن، زۆر مەترسیدار بوو. بەشێکی زۆر لەلایەن پەژاکەوە تێکدرا، مرۆڤ دڵنیا دەبێت کە ئەم گرووپە جگە لە ناوبردنی کوردان شتێکی دیکە ناکات و ئامانجێکی دیکەی نییە.

دانایی و دوو براکەی کە ئەندازیارن، وەک بەڵێندەر لەگەڵ دایرەی کشت و کاڵ گرێبەستیان هەبوو کە نیزیکەی چوار هەزار دۆنۆم لەزەویە کشت و کاڵییەکانی ئەو ناوچەیە میکانیزە بکەن. خەڵکی ناوچەکە رازی بوون و یارمەتیان دەدان. ئەم کەرەستە و ئیشە ببووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ماڵباتەکان بژیوی ژیانیان هەبێت. لەلایەکی دیکە ئەم بەرنامە و پرۆژە خەریکبوو تەواو بێت، گەورەترین یارمەتی بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە بەدیهێنانی ئیشە؛ بەڵام ئەم گرووپە نایەوێت خەڵک لەئاسایشدا بژیت و ئیشیان هەبێت. ئەوان لەوەی کە خەڵک لەئاسایشدا بن نیگەرانن و ستەم لەخەڵک دەکەن. پەژاک پێی خۆشە خەڵک هەژار بن تا لەسێبەری هەژاریدا خەڵک فریو بدەن و منداڵەکانیان بڕفێنن.

راپۆرتی چاودێر کاردانەوەی زۆری هەبوو. بەڵام لەکرداردا شتێک بۆ دابینکردنی ئاسایش و گەڕانەوەی وەبەرهێنانی دانایی رووی نەدا. کارگێڕی پرۆژەکە واتە دایرەی کشت و کاڵ، پشتیوانی لێ نەکرد. شوێنی راگرتنی کەرەستەکانی پرۆژەکە بە گازۆئیل و نارنجۆک لەناو بران و هەمووی تێکدران. ئەم تاوانە بووە هۆی ئەوەی چیتر کەرەستەیەک بۆ دانایی نەمینێتەوە. کەرەستەکان بەتەواوەتی سووتان و بەکەڵک نایەن. هەموو قائم مەقام و هێزەکانی سەربازی ئەمەیان وەک کردەوەیەکی تێرۆریستی راگەیاند بەڵام لەریشەی رووداوەکە واتە قەرەبووکردنەوەی هاوکاری نەکرا. چوونکە وتیان بابەت ئاسایشییەکان بیمە نایانگرێتەوە!

دانایی دووبارە پەیامی بۆ پەیامنێڕی چاودێر هەناردووە: سڵاو، برای بەڕێز ژیانی من و دوو براکەم بوو بە خۆڵەمێش. تاوانی ئێمە چ بوو کە ژمارەیەک کەسی بێ پرسیار ژیانیان لەناو بردین؟ لەکاتێکدا کە سوێند بوخودا من تا ئێستا ئەوانەم لەنێزیکەوە نەبینیوە. بەڵام بۆ لەم دەسەڵاتەدا کە دەبێت پاڵپشتیم لێبکەن کەس وڵامدەرەوە نییە؟ ئێمە پەنا بۆ کوێ و کێ بەرین؟ ئایا دەبێت بەڕاستی لەمیدیا دەرەکییەکان بڵاوبکرێتەوە تا وڵاممان بدەنەوە؟ وڵامی دۆسیەکەمان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هاتووە کە بە پێی یاسای ئێمە تا 100 ملیۆن دەتوانین یارمەتی بدەین!!!! کەوایە دەزگاکانی ئاسایش لەکوێن؟ سپا لەکوێیە؟ ئەم دەزگایە بۆ یارمەتیمان نادات کە چاوی دوژمنان کوێر بێت؟ زیانی 7 ملیاردی بە 100 ملیۆن چی لێبکەم؟ لانی کەم ئێوە بەدواداچوون بۆ ئەم قوڕبەسەریەی ئێمە بکەن.

شایانی باسە چاودێر ئامادەی وەرگرتنی وڵامی دەزگا سیاسی و ئاسایشییەکانی ئێران بەمەبەستی بەدواداچوونی ئەم بابەتەیە. دەبێت دیاربێت بۆ دەوڵەتی ئێران بۆ زیانی چەند ملیاردی، نە ئاسایش دابین دەکات و نە خۆی بەرپرسیاری قەرەبوو کردنەوە دەزانێت. چاودێر بەڕژدی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لەڕێگای پارێزەری کوردستانەوە دەکات.

 

درخواست فوری یکی از قربانیان اخاذی پژاک از دولت ایران

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب