دسته: کُردی

ڕاستیەکانی سوریا لەگێڕانەوەی یەکێک لە فەرماندە پێشووەکانی پەژاک/ دەستێوەردان لەهەسەدە بۆ دابڕان لە پەکەکە

یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی پەژاک کە ئەم دوایان لەپەژاک دابڕاوە و خۆی رادەستی پارتی کردووە لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر وێڕای باس کردنی دۆخی پەژاک لەسوریا جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکییەکان پێکهاتەی هەسەدە زۆر لاوەکی بەڕیوە دەبەن و هەوڵ دەدەن پەیوەندی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لەگەڵ قەندیل بپچڕێنن و هەسەدە سەربەخۆ بکەن. چاودێر وەبیر دێنێتەوە کە دەرفەتی تاقیکردنەوەی […]

باوکی “دانیال دوستی”:پەژاک بەرپرسیارتی رفاندن و کوژرانی منداڵەکەمی لەئەستۆ گرت

دانیال دوستی، لەدایکبووی ۱۳۷۹ کەگوندێکی مەریوان، یەکێک لە سەدان گەنجی کوردی ئێرانیە کە بە هۆی رامیاری منداڵ سەربازی لەنێو پەژاکدا، رفاندن و کوشتنی منداڵان، ئێستا نادیارە و پەژاک بەروونی مردنی بۆ ماڵباتەکەی راناگەینێت. بەڵام بەرپرسیارتی لەمەر هەڵخەڵەتاندن و رفاندن و مردنی ئەم گەنجە ئێڕانییەی لەئەستۆ نەگرتووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دانیال دوستی کاتی تەڤلی بوونی زۆرەملێ […]

شەڕی تورکیا وپەکەکە ۲۲۰ ماڵباتی لەئاڤرێلەوە لەدهۆک ئاوارە کردووە

هەولێر – بەرپرسێکی جۆجێی وتی: پێکدادنەکانی بەردەوامی تورکیا و پەکەکە بۆتە هۆی ئاوارە بوونی ۲۲۰ ماڵبات لەپێنج گوندی سنووری دهۆک. تورکیا لەسۆباتی ئەمساڵەوە هێرشی سەربازی لەدژی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان توندتر کردووتەوە. هەروەها ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بۆ ئامانج گرتنی بنکەکانی لەقەندیل و شوێنەکانی دیکەی سلێمانی زیاد کردووە. سەربەست سەبری سەرپرشتیاری ناوچەی کانی ماسی دهۆک لەدیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ […]

پەژاک؛ تاوانباری یەکەمی لەناوچوونی ماڵباتی بەهمەن هەورامی

چاودێر دووجار لەگەڵ ماڵباتی بەهەمەن قسەی کردووە. بەهمەن هەورامی یەکێک لە ئەندامانی کوژراوی پەژاک بوو کە فریو و مردنی ماوەیەک پێش لەلایەن چاودێڕەوە باس کرا. بەهەمەنیش یەکێک لەسەدان قوربانی هەژاری لەناوچە سنوریەکانی وڵات بوو، ئەو قوربانیانەی کە هەردەم ئەندامانی پەکەکە و پەژاک لەکەمینیاندان تا لەڕێگای خراپ بەکارهێنانی مەرجی ژیانیان هەڵیانخەڵەتێنن و بیانرفێنن. باوکی بەهەمەن لەدیمانەی […]

بەیان ئەحمەدی؛ قوربانی رامیاری هەڵخەڵەتاندنی پەژاک

بەیان ئەحمەدی لەدایکبووی ۱۳۷۰ی مەریوانە کە زیاتر لە ۱۱ ساڵە چارەنووسی لەنێو پەژاکدا دیار نییە و ئەم گرووپە هیچ زانیاریەکی لەبارەی چارەنووسی ئەم کچە بڵاو نەکردووتەوە. برای بەیان لەدیمانە لەگەڵ چاودێر وێڕای خۆدوورخستنەوە و دوودڵی و خەمێک کە هەیبوو چیرۆکی تاڵی خۆشکە بچووکەکەی بەمجۆرە گێڕایەوە: بەڕاستی من هێشتا بڕوام نییە کە خۆشکم کوژراوە، ئێستا لەگەڵ […]

ونبووانی نێو پەژاک؛ نموونەی دوازدەیەم: جەمشید شەرێعەتی

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و بەکوشت دانی گەنجانی ئێرانی لەنێو گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاکدا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی جەمشید شەرێعەتیەوە داوەتە چاودێڕ. شایانی باسە ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگەدا وەرگیراوە. ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەدەقەکەدا، باسی ناسین و پێشینە و شێوازی […]

ئەندامی دابڕاوی پەژاک: لەکاتی کۆلبەریدا لەسنووری ئێراق، لەلایەن هێزەکانی پەژاکەوە دەستگیر کرام

شەهریار محەمەد پوور، ئەندامی دابڕاو لەگرووپی تێڕۆریستی پەژاکە کە لەساڵی ۱۳۹۷ لەلایەن چەکدارانی ئەم گرووپەوە لەکاتی کۆڵبەریدا لەیەکێک لەگوندە سنووریەکانی ئێراق دەستگیر کرا و بۆ سێ مانگ لە ئەشکەوتێک دەستبەسەر بوو. ئەو لەم دەقەدا باسی ئەزموونە ترسناکەکانی دەکات. نێزیکی یەک ساڵ پێش گەڕامەوە بۆ ئێران. باشتر وایە بڵێم یەک ساڵ پێش لە پەژاک و پێکهاتە […]

با پەژاک وڵام بداتەوە؛ فەرزاد بێهنەوەرد لەکوێیە؟

ئاژانسی فورات سەر بە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک لە۲۹ی مەی ۲۰۲۰ رایگەیاند کە لەهێرشی ئاسمانی چوارشەمە ۲۷ی مەی ۲۰۲۰ فڕۆکەکانی تورکیا دوو گەریلایان کوشتووە کە ئەم هەنگاوە بە پێی ئەوەی پەکەکە دەێڵێت بە هاوکاری ئەندامانی دزەکردووەی سوپا و میت کراوە. چاودێر جیا لەپرسی رامیاری و سەربازی و بێ ئەوەی سەرنج بدات بە هۆکارەکانی شەڕی تورکیا لەگەڵ […]

سیامەند موعینی وڵام بداتەوە؛ ئەم منداڵانە بۆ کوژراون و تەرمەکانیان لەکوێیە؟ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەنێزیکەی ۳۰ رۆژ پێسەوە بڵاوکردنەوە

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەنێزیکەی ۳۰ رۆژ پێسەوە بڵاوکردنەوەی یەک لەدوای یەکی راپۆرتەکانی لەژێر ناوی ونبووەکان لەنێو پەژاکدا لەبارەی منداڵە کوژراوەکان لەپەژاک دەستی بەهەڵمەتێک کردووە کە ئەم رەوتە درێژە هەیە. ئەم راپۆرتانە، باسی روون و بێ ئەملاو وئەولا لەبارەی منداڵانەوە لەنێو گرووپی تێرۆریستی پەژاک دەکات. لەڕاستیدا یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەنووسراوە تایبەتەکانی بۆ چاودێر […]

شاردنەوەی زیاتر لە ۱۰۰۰ تەرم لەگۆرستانی بێ ناونیشانەکان؛ ئەنجامی چوار دەیە شەڕی پەکەکە و تورکیا

هەندێک لە میدیاکانی کوردی لەتورکیا راپۆرتیان دا کە ئەندامانی کوژراویپەکەکە کە لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراون بێ ئاگاداری ماڵباتەکانیان لەگۆڕستانێکی بێ ناونیشاندا نێژراون. ئەم راگەیاندنانە نووسیان کە تەرمی ژنانی هەپەگە و ئەندامانی گرووپە گرێدراوەکانی پەکەکە ساڵانێکی بێ ناو نیشان لەم گۆڕستانەدا دەنێژرێن و ماڵباتەکانیان ئاگاداری ئەمە نین. هەرچەند زانیاری شووناسی هەندێک لە نێژراوەکان ئاشکرا بووە، بەڵام […]
عنوان ۷ از ۱۹« اولین...«۵۶۷۸۹ » ۱۰...آخر »

کُردی

آخرین مطالب