دسته: کُردی

عەفرین: ژنێکی دووگیان لەگرتووخانە کوژرا

  دەگوترێت ژنێکی دووگیان لەگرتووخانەکانی میت لەعەفرین لەژێڕ گۆڕەوشاردا کوژراوە. بە پێی وتەی سەرچاو خۆجێیەکان، ژنێکی دووگیانی عەفرینی بە نێوی بەهجەت شەکسۆی ۳۲ ساڵان لەژێر گۆڕەوشاری میت دا کوژراوە. هاوژینەکەی خەلیل نسانی ۳۶ ساڵان و خۆی ئەم دوایانە لەلایەن جاشەکانی تورکیاوە لە دەرەوەی نەخۆشخانەی قەنبەر لەعەفرین رفێندرابوون. شایانی باسە عەفرین یەکێک لەجوانترین شارە کوردنشینەکانی سوریایە […]

سەفەری بێ ئەنجامی ماڵباتێکی کوردی ئێرانی بۆ تورکیا بەمەبەستی وەرگرتنی تەرمی منداڵەکەیان

  بە پێی راپۆرتی میدیا کوردیەکان لەتورکیا، ماڵباتێکی کوردی ئێرانی سێ جار لەئێرانەوە رۆشتوون بۆ تورکیا تا تەرمی کۆڕەکەیان وەبگرنەوە، بەلام بەرپرسانی تورکیا هێشتا رادەستیان نەکردوونەتەوە. ئەم کۆڕە گەنجە ئەندامی پەکەکە بووە کە لەشڕنەخ کوژراوە. ژنێکی کوردی ئێرانی بە نێوی شۆرێت نوری زادە کە کۆڕەکەی لەپێکدادانەکانی گرووپە تێرۆریستیەکەی پەکەکە لە گەڵ تورکیا کوژراوە، لەماوەی ئەم […]

پەکەکە کوژارنی ۵ ئەندامی خۆی لەوانە کچێکی ئێرانی بەهۆی بوردمانی کیمیەوی تورکیا پشتڕاست کردەوە

ئاژانسی فورات سەر بە پەکەکە پشتڕاستی کردەوە کە ۵ ئەندامی بە هۆی بوردمانی کیمیەوی تورکیا کوژراون. پەکەکە وتی کە لە ۵ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ هێزەکانی ئەم گرووپە بە ناوەکانی جۆمالی چوروم، چافرە کامۆران، دلڤین داڵاهۆ، ئامارا جودی و ماهر کوپ لەناوچەی ئاواشین کوژراون.

پەکەکە پێش لە هاتنی ئەندامانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کەمپی مەخمووی گرت

پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کۆنترۆڵی تەواوی کەمپی مەخمووری لەدەست دایە و بنکەیەکی سەربازی داناوە و پێش لە کردنەوەی نووسینگەی فەرمی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەگرێت. دوای هێرشی داعش بۆ سەر مەخموور لە ۲۰۱۴دا و کۆنترۆڵی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، پەکەکە وردە وردە کەمپەکەی لەکەمپی پەنابەرانەوە کرد بە کەمپێکی سەربازی تا ساڵی ۲۰۱۷٫ سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە […]

دیمانە لەگەڵ ماڵباتی گەنجی خەڵکی مەریوان کە قوربانی تێرۆریزمی پەژاک بووە

ئیبراهیم ئیزدی خەڵکی گوندی گوێزە کوێرەی مەریوانە کە دوای ئەندامێتی لەپەژاکدا، هەواڵێک لەچارەنووسی لەبەردەست نییە؛ ماڵباتەکەشی نازانن منداڵەکەیان چۆن، لەکوێ و کەی کوژراوە و تەرمەکەی لەکوێ شاردراوەتەوە.

ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەرلمانی ئێراق: ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی ئێرانی و پێشمەرگەی رۆژ لەبەرژەوەندی حزبی دێمۆکراتی کوردستان دەنگیان دا

  هەندێک لەکوردانی ئێراق باسی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی پەرلامنی ئێراق لەسەر دەستی پارتی کردووە. دەگوترێت لەهەڵبژاردنەکەدا بەبەربڵاوەی ساختەکاری کراوە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە. یەکێتی خوازیاری لێکۆڵینەوە لەبارەی ساختەکاری دەنگدەرانی پارتی بووە. هەروەک لەفیلمەکەدا دەبیندرێت کوردانی سوریا کە لەفیلمەکەدا دەبیندرێن سەر بە ئەنەکەسەن و پێشمەرگەی رۆژن کە کارتیان وەرگرتووە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردندا. راپۆرت کراوە […]

ڕێکخراوی رزگارکەری منداڵان: ئەمساڵ۶۲ مندال لەکەمپی ئەلهۆل کوژران

  بە پێی راپۆرتی رێکخراوی رزگارکەری منداڵان ۶۲ منداڵ لەکەمپی ئەلهۆل کە لەلایەن پەکەکە وە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا راگیرابوون کوژراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەر حەفتە دوو منداڵ لە ئەلهۆل دەمرن. ئەم دەزگا خێرخوازیە وتی کە زۆرێک لە وڵاتان لەوانە وڵاتانی ئەورووپی هەزاران منداڵیان بێ چارەنووس لەبەرانبەر توندوتیژی، ئاگرکەوتنەوە و نەبوونی خوراک و نەخۆشی […]

ملێشێا کوردەکان به پاڵپشتێ ئەمرێکا ۱۰۰ کەسی سڤیلی سوریایان رفاند

هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا سەر بە ئەمریکا و پەکەکە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تل براک لەباکووری رۆژهەڵاتی حەسەکێ و زیاتر لە سەد کەسیان رفاند. ئاژانسی فەرمای سوریا (سانا) لەزاری سەرچاوە خۆجێیەکانی راپۆرتی دا،ژمارەیەکی زۆر لەئۆتۆمبێلە سەربازیەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی و هەسەدە لەدوو شەوی رابردوودا ئابڵۆقەی گوندەکانی ناوچەی تل براکیان لەباکووری رۆژهەڵاتی حەسەکێ داوە و هێرشیان کردووتە سەر […]

فەردین ساڵحی؛ قوربانی رامیاری ونکردنی زۆرەملێ پەژاک

باوکی فەردین ساڵحی، کە قوربانی رامیاری ونکردنی زۆرەملێیە لەنێو پەژاکدا، لەدیمانە لەگەڵ چاودێر جەختی کردەوە کە کاتێک کە کۆڕەکەی رۆشت دووجار سەردانی ئێراق و گوندی بەناویانی کردووە بەڵام پەژاک رێگای نەداوە بیبینێت و بۆیە قسە و باسی زارەکی لەنێوانیاندا رووی داوە. ساڵحی ئێستا خەریکی کرێکاری و کۆڵبەریە و جەختی کردەوە کە منداڵەکەی دوای تەڤلی بوون […]

ونبووەکانی نێو پەژاک؛ نموونەی یەکەم: رەسووڵ عەبدۆڵاهی

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژاک لەنووسراوێکی تایبەت بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و هەناردنی گەنجانی کوردی ئێرانی بەرەو مردن لەسەردەستی پەکەکە و پەژاک و زانیاری تایبەتی لەبارەی رەسووڵ عەبدۆڵاهییەوە پێ داوین. ناو: رەسووڵ عەبدۆڵاهی نازناو: ئاواڕەش کاراسوو شار: ماکۆ لەدایکبوونی: ۱۹۹۰ بەرواری تەڤلی بوون: ۲۰۰۶ (لەتەمەنی ۱۶ ساڵیدا بە پێچەوانەی […]
عنوان ۱۱ از ۱۹« اولین...«۹۱۰۱۱۱۲۱۳ » ...آخر »

کُردی

آخرین مطالب