یۆرۆنیوز: یەکەمین ململانێ نێوان ئەنکەرە و واشنتگتۆن لەسەرکوردان دەبێت

  • ۳ سال قبل

کەمتر لەدوومانگە کە جۆ بایدن دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە بەڵام هەروەک پێشبینی دەکرا ململانێێەکانی واشنتگتۆن و ئەنکەرە لەهەڵکشاندایە.

رەجەب تەیێب ئەردۆغان و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لەم هەفتەیەدا زۆر جار ئەمریکایان تاوانبار کردووە بەوەی کە هۆکاری سەرەکی مردنی 13 هاوڵاتی ئەم وڵاتە رۆژی هەینی رابردوو لەباکووری ئێراقە. لەمبارەوە دیویدن سترفیڵد باڵویزی ئەمریکا لەتورکیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەش بانگهێشت کرا. لەسەرەتای هەفتەدا مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی لەمبارەوە گفتگۆیانکرد. ئانتۆنی بلینکن لەم گفتگۆەدا وتی: کوژرانی هاوڵاتیانی تورکی لەلایەن پەکەکەوە ئیدانە دەکەین. لەگەڵ ئەمەش ئەنکەرە رازی نەبوو. سەرۆک کۆماری ئەمریکای جارێکی دیکە بە پشتیوانی لەدووگرووپی بە قسەی تورکیا تێرۆریستی لەوانە یەپەگە و پەکەکە کرد.

پەکەکە هەینی رابردوو لەکاردانەوە بە ئیدعاکانی بەرپرسانی تورکیا، سوپای لەژێر چاودێری ئەردۆغانی تاوانباری سەرەکی کوشتنی هاوڵاتیان ناساند. بە قسەی پەکەکە ئەم 13 کەسە بە هۆی بوردمانی فڕۆکەکانی تورکیاوە کوژراون. پەکەکە دەڵێت ئەم هاوڵاتیانە لەئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا ناسراو بە پەنجەی داڵی 2 کە لەنیوەی مانگی سۆباتەوە دەستی پێکرد گیانیان لەدەست داوە.

راگەیاندنەکانی تورکیا و جۆبایدنێک کە پاڵپشتی کوردانە

پێش ئەوەی جۆ بایدن دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت لەئەمریکا گەورەترین نیگەرانی ئەنکەرە و میدیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا دەوری پاڵپشتی بایدن لەکوردان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین بوو. هەرچەند سەرۆک کۆماری ئەمریکا زۆرجار لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بابەتەکەی وەک خەیاڵی هەندێک لەمیدیاکان زانیبوو بەڵام وادیارە ئەردۆغان لەسەر بنەمای ئەم گریمانەیە لەیەکەمین مانگەکانی هاتنەسەرکاری بایدن لەکۆشکی سپی هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

 

ترس و دڵەڕاوەکێ سەرۆک کۆماری ئیسلامی تورکیا هەڵبەت بێ هۆ نییە. بایدن زۆر جار چ لەپۆستی جێگری ئۆباما و چ لەپۆستی سناتۆری ئەمریکا لەمەڕ کوردان پاڵپشتی کردووە. ئەو لەساڵی 2019 بڕیاری رەخنەی توندی لەترەمپ گرت لەمەڕ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سوریا و وتی ئەمە خیانەتێکی گەورەیە بە کوردان کە هاوپەیمانی ئەمریکان.

لەساڵی 2014کاتێک کە پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا لەسەردەمی دووەمی ئۆبامادا رووی لەساردی کردبوو، بایدن دەوڵەتی ئەردۆغانی بە یەکێک لە هۆکارەکان و پەرەسەندووی داعش لەسوریا و ئێراق ناوزەد کرد. قسەکانی لەکاتی خۆیدا رەخنەی زۆری ئەنکەرەی بەخۆە بینی.

نیشانەکانی توندبوونەوەی ململانێ؛ واشنگتۆن کوردەکان پڕچەک دەکات

دوای ئەو تۆمەتانەی کە سەرۆک کۆماری تورکیا لەدژی کۆشکی سپی و پاڵپشتی ئەم وڵاتە لە رێکخراوە هاوشێوە سەربازیە کوردەکان کردی، رۆژنامەەکانی پاڵپشتی دەوڵەت لەوانە حۆریەت و سەباحیش پەرەیان بەم ململانێیانە دا.

ئەم دوو رۆژنامە لەڕێگای بڵاوکردنەوەی شرۆڤەکان وتیان کە کاتی بەدەسەڵات گەیشتنی بایدن وەک سەرۆک کۆمار رێکخراوە کوردە دژبەرەکانی تورکیا (پەکەکە و یەپەگە) زۆر خێرا لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لەبواری چەکەوە پڕچەک کران؛ شتێک کە هێشتا ئەمریکا کاردانەوەیەکی لەبەرانبەردا نەبووە.

هەرچەند هێشتا ناتوانرێت لێدوانێک لەبارەی ئایندەی پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا کەلەژێر کاریگەری رەوتە کوردیەکاندایە بدرێت بەڵام بەڵگەکان پیشان دەدەن ململانێ بەربڵاوی دیپلۆماتی لەنێوان هەردوو وڵات لەمانگانی ئایندەدا روو دەدات.

ململانێیەکان کە بێگۆمان دەتوانێت لەناو ئەندامانی ناتۆش جیاوازی و ناکۆکی بنێتەوە. تورکیا گرنگترین ئەندامی ناتۆیە لەرۆژهەڵاتی ناوین.

لەوانەیە ناکۆکی و ململانێ نێوان تورکیا و ئەندامانی ئەرووپیش لەوانە فرانسا و یۆنان کە هەردووکیان ئەندامی ناتۆن زیاد بکرێت.

یورونیوز: نخستین تنش‌ها میان آنکارا و واشنگتن بر سر کُردها خواهد بود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب