پەکەکە وەستای بێ شووناسکردنی مرۆڤەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەوە تێرۆریستییەکان

  • ۳ سال قبل

لەخاکەلێوەی 1399 گرووپی تێرۆریستی پەکەکە زۆرجار ناوەڕۆکی دژە کوردی خۆی پیشان دا. لەکاتی ئێستادا پەکەکە دوو بۆڕی گازی هەناردەکراوەی ئێران بۆ تورکیای تەقاندەوە و بووە هۆی زیان گەیاندنی ئابووری بە هەردوو وڵات. پیاوانی پەکەکە بە شێوازی خۆتەقاندنەوە (وەک تێرۆریستەکانی داعش) ئەم کردەوەیانە ئەنجام دا.

سەرچاوەکانی هەواڵ: تەقنیەوەی بۆڕی گازی ئێران بۆ تورکیا لەلایەن هەپەگەوە ئەنجام دراە.

لەم ناوچە جۆگرافیەدا بە هۆی درێژبوونی وەرزی سەرما، خەڵک ماوەیەکی زۆرتر پێویستیان بە سیستمی گەرم کەرەوە هەیە. خەڵکێک کە کوردن، بەڵام پەکەکە بەس باسی پشتیوانی لەکوردان دەکات و لەکردەوەدا زۆرترین قوربانییەکانی کوردن. بەڵام چ بوو کە ئەم گرووپە خۆی پێشەنگی ئازادی بۆ کوردستان ناوزەد دەکات و لەئەنجامدا بە شێوەی داعش ئیش دەکات؟

دەبێت بگوترێت کە پەکەکە بێ شووناس کردنی مرۆڤەکان و بەرگدوورین بۆ ناوەڕۆکی تێرۆریستی خۆی، هەوڵ دەدات ئەندامانی خۆی (کە ژنان و منداڵانیشی تێدایە) لەشووناسی سەرەکی خۆی دوور بکاتەوە و شووناسێکی نوێ لەژینگەی نوێیان پێبدات. دوای ماوەیەک ئەو کەسە کە لەسەر دوو رێیانی دەمێنێتەوە لەباەی ئەندامبوونی لەنیو پەکەکە تووشی گۆمان دەبێت. لەلایەک دەترسێ کە بگەڕێتەوە و لەلایەکی دیکە دەزانێت کە گەر هەڵبێت پەکەکە دەیکۆژێت. لە فیرقەی پەکەکەش بوون و درێژەدان بە ئەندامێتی واتە مردن!

ئەندامان دوای شۆردنەوەی مێشک، لەگەڵ کەسایەتی نوێ کێشەیان دەبێت و تووشی ناکۆکی دەروونی دەبن. گرووپیش گوێ بەو کێشانە نادات تا دەوایان بکات. بۆیە تاک دەکەوێتە جووڵە و لەئەنجامدا دەکەوێتە نێو شەڕێکی دەروونی لەگەڵ خۆی و خۆی بە تاوانبار دەزانێت. لەئەنجامدا تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت و کردەوەی تێرۆریستی وەک خۆتەقاندن، خۆسووتاندن و مانگرتن لە خواردن و تەنانەت کوشتنی بێ تاوانەکانی لێدەوەشێتەوە. ئارمانجی ئەندامەکانیش گەڕانەوە بۆ کەسایەتی دەستپێکە.

مێشک شۆردنەوە و بێ شووناس کردنی مرۆڤەکان گەورەترین تاوانی شەڕەی پەکەکە و باڵەکانییە. داعش بە بەڵێنی بەهەشت و پەکەکە بە بەڵێنی گەیشتن بە ئازدی و رەزامەندی ئۆجالان هەوڵ دەدەن مرۆڤەکان بەتایبەت ژنان و منداڵان ناچار بە ئەنجامدانی ئیشی دژە مرۆیی بکەن. لەبارەی تەقاندنەوەی بۆڕی گاز کە پەکەکە بەرپرسیارێتی لەئەوستۆ گرت کە سەما کۆچەر لەئەندامانی هەپەگە ئەم کردەوەیە ئەنجام داوە. یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە هەروەها بە چاودێری وت: ناوبراو لەبواری دەروونییەوە تەواو نەبوو و لەژینگەی ماڵباتیشدا کێشەی هەبوو. ئەمە بۆ خۆی پیشان دەدات کە ئەندامانی تەندروست تەڤلی پەکەکە نابن. بەڵام ژێرخانی گرووپ نەخۆشیان دەکات. ژمارەیەکی زۆر لەژانی لەنێو پەکەکەدا زۆرجار هەوڵی خۆسووتاندن دەدەن و هۆکارەکەشی ژێرخانی ئەو گرووپە، دەستدرێژی لەسەریان و پێویستی پەکەکە بە کوشتنی هێزەکانیەتی سەما کۆچەر یەکەمین و دواین کەس نییە و نابێت. من دڵنیام ئەو دۆخێکی ئاسایی نەبووە. لەوانەی مینەکەیان بە زۆر پێوە بەستبێت و بەڵێنیان دابێت کە بە کردەوە ئۆجالان رازی دەبێت. نازناوی کۆچەر پیشان دەدات کە کۆچەر بوون. ئەوان ماڵ و حاڵیان دیار نییە و زۆرتر لەناوچەی سیرت و مێردینی تورکیا و بەشێکیان لە شاری دێرێکی سوریا دەژین. خەڵکی ئەم ناوچانە هەژار و بێ بەشن و خەریکی ئاژەڵدارین و نەخوێندەوار و بەهەستن.

بۆیە دەبێت بگوترێت کە پەکەکە و باڵەکانی رێک مۆرەی خۆیان بۆ ئەم بەرنامانە لەنێوان ئەم گروو و لەنێوان منداڵان هەڵدەبژێرن و ئەوان ناچاریان دەکەن کە خۆیان لەنێوان خەڵکی ئاسایدا بکوژن و بتەقێننەوە. چەندین جار هەڵسووکەوتی دژە مرۆیانەمان لەلایەن پەکەکەوە بینیوە کە لەرووی ناچاری و شکست رووی لەبەرنامەی وەها کردووە. سەما کۆچەر هەروەک لە وێنەکەشدا دەبیندرێت تەمەنی کەمە و لەکاتی ئەندامبوون لە نێو پەکەکەدا بەس منداڵێکی سەرباز بووە. ئەو مێشکی شۆرابوو و بێ شووناس کرابوو و کەسایەتیەکی لەرزۆکی بوو و باشترین بژارە بۆ ئەنجامی چالاکی خۆتەقاندن بووە. دوای تەقینەوە پەکەکە هەوڵی دا کە خۆی پاڵەوان پیشان بدات و باسی ئەوەی دەکرد کە سێ سەربازی تورکیا کوژراون و پێنج ئۆتۆمبێلیش تەقێندراونەتەوە. لەکاتێکدا کە دەرکەوت کەسانی کوژراو هێزەکانی ئیدارەی بۆڕی هەناردەکردنی گاز بوون نە هێزی سەربازی تورکیا! واتە پەکەکە خەڵکی ئاسایی کردۆتە ئارمانج. هەروەک لەناوچەی باتمانیش مینیان دانا و پێنج کەسیان لەوانە نوێنەری پارتی دێمۆکراتی گەلانی لەلایەن پەکەکەوە کوژران.

بەکارهێنانی ژنان بۆ کردەوە تێرۆریستی و خۆسووتاندنەکان لەکاتێکدایە کە پەکەکە باس لەئازادی ژنان لە ژێر رکێفی پیاوان دەکات. بەڵام سەرکردە سەرەکییەکان، پیاو تاوانبار بە دەستدرێژی لەسەر ژنان دەکەن. فیلمێک بڵاو بۆتەوە لەسەما کۆچەر کە پیشان دەدات دۆخی دەروونی نالەبارە. بۆیە دەبێت بگوترێت پەکەکە/ پەژاک هەر ئەو داعشەی کوردین…. خۆتەقاندن، دەستدرێژی، تێرۆریزم و … خاڵی هاوبەشیانە.

پ.ک.ک؛ متخصص بی‌هویت کردن انسان‌ها برای اقدامات تروریستی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب