ناکۆکی و پارادۆکسە هزریەکان عەبدۆڵا ئۆجالان لەبارەی ژن، رەگەز و ئازادی (3)

  • ۳ سال قبل

نووسینی: ئاسۆ کەمال

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

عەبدۆڵا ئۆجالان دەنوسێت: ژن مەلائیکەیەو پیاو هۆڤە. بێگۆمان عەبدۆڵا ئۆجالان لەم باسەدا لایەنگری ژنی کردووە و پیاوی رەت کردووتەوە. سەرۆکی پەکەکە دەنووسێت: کلتووری ژن، کلتووری بەرهەمهێنان لە شێوازی کۆکردنەوەی بەرهەم بەرەو بەرهەمهێنانی یا کێڵانی گەنم بووە و ئەم چالاکییەش ئاشتیانە بوو. پێویستی بە شەڕ نەبووە. بەڵام چالاکی پیاوی راوچی لەسەر بنەمای شەڕ و توندوتیژییە.

هەڵبەت دەبێت بگوترێت کە زانست رێک بە پێچەوانەی لێدوانەکانی ئۆجالان دەڵێت. زانست پێی وایە ژن و پیاو لەسەرەتای ژیانی کۆمەڵایەتییەوە وەک یەک ژیاون و ئەمجۆرە کەسایەتییە لەگۆڕانکاری کۆمەڵگاش کاریگەری زیاتر داناوە و پێکهاتووە لە پەیوەندی هەردوو کۆمەڵگا. ئەگەر پیاو هۆڤ و ژنیش مەلائیکە بوایا ئەوجا کەی رەوتی بەکۆمەڵگا بوون سەری دەگرت؟ لەم پێناوەدا هوبرت بانکریفت دەڵێت: ژن و پیاو یەکسان بوون چوونکە ئابووری کۆمەڵگا لەسەر بنەمای وەک هەڤی بەڕێوە دەچوو چۆن؟ واتە ژن و پیاو پێکەو بونیادیان نا و بەکاریان هێنا و ماڵی هەمووان بوو وەک ماڵ و باخ و کەرەستەکان.

ئۆجالان تێزی خۆی بۆ راکێشانی ژنان داناوە

تێزی پیاسی هۆڤ و ژنی مەلائیکە نەتەنیا بنەمایەکی زانستی نییە بەڵکو تێزێکی بەتەواوەتی نامرۆیانەیە. زانست شەرم دەکات لەپەسەندکردنی ئەم تێزە بەڵام ئۆجالان خۆی و بە ئارمانجی بانگەشە کەڵکی لێوەردگرێت و سەرنجەکان بۆ لای رادەکێشت. ئەگەر بەڕای ئۆجالان راوکردن بنەمای توندوتیژی پیاو بێت ئایا ئۆجالان دەتوانێت وڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە بۆ کاتێک پیاو خەریکی سوانی و باخەوانی و کرێکاری بوو ئەم توندوتیژییە کۆتایی نەهات؟ لەکام قۆناخ دا ئەم پیشانە وەک راو سەرچاوەی توندوتیژی نەبوون؟

ئۆجالان لەدرێژەی پیس پیشان دانی پیاو تێوریەکی ساختە دادەنێت و ناوی لێدەنێت ئێسک ناسی ئەو دەڵێت: لەبواری ئێسک ناسییەوە پڕە لە درۆ و فێڵ و تاڵان. لەدرێژەدا دەنووسێت: پیاو یەکەمین دانەری توندوتیژییە و نەتەنیا گیانلەبەران بەڵکوو ژنان و منداڵانیشی خستۆتە ژێر ریکخستنی خۆیەوە. ئەم پیس و خراپ پیشان دانی پیاو لەلایەن ئۆجالانەوە کە درێژەی پێدەدات پیشاندەری ئەوەیە کە ئۆجالان نەخۆشی دەروونی هەیە. واتە ئەگەر کەسێک رەگەز و نژادی خۆی سەرشۆڕ و ریسوا بکات تا رەگەز و نژادێکی دیکە بێ کێشە و گرفت بناسێنێت، ئەوە بێگۆمان نیشانەی نەخۆشی دەروونییە.

ئۆجالان پێی وایە پیاو کەلەدایکبوو فێڵبازە

پێش ئەوەی کە لەبارەی تێزی ئۆجالان پرسیاری یەک لەدوای یەک بورێژێنین ئایا بەگوێرەی ژیربێژی ئۆجالان ژن خاوەن و بەرهەم‌هێنەرری کلتووریە؟ ئۆجالان وا بیر دەکاتەوە. لۆژیک چۆن پەسەند دەکات ژن خاوەنی ئەم شتانە و خۆی بێت بەڵام دیلی و کۆێلایەتی پیاو پەسەند بکات؟ ئایا بەڕێز ئۆجالان کاتێک دەڵێن: ژن خاوەنی ئەم ژمارە پێگەو و کۆڵکە و بونیادی ئابووریە و لەلایەکی دیکەش دەڵێن ژن بۆتە کۆێلەی پیاو ئایا ئەم پارادۆکس نییە ژن توانای سەرۆکایەتی کردنی نییە؟ چۆنکە ئێوە دەڵێن پیاو بەهەندێک مەرج ژنی بە فێڵ خستۆتە ژێر رکێفی خۆیەوە! بۆیە قسەکانی ئۆجالان زانستی نیین بەس دەڵێت: پیاو لە گەوهەری خۆیدا هۆڤە، فێڵ دەکات و بێ بەزەیی و تاڵانچیی بووە. ئەمانە ڵێکدانەوەی زانستی نین بەڵکوو خۆرافات و هەڵخەڵەتاندنن بەڵام زانست زۆر لەمێژە ئەم خۆرافاتانەی رەت کردووتەوە. زانست دەڵێت تایبەتمەندی وەک فێڵ، تاڵان و بێ بەزەیی تایبەتمەندی هەتا هەتایی بۆ هیچ مرۆڤێک نین هیچ مرۆڤێک لەگەوهەری خۆیدا فێڵ زان لەدایک نەبووە. هەڵبەت بەگوێرەی لۆژیکی ئۆجالان کاتێک پیاو لەدایک بووە هەر بە فێڵەکانەوەی لەدایک بووە. ئەم لێدوانەی ئۆجالان زۆرتر وەک گاڵتەیەکی بێ تام و بێ واتایە!

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب