پەژاک/پەکەکە و دوبارە دێر راگەیاندنی کوژاوانی ئەندامی ئێرانی

  • ۳ سال قبل

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و لەزاری راگەیاندنەکانی سەر بە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ پەژاک جارێکی دیکە یەکێک لەئەندامانی پەکەکە/ پەژاک کوژراوە. ئاژانسی سەر بە پەکەکە نووسی: هەپەگە یادی 5 گەریلای لە 19 ئاگوست 29 ی گەلاوێژ کە لەناوچەی مەتینا لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەی کانی مەزن سەر بە مەتینا کوژرا بەرز راگرت. هەڵبەت ئەم دەزگا میدیایە راینەگەیاند کە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان هێزەکانی پەکەکە لەوێ چ دەکەن و ئایا ئەمە بۆ خۆی داگیرکاری نییە؟

ئەم ئاژانسە کە بەس بانگەشە دەکات و کوژراوەکان رادەگەینێت نێوی کەسێکی ئێرانی بە نێوی بێهزان ئازەری بە نازناوی ئەرداڵ جودی راگەیاند. بێهزاد ئازەری لەشاری سەردەشت لەدایکبووە. هەروەها ئاژانسەکەی پەکەکە روونی نەکردۆتە کە بۆ هێزێکی ئێرانی ئەم گرووپە لەمانگی گەلاوێژەوە کوژراوە دوای 4 مانگ جا هەواڵی کوژرانی بڵاو دەکەنوە؟ ئایا شیمانەی تەسفیەی ناوخۆیی هەیە؟ ئایا ئەم هێزانە دوای ئەوەی کە ناوەڕۆکی تێرۆریستی و فیرقەیی پەژاک و پەکەکەیان بۆ روون بۆتە و ویستوویانە هەڵبێن کوژراون؟ بۆ پەکەکە لاشەکەی رادەستی ماڵباتی ناکاتەوە.؟ بۆ دەبێت ئێرانیەکا قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا لەناوچەی سێیەمدا بێت؟ ئەم پرسیارانە زۆر جار لەلایەن چاودێڕەوە و دەزگاکانی دیکەی مافی مرۆڤەوە دووبارە کراونەتەوە بەڵام کاردانەوەی ئەمە گرووپە بەس بێدەنگی و تاوانبارکردن درۆ و هەڵخەڵەتاندنە. ئەم گرووپە هەروەها دەوری بکوژی کوردانی ئێرانی هەیە (لینکی خوارە بخوێنەوە تا بزانی دووبارە بوونی ئەم سیاسەتە لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە چۆنە)

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان ئێران بۆ بەدواداچوونی بۆ ئەم رووداوە تاڵە کردووە براکەی بێهزاد بۆ پەیامنێری چاودێر وەها دوا: بێژزاد لەدایکبووی 1368 بوو و لەساڵی 1391 پەژاک فریوی داو و تەڤلی کرد. خوێنەواری کەمە و بەس سەرەتایی خوێندووە.

برای بێهزاد ئازەری لەدرێژەدا وتی: ئێمە هێشتا نازانن کە بۆ لەناکاو بوو بە ئەندامی پەژاک و ماڵی بەجێ هێشت. بەداخەوە هەندێک گەنج بە هۆی گەرم و گوڕی و هەستیاربوونەوە دەڕۆنە نێو ئەم گرووپەوە بەڵام ئاگایان لەناوەڕۆک ئەم گرووپانە و بەسەرهاتی تاڵیان زانیاریان نییە. ئێمە کێشەی داراییمان نەبوو، بەڵام براکەم تەڤلی بوو. هەروەها هەواڵی کوژرانی لەرێگەی سەتەلایتەوە لەنێو یەکێک لەکەناڵەکاندا بیستمان.

چاودێر بە ئەرکی مرۆیی – مافزانی خۆی دەزانێت بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکات. دەبێت روون ببێتەوە چارەنووسی ئەم منداڵە سەربازانە بۆ بەمجۆرەیە؟ بۆ پەکەکە بەمەبەستی شەڕی خۆی لەگەڵ تورکیا دەبێت کوردی ئێرانی بکاتە قوربانی؟ بۆ هەواڵی مردنیان درەنگ رادەگەینێت؟ بۆ لاشەکانیان ناداتەوە  دەست ماڵباتەکانیان لەنێو ئێراندا؟ و دەیان پرسیاری دیکە….

پژاک/ پ.ک.ک و باز هم تاخیر در اعلام کشته شدن اعضای ایرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب