پشتگری پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەتێرۆریزم

  • ۳ سال قبل

لایەنگر/ ئەندامێکی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە نێوی بەختیار گۆران لەتویترەکەی کاردانەوەی بۆ تێرۆری دۆکتۆر مۆحسێن فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران نیشان داوە و خۆشحاڵی دەربڕیوە لەم کردەوە تێرۆریستیە، دەوڵەتی ئێرانی تاوانبار کردووە بە هەڵسووکەوتی دوفاقی لەبەرانبەر تێرۆریزم و کوشتنی عەبدۆلرەحمان قاسملوو و سادەی شەرەفکەندی. نووسراوە کورتەکەی گۆان پڕە لە خاڵی ناکۆک لەگەڵ ئیدعا هەمیشەیەکانی و پارتەکەی کە تەنانەت وەک ئیدعای ئەو حزبەیە.

لەخوارەوە پێناسەی تێرۆریزم لەپرتووکی ترس و توقاندن نووسراوی جەواد میرشکاری وەها هاتووە: هەر چەندە پێناسەیەکی تەواو دیار و یەکگرتوو لەتێرۆریزم بوونی نییە لەو بارەیەوە ناکۆکی هەیە بەڵام هەرجۆرە بەکارهێنانی نایاسایی توندوتیژی یا ترساندن بەتایبەت لەدژی خەڵکی سڤیل بۆ بەدواداچوونی سیاسی، ئائینزایی یائایدیۆلۆژی تێرۆریزم یا ترساندن و توقاندن ناو لێدەکەن. ئەوڕۆکە تێرۆریزم بە شێوازی جیا جیا بوونی هەیە: تێرۆریزمی ئابوور، ژینگە، مادە هۆشبەرەکان…

هەڵوێستی دووفاقی

بەختیار گۆران لەکاتێکدا ئێڕان تاوانبار دەکات بە هەڵوێستی دووفاقی کە لەتێرۆری زانایەکی ئەتۆمی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت. ئەمە واتە بۆ تێرۆریزم بە چاوی بژارەوە چاو لێدەکات و بەس کاتێک پیسە لەلای کە لەدژی بەرژەوەندی و پارتەکەی بێت بۆ کەسانی دیکە بە باشی دەزانیت. بڕوابوون بەوەی کە تێرۆریزمی باش و خراپ دەبێتە هۆی ئەوەی کە نرخی نووسینەکان لەناو بڕوات. ناتوانرێت هاوکات بڕوات بە تێرۆریزم بێت و لەهەمان کاتدا بۆ کردەوەیەکی تێرۆریستی خۆشحاڵی دەرببڕی. گۆران لەکاتێکدا ئەمە دەنووسێت کە دەوڵەتی شوێنی ژیانی واتە بەریتانیاش ئەم کردەوەیە ئیدانە کرد. واتە تەنانەت بڕوای بە پێوانەکانی وڵاتە نیشتەجێ بووەکەشێ نییە و زەمینەی هزری ئەنجامی کردەوەی تێرۆریستی لەو وڵاتەشی هەیە.

تێرۆریزم بەس کەسێک نییە کە بەشیوازی راستەوخۆ کارێک بکات بەڵکوو ئەوانەی فەرمانی پێدەدان و هانی دەدەن بەجۆرێک لە رێزی تێرۆریزمدان. ئێستا ئەگەر قسەکانی بەختیار گۆران روانگەی تاکەکەسی بێت بێگۆمان لە ریزی هاندەرانی تێرۆریزمدان بەڵام گەر روانگەی حزبەکەی بێت ئەم حزبە لەو پێگەیە دادەنێت.

کوشتنی عەبدۆلرەحمان قاسملوو و سادق شەرەفکەندی

بۆ هەموو ئەوانەی کە ئەندامی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون یا هەن و یا دەیناسن بابەتی ناکۆکی توند و تەنانەت لەئاستێکدا کە ململانێ لەو حزبەدا ئاسایی کردۆتەوە.

نموونەی بەرچاوی دابەشبوونی حزب بوو کە هێشتاش درێژەی هەیە. ئەم ناکۆکیە لەکاتی عەبدلرەحمان قاسملوو و سادق شەرەفکەندیشەوە بوو. کوشتنی قاسملو لەڤیەنا و لەئاپارتمانێکی بێ هیچ ئامێرێکی پاراستنی نەبوو کە پۆلیسی ئۆتریش داینابێت لەکاتێکدا لەکاتی دانوستاندنی فەرمی وڵاتێک لەگەڵ حزبێک یا گرووپێک لەشوێنی تایبەتی دانوستاندنەکان بەڕێوە دەچێت. قاسملوو رێک لەرۆژانی بوردمانی کیمیەوەی و کوژرانی هەزاران کورد لەسەر دەستی سەدام حسێن راوێژکاری ئابووری سەدام بوو و مووچەی لێوەردەگرت. قاسملو تەنانەت بەزارەکیش ئەم هێرشەی ئیدانە نەکرد  . دوای ماوەیەک پەیوەندی ئەویش وەک کوردانی دیکە لەگەڵ سەدام تێکچوو. ئەویش بوو بە دژبەری سەدام. ئایش بە پێی هۆکارەکانی بەختیار گۆران و حزبەکەی ناتوانریت بگوترێت سەدام هۆکاری کوژرانی قاسملو بوو. ئەمە بۆ بەعس ئاسایی بوو. لەلایەکی دیکەوە بابەتی کوژرانی قاسملو لەدادگایەکی ئۆتریشی نە ئێرانیدا بەدواداچوونی بۆ کرا و لەئەنجامدا بەهۆی نەبوونی هەرجۆرە بەڵگە دەرنەکەوت بکەرەکان کێ بوون. رای دادگا بەڵگەیەکی بەنرخە بۆ رەت کردنەوەی ئەم ئیدعانە. دەبێت لەحزبی دێمۆکرات بپرسردرێت: ئێوە کاتێک کە توانای پاراستنی گیانی سکێرتێرکەی نییە چۆن باسی پاراستنی کوردان دەکا؟ دوای قاسملوو بۆ نەیتوانی گیانی سکێرتێرە نوێیەکەی بپارێزێت؟ ئایا تاونبارکردنی ئێڕان هەوڵێک بۆ دوورکردنەوەی رای گشتی لەبابەتە سەرەکییەکە کە کوشتنی ناوخۆی حزبییە نییە؟ قاسملو نەتەنیا بەڵکوو شەرەفکەندیش لەگەڵ هەموو ئەندامان لەسەر دەسەلات ناکۆک بوون. عەبدۆلرەحمان حاجی ئەحمەدی پێش ئەوەی کە ببێتە سەرۆکی پەژاک بە قسەی خۆی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆ کوردانە وتی کە ئەندامی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێڕان بوو و پێش هاتن بۆ ئێران لەگەڵ قاسملوو هاوئاهەنگی کرا. قاسملوو لەرێگای بەغداوە – ئەمە بۆ خۆی واتادارە – بەشێوازی قاچاخ هاتە ئێرانی سەرەتای شۆڕش، حاجی ئەحمەدیش لەرێگای تورکیاوە و لەسنووری زەوینی لە ئازەربایجانی رۆژئاوا هاتە مەهاباد. بەڵام بەقسەی ئەو دوای ماوەیەکی کورد بە هۆی کێشەی زۆری قاسملو و خۆپەسەندی تۆرا و گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا و بۆ هەمیشە لەو حزبە دابڕا.

دەرئەنجام

ناتوانریت بە ئەقڵییەتی دوفاقییەوە لەبارەی تێرۆریزم قسە بکرێت. تێرۆریزمی باش و خراپ بێ واتایە. تێرۆریزم لەهەر مەرجێکدا خراپە و تەنانەت زۆرێک لە بەرپرسانی ئەرووپایی و ئەمریکایی – سەرەڕای ناکۆکی رژد لەگەڵ ئێان – تێرۆری فەخری زادەیان سەرکۆنە کرد بەڵام کەسانێک کە باسی مافی کوردان و خوازیاری دانوستاندن لەگەڵ ئێرانن خۆشحاڵیان دەربڕیوە بۆ ئەم کردەوە دژ مرۆیانە. رای گشتی تێگەیشتووتر لەوەی کە بە تۆمەتە بێ بنەماکانی، پێکدادان و ناکۆکی توندی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لایەنگرانی نەبینێت. بە قسەلۆک ناکرێت راستییەکان بشاردرێنەوە.

 

حمایت حزب دموکرات کردستان ایران از تروریسم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب