وڵامی ماڵپەڕی فەکت نامە بۆ بابەتەی چاودێر و روونکردنەوەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

  • ۳ سال قبل

دوای بڵاوکردنەوە لەماڵپەڕی فەکت نامە لەبارەی کۆڵبەرانەوە کە وتبووی بەرپرسێکی هێزەکانی دیسپلینی ئێڕان لەبارەی تەقەی رێگران لەکۆڵبەران و وڵامی چاودێڕ بەوە، ماڵپەڕی فەکت نامە لەتلێگرام و تویتر ولامی پەیامنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانی داوەتەوە. (وێنەی خوارەوە)

ئێمە وەک چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان، سەرەڕای پێشوازی لەم رەوتە کەلەسەر بنەمای وتووێژ و رێز لەفەکت نامە، ریزگرتن لەو کۆمەڵە بەراستی و ئیدعای بەڵگە، روونکردنەوەیەک بۆ تەواوکردن و لەوانەی درێژەی بابەتەکە دەخەینە روو. جەخت دەکەینەوە لەوڵامی فەکت نامە کاردانەوەمان نابێت بەس هەوڵ دەدەین لە شرۆڤە روونکردنەوەی پسپۆڕانەی چیرۆکی تاڵی کۆڵبەران روون بکەیەنەو تا بابەتەکە دەرکەوێت و هەم پاسای میدیایی بۆ دۆخی کۆڵبەران و پەرە نەسەندوویی لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێران سەرەنجی زۆرتر بخەینە سەری. سەدەیەیەک جیاخوازی، گفتگۆی خێڵی، پێکدادانی چەکدارانە و … زامێکی قووڵی لەسەر جەستەی کوردستانی ئێڕان داناوە. هەروەها دەمانەویت کە جارێکی دیکە جەخت بکەینەوە کە بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان و جەختی زۆرێک لە کەسایەتییە ناوبانگەکانی کورد، ئێران و کورد پێکەوە بەستراونەوتەوە و جیایی مێژووی و کلتووری، لەنێوانیان دا ناکرێت وێنا بکرێت. بۆیە سەرنجی ئێمە بۆ سەر ئەم بابەتە باسی مافی مرۆڤە و هەم نیگەرانی قووڵ لە کەلەڕژی قەیران و شەڕ و ناکۆکی لەدەرەوەی ئێڕان لەوانە هەرێمی کوردستانی ئێڕاقە بۆ ناوچە کورنشینەکانی ئێران، بەڵام چەند خاڵ:

  • بۆ خۆی کۆڵبەری وەک چالاکییە (نەوەک پیشە) لەژێر کاریگەری نەئەمنییە بەردەوامەکان لەناوچە کوردنشینەکانی ئێڕاندایە. بۆ خەڵک بەدوای کۆڵبەری دەکەون؟ چۆن پێشە نییە و نان دەرهێنان دژوارە. بۆ پیشە نییە؟ چوونکە چالاکی ئابووی و سەرمایەگوزاری پێویستی بە سەقامگیری و ئاسایش هەیە. سەرمایە هەڵدێ لە نەبوونی ئاسایش. بۆ سەقامگیری و ئاسایش بوونی نییە. چوونکە بەدرێژایی مێژوو، سنوورەکان سێمبۆلی نەبوونی ئاسایش و ناوەن (نە سیاسی بەڵکوو زۆرتر جۆگرافیایی) سێمبۆلی ئاسایش و دووری لەشەڕە. سیاسەتی دەوڵەتی ئێڕان لەسەردەمی پەهلەوەیش سەرکووتی کوردان بوو (لەژێر کاریگەری تورکیای نوێ و ئاتاتورک)؛ بۆیە ئەم روانگەیەی بۆ سنوورەکان، لەدواوە هێشتنی کوردستان لەرێڕەوی پەرەسەندوویی، سەرکووتی چالاکنی سڤیل و خێڵی بە هەر بیانوویەک و … بەدرێژایی مێژوو کاریگەری خۆی داناوە و گۆڕینی کاتی دەوێت. شەڕ لەگەڵ ئێراقیش لەسەر هۆکارەکان زیادی کرد. دوای شۆڕشی 57یش چالاکی چەکدارانە و ململانێ سیاسی – سەربازی لەگەڵ ناوەند، رێگای پەرەسەندوویی دووبارەی لەکوردستان ستاند. کاتێک سەرمایە و ئاسایش لەکوردستان نییە؛ پیشە و کارێکیش نابێت. کێ بەرپرسیارە؟ دەوڵەتی ئێران! هەم دەبێت سەرمایەگوزاری بکات و هەمیش ئاسایش دابین بکات تا چالاکانی ئابورری لەلایەن گرووپە چەکدار و شەڕخوازەکانی بەناو پەژاک، باجیان لێوەردگیردرێت. تا گرووپە توندڕەو و چەکدارەکان، ئەندازیار و کرێکار و سەرمایەگوزارەکان بە بارمتە بگرن ( بەڵگەی رێکی ئەم بابەتە تاڵە زۆر جار لەچاودێر بڵاو کراوەتەە). کەوایە دەوڵەتی ئێران دەبێت بزانێت کە ئەگەر سەرمایەگوزای نەکات و ئاستەنگی لەسەر رێگای چالاکی باج وەرگرتنی گرووپە چەکدارەکان نەبێت، دۆخەکە هەر وا دەمێنێتەوە. کۆڵبەری، باجگرتن، تێرۆر و تەقە لەکۆڵبەران و … زۆر جار کەوتووتە بەر باس. بۆیە نابێت لەبیر بکەین کە گرووپە شەڕخوازەکان و ملیشیاکان هۆکاری سەرەکین لە ئاسایشی بوونی کەشی کۆمەڵگا و لەگەڵ ئەوەش هەڵکشانی ریسکی سەرمایەگوزاری. سەرمایەگوزارەکان لەکوردستان دەترسن، چوونکە ئاگایان لە چالاکی گرووپە چەکدارەکان کە لەڕێگای باجگرتن و دزیەوە داراییان دابین دەکەن.
  • کۆڵبەری پیشە نییە؛ سەرەڕای ئەمە؛ بنەمایەکە بۆ نائەمن کردن. دوو جۆر کۆڵبەریمان هەیە: یەکێکیان لە رێگا فەرمی و ئەوەی دیکە لەرێگای نافەرمییەوە و ئەگەر پێکدادان روو دەدات و تەقەیەک دەکرێت، لەزۆربەیان دا لەرێڕەوە نافەرمییەکاندا روودەدات. ئێمە لەبابەتی یەکەم وتمان کە هاتنە ناوەوەی کاڵای قەدەخەکراو، مادەی تەقەمەنی و چەک، بە شیمانەی زۆر بەناوی کۆڵبەری دەکرێت و تەنانەت کۆڵبەران، قوربانی هەڕەشەن. هۆکار؟ کۆڵبەر دەزانێت ئەگەر هاوکاری نەکات، ئەندامی هەر ئەو گرووپە چەکدارانە، بەئاسانی لەکەشی گوندەواری ناوچە سنووریەکان، دەیناسنەوە و دوایی ئازار دەدەن. لەراستیدا، بابەتەکە ناگاتە میدیاکان تا لەشوێنێک تۆمار بکرێت. بۆیە قوربانی (لێرە کۆڵبەر کە هەڕەشە و ئازار دراوە) لەئاکامەکانی دەترسن.
  • هەروڵاتێک بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت پێش لە هاتۆچووە نافەرمییەکان بگرێت. بۆیە گرووپە شەڕخوازەکان و ملیشیاکان لە ڕێڕەوە نافەرمییەکانەوە هاتۆچوو دەکەن و رووماڵی کۆڵبەری هەڵدەبژێرن. کەوایە ئەم جۆرە لەکۆڵبەری (لەراستیدا کردەوەی تێرۆریستی) لەگەڵ کۆڵبەری فەرمی جیاوازە.
  • راپۆرتی زۆر باس لە دانانی خاڵی پشکنین لەکۆڵبەرانی نافەرمی بڵاو دەبێتەوە و نموونەی زۆر بەدەستی چاودێر گەیشتووە کە لەڕێڕەوە نافەرمییەکان گرووپە ملیشیاکان باجیان لێ دەستێنن و ناوی لێدەنێن گومرک (دیارە کە ئەگەر گومرک و باجی شۆڕشگێڕی نەدەن، ملیشیای چەکدار چ بە کۆڵبەر دەکات!) لەکاتێکدا کە ئەان کە لەلایەن ئێڕانەوە فەرمین و نەلە لایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە. ئەمانە میدیایی ناکرێن و کۆڵبەرانیش ئامادەی بەدواداچوون و بڵاوکردنەوەی لەلایەن چاودێڕەوە نین.
  • راپۆرتی رێک و روون و بە بەڵگە لە تەقە کردن لە کۆڵبەران لە رێڕەوە فەرمییەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە و ئەمە واتە ئەگەر کەسێک لەڕێڕەوە نافەرمییەکان کوژرا، لەوانەی بە هۆی ئەوە بووبێت کە قاچاخچی مادەی هۆشبەر، تێرۆریستەکان، قاچاخچیانی چەک و … بووە کە لەڕێڕەوە نافەرمیی و نایاسایەکان بە ناوی کۆڵبەرەوە کەڵکی وەرگرتبێت.
  • ناوەڕۆکی پرس و بابەت و جۆگرافیای ناوچە و هەڵبەت یاریزانە جۆراوجۆرەکانی کە لەم قەیرانەدان، بەشێوازێکە کە بەردەوام قامکی تاوانبار بەرەو هێزەکانی پۆلیس رادەکێشرێت، تەنانەت ئەگەر تەقەشی نەکردبێت. هەر کۆڵبەرێک دەکوژرێت، سەرەتا و بێ لێکۆڵینەوە، پۆلیسی ئێران تاوانبار دەناسرێت بۆ؟ چوونکە زانیاری رێک و راست لەکۆڵبەرانی قوربانی بەدەستی گرووپە چەکدارەکان لەبەردەست نییە. ئەوان دەترسن سکاڵا تۆمار بکەن، میدیاکان دەڕۆنە بۆ لایان تا دەنگیان هەڵبڕن و …

بەڵام لەلایەنی بەرانبەردا، دەیان میدای، دەزگای مافی مرۆڤ و چالاکی بواری کۆڵبەری، چاوەڕین تا بچووکترین رووداوی تاڵ بۆ کؤلبەران بەناوی دوڵەتی ئێرانەوە بنووسن. دەوڵەتی ئێران، ئەرکدارە لەکۆڵبەران پشتیوانی بکات، ئیشیان بۆ دابین بکات و ئاسایشیان بۆ دابین بکات. بەڵام هەر کردارێک نابێت بە ناوی دەوڵەتە بنووسرێت.

کۆتایی

…..

داخواز لەماڵپەڕی فەکت نامە دەکەین بۆ لێکدانەوی دوو بابەت تا ئەم خاڵە کە میدیاکان گوێ بە ناوچە سنووریەکان نادەان زۆرتر دەرکەوێت و بسەلمێت:

تێرۆری سۆران ئەختەر و رفاندنی ئەسرین محەمەدی لەلایەن پەژاکەوە لەمیدیاکان رەنگی دایەوە؟ ئەگەر گەنجێک بەو شێوەیە لەتاران و ئسفەهان و مەشەهەد و تەورێز بکوژرێت، تا چەند رۆژ تیتری یەکەمی راگەیاندنەکانە؛ بەڵام کام راگەیاندن باسی لەم رووداوەوە کرد؟ بۆ کەسێک ئاور ناداتەوە کە هاوڵاتی ئێڕان، گیان و ماڵ و منداڵەکانیان لەلایەن گرووپە چەکدارە توندەڕەوکانەوە بە تاڵان دەبردرێن؟ کەسێک لەم وڵاتە سەرنجی خستۆتە سەر مندالانی سەربازی کوردی ئێرانی کە ئەسیری پەژاکن؟

 

پاسخ سایت فکت‌نامه به مقاله دیدبان و توضیحات دیدبان حقوق بشر کردستان ایران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب