هەناردنی شەڕڤانی پەکەکە بۆ ئەرمنستان

  • ۳ سال قبل

ماڵپەڕی عەرە بی 21 بابەتێکی لەژێر ناوی بۆ پەکەکە هێز دەنێرێت بۆ ناگورنۆ و قەرەباخ و تێدا دەنووسێت لەگەڵ زیادکردنی ناکۆکی و پێکدادان نێوان ئەرمەنی و ئازەربایجان لەسەر ناوچەکە کە دووەمیەکەیان لەلایەن ئەنکەرەوە پشتیوانی دەکرێت و لەهەمان کاتدا پەکەکە بەشێک لە ئەندامانی چەکداری خۆی بۆ ئەم ناوچەیە هەناردووە کە زۆربەیان کوردی ئیزدین و ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ئەرمنیا و ئازەربایجان بوون و پێشتر پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە هەبووە و ئێستا بە ئارمانجی راهێنان و پەروەردەی هێزەکانی ئەرمنیا رۆشتوون بۆ ئەو ناوچەیە و لەم پێکدادانەدا پشتیوانی ئەرمنیا دەکەن لەدژی ئازەربایجان و تورکیا.

حەشیمەتی ئەرمنیا سێ ملیۆن کەسە. بەدڵنیایەوە بێ پشتیوانی وڵاتان و گرووپەکان ناتوانێت لەبەرانبەر ئازەربایجانەوە بوەستێتەوە کە هەم لەبواری مرۆیی و هەم ژمارەی سەربازان و هێز و چەک توانای زۆرتری هەیە لەبەراورد لەگەڵ ئازەربایجان. بۆیە پاڵپشتانی ئەرمنیا دەست بەکار بوون و چەک و هێز بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن تا هێز و توانای ئیروان لەبەرانبەر ئازەربایجان زۆتر و بەهێزتر بێت.

شەڕ و ناکۆکی ناگورنو و قەرەباخ بە هیچ جۆرێک شەڕی ئازەربایجان و ئەرمنیا بەتەنیایی نییە بەڵکوو هەریەک لەوڵاتانی رووسیا و ئەمریکا و فرانسا پشتیوانی لەئەرمنیا دەکەن تا لەدژی ئازەربایجان و تورکیا بەرخۆدان بکات و دەروازەیەک کە تورکیا دەیەوێت بۆ گواستنەوەی گازی ئازەربایجان و دانانی بۆڕی گاز کەڵکی لێوەربگرێت لەژێر کۆنترۆڵی ئەرمنیا دا بێت و ئەم خەونەی تورکیا لەناو ببات بەجورێک کە ئەرمنیا بە هەموو رێکارەکانی لەدژی ئەمەیە کە تورکیا دەروازە و شوێن پێ لەقەفقاز بکرێتەوە و ئازەربایجانی هاوپەیمانی بگەینێتە سنوورەکانی قەفقازیا.

پەکەکە تائێستا 200 ئەندامی چەکداری هەناردەی ئەو شوێنە کردووە کە زۆربەیان کوردی ئیزدین

تائێستا نێزیک بە 200 ئەندامی چەکداری  پەکەکە رەوانەی ناگورنو و قەرەباخ کراون کە زۆربەیان کوردی ئیزدین چوونکە زۆربەیان کوردی ئیزدی ئەرمنیا و ئازەربایجانن و لەوێ دەژین و پەکەکە دەیەوێت هەموویان پەروەردە بکات و رێکیان بخات تا پشتیوانی لەئەرمنیا بکەن لەبەرانبەر ئازەربایجان و تورکیا.

بەگوێڕەی راپۆرتەکان پەکەکە چەندین ساڵە هەموو چالاکی و زۆربەی چەک و پیداویستی خۆی لەم ناوچەی ئەرمنیا دابین کردووە و 14 بنکەی لەئیروان پێتەختی ئەرمنیا هەیە و بەگشتی 21 بنکەی لەهەموو ئەرمنیا داناوە و راشکاوانە چالاکی دەکات.

تائێستا ئارمانجی پەکەکە لەم کارە دیار نییە و بە هەناردنی کەسی چەکدار بۆ پشتیوانی لەئەرمنیا دەیەوێت ئەو یارمەتیانەی کە ئەرمنیا داویەتی وەک قەرز قەرەبووی بکاتەوە تا ئەو کاتەی تەنیا بە هۆی دژایەتی لەگەڵ تورکیا ئەم کارە دەکات، هەموو شیمانەکان بوونیان هەیە بەڵام نێزیکترینانی ئەمەیە کە پەکەکە دەیەوێت زاڵ بێت بە سەر کوردانی ئەم وڵاتەدا و لەپێناو ئارمانجەکانی بەکاریان بێنێت.

ئێستا ئەرمنیا زۆرتر لەهەرکاتێک پێویستی بە یارمەتی هەیە و ئەم دوایانە بەتایبەت ئەو هێزانەی کە لەئەڵمانیا پەروەردەیان بینیبوو و راهێنانیان پێکراوو بە چەند فڕۆکەی سەربازی بەرەو ئیروان گەڕێندرانەوە. دوای ئەوەی کە تورکیا تێگەیشت رێگای فڕۆکەوانی ئەڵمانیای داخست کە لەئاسمانی تورکیاوە تێپەڕ دەبوو و دەگەیشتە ئیروان. بۆیە فڕۆکەکان ناچار بوون رێگایەکی دوورتر ببڕن و لەئاسمانی رووسیا و گورجستانەوە خۆیان بگەیننە ئەرمنیا و ئەو هیزە ئەرمنیانە کە لەئەڵمانیا پەروەردە کرابوون بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بەمەبەستی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئازەربایجان.

ئارمانج لە پاڵپشتی ئەرمنیا لەدژی ئازەربایجان و تورکیا سەرەڕای ئەوەی کە لەبواری چەک و تەقەمەنیەوە ئەڵمانیا چەندین فڕۆکە پێداویستی و کەرەستەی سەربازی و چەکی هەناردەی ئەوێ کردووە و رووسیا و ئەمریکا و فرانساش بە شاراوەیی پاڵپشتی دەکەن و دەیانەوێت تورکیا بخەنە تەڵەوە و لەکۆتایی دا سنوورەکانی ئێستای تورکیا ببەزێنن و لەناگورنۆ و قەرەباخ وانەیەک بە تورکیا و ئازەربایجان بدەن کە بەدوای ژیانەوەی نەژادپەرەستین چوونکە ئازەربایجان زۆربەی دانیشتوانی تورکن و خاکی تورکیا لەمێشکیان وێنا دەکەن کە بەمجۆرە ئەرمنیا لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕدرێتەوە.

هەرجۆرێک بێت ناکۆکی بەجێگای ململانێ و پێکدادان لەنێوان دوو دەوڵەت بێت شەڕێکی گرێبەستییە لەپێناو بەرژەوەندی زلهیزەکان لەناوچەکە بە هۆی ئەوەی کە قەفقازیش وەک رۆژهەڵاتی ناوین جۆگرافیایەکی ئاڵۆزی هەیە و زۆربەی گرووپە نەتەوەییەکان و خێڵەکییە جۆراوجۆرەکان لەوێن بۆیە دیارکردنی چارەنووسی گرووپەکان لەقەوارەی دوو بەرەدا پێویستی بەکات هەیە و هەمووش چاویان بڕیوەتە هەڵوێستی گورجستان بەڵام تفلیس تائێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە و چارەنووس و هەڵوێستی خۆی لەچوارچێوەی بەرەی ئەم لا و ئەو لا دەستنیشان نەکردووە.

اعزام جنگجویان پ.ک.ک. به ارمنستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب