ناکۆکی و پارادۆکسی هزری عەبدۆڵا ئۆجالان لەبابەتی ژن، رەگەز و ئازادی (4)

  • ۳ سال قبل

نووسینی: ئاسۆ کەمال

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

روانگەی ئابووری، ئابووری ژن بەرهەمهێنەر و پیاو تاڵانچییە

عەبدۆڵا ئۆجالان دەڵێت: ژن هێزی دەستپێکردی شۆڕشی جووتیاری و بەخیو کردنی گیانلەبەرانە و لەدرێژەدا دەڵێت: ژن خاوەنی راستەقینەی ئابووریە.

هەرچەند چالاکی راو کردن کاری پیاوانەیە بەڵام چونکە راوکردنیش پێویستی بە کلتوری شەڕ هەیە و پاڵپشتی دەسەڵاتی توندوتیژە. عەبدۆڵا ئۆجالان تەنانەت بەمەشەوە ناوەستێ و دەڵێت: تایبەتمەندی لەشی ژن و پیاو وای کردووە کە پیاو ناچار بێت بەدوای راوکردنەوە بڕوات.

واتە بەگوێرەی بۆچوونی ئۆجالان چوونکە پیاو دەنگی قایم و موی وشک و زۆرتری هەیە کەوایە راوچییە. پیاو هەرکارێکیش بکات لەئەنجامدا رێگەیەکی بێجگە راوکردن نییە. چوونکە ئەم تایبەتمەندیانە بۆ ئەمە رایدەکێشێت. واتە ئەگەر تەنانەت ژنێکیش لەگۆڕەپانی ورزشیدا بێت و ببێتە پاڵەوانیش نابێت ب عەبدۆڵا ئۆجالان بڵێت کە ژنە چوونکە لەدیدی ئۆجالانەوە تا کاتێک پیاوی توندوتیژ هەبێت ژنان نابێت ئیشی وا بکەن چوونکە ئەم کارە لەوانە وەرزش تایبەتە بە کەسانەی ناوچاو تەسک و تاڵانچی واتە پیاوە. ئەمەیە ژیربێژی عەبدۆڵا ئۆجالان.

تا ئەم ساتە لێکۆڵین لەبارەی تێز ئۆجالان ئەوەندەی سەری دەرزییەک شتی فێر نەکردووین. ئەو لەبارەی دوو ئابووری یەکێک پیاو و ئەوی دیکەیان ژن قسە دەکات بەڵام ناڵێت سەرچاوەی ئەم مێژووە چییە. بەس دەڵێت: دوو ئابووری هەیە یەکیان کشت و کاڵە یا هەر ئەو ژنە و ئەوی دیکەشیان پیاو یە هەر ئەو راوەیە.

ئایا ئەرکی ژنان کشت وکاڵ بووە و پیاوان راو؟

بەڵام رێگا بدەن چاوێک بە روانگە زانستیەکە بخشکێنین. بەگوێرەی زانست، کۆمەڵگا سەرەتا بە راوەوە دەستی پێکرد و دواتە بە بەخێوکردنی ئاژەڵان و جووتیاری. بۆیە لێدوانەکانی ئۆجالان رەت دەکرێتەوە و هیچ پایە و بنەمایەکی زانستی نییە. لێدوانەکانی لەبارەی ژن سالاریەوەش لەچاو زانستەوە رەت کراوەتەوە. بەبۆچوونی مورگای کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسێ قۆناخ تێپەڕیوە: هۆڤایەتی، سەرەتایی و شارستانی.

هۆڤایەتی: قۆناخێکە کە سرووشت بەسەر مرۆڤدا زاڵە و لەم قۆناخەدا کردەوەکانی مرۆڤ برینین لەو تاقمە کەرەستانە کە بۆ بەدەست هێنانی بەرهەمی سرووشتییە، وەک نموونە بۆ راو پێویستی بە دارێک یا کەرەستەیەک هەیە.

قۆناخی دووەم: قۆناخی سەرەتای جووتیاری و بەخێۆکردنی ئاژەڵانە. لەم قۆناخەدا مرۆڤ توانیویە بەرهەمی سروشتی زیاد بکات کە زیادکردنی گرێدراوی هەوڵی مرۆڤە.

قۆناخی شارستانی: لەم قۆناخەدا مرۆڤ رێکاری بەرهەمی سروشتی فێر دەبێت بۆ نموونە دەزانێت ئەگەر نەخۆش کەوت چۆن بەرەنگاری ببێتەوە یا ئەوەی کە لەنێو باخ و مەزراکاندا بووکەڵەی داناوە بۆ ئەوەی ئاژەڵەکان نەڕۆنە ناوی.

واتە مرۆڤ لەهەموو قۆناخەکان دا ئابووری هەبووە و هیچ پەیوەندییەکی بە رەگەزی مرۆڤەوە نەبووە و روانگەی ئۆجالان بابەتێکی بێ بنەما و نازانستییە.

ئەگەر وای دابنێین کە تێزی ئۆجالان پشتڕاست بکەینەوە کە دەڵێت: ژن سەرچاوەی جووتیاری و بەرهەمە و پیاو سەرچاوەی راو. ئەوکات ئۆجالانیش دوو ئابووری هەیە و ئیشی لەنێوان ژن و پیاودا دابەش کردووە. ئایا نابێت لەو حاڵەتەدا ژن زۆرتر هێز و پشتیوانی هەبێت چونکە ئەو بەرهەمی زۆرتر لە پیاو راوچی بوو؟ ئەگەر  وایە چۆن پیاو توانی ژن بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی لەکاتێکدا کە بەرهەمی جووتیاری لەدەست ژندایە؟

پرسیار: ئایا لەگەڵ ژیربێژی سازگار؟

گووتنەوەی راست چییە؟ کاتێک مرۆڤ توانی بەرهەمی زۆرتر وەبەر بێنێت لەئەنجامدا ئەوە بووە هۆی پەرەسەندوویی و گەشەی بەرهەم لەهەموو بوارەکانی راهێنانی ئاژەڵ، جووتیاری، پیشەی خانو بەرە، پێویستی بە ئیشی زۆر، ئەمانە شەڕیان لەگەڵ خۆیان هێنا و بۆ نموونە رازی شەڕیان کردە کوێلە تا زۆرتر ئیش بکەن. لەم قۆناخەدا دابەشکردن رووی دا و بابەتی دابەشکردنی سەروەت لەکۆمەڵگادا هاتە گۆڕێ. واتە کاتێک بەرهەم زیادی کرد، هاوکات لەگەڵ جووتیاری و راگرتنی ئاژەڵەکان پێویستی بە هێزێکی نوێ بۆ کارکردن هاتە گۆڕێ و لێرەدا پەیوەندی ژن و پیاو زەلال دەبێت واتە پیاویش خاوەنی کەرەستەی جووتیاری و راو پێکەوە دەبێت.

ئەمەی کە ئۆجالان دەڵێت ژن خاوەنی شۆڕشی جووتیاری و راهێنانی ئاژەڵانە لەهیچ قۆناخێک لەمێژوودا بوونی نییە بەڵکوو تەنانەت لەقۆناخی هۆڤایەتیش کە مۆرگان دەڵێت ئابووری بریتی بوو لە راو و ژنیش ئیشی ماڵەوەی دەکرد نە ئەوەی کە کشت و کاڵ یا راهێنانی ئاژەڵەکانی لەئەستۆ بێت تەنانەت لەقۆناخی کشت و کاڵ و شوانیداش ژن سەرقاڵی ئیشی ماڵەوە بووە و بۆیە پەیڕەوی دەسەڵاتی پیاو بوو ئەگینا نە ژیربێژی و نە خودی ژنیش قبوڵی نییە لەیەک کاتدا کە خاوەنی کشت و کاڵە بەدوای پیاویشدا بڕوات و گوێ رایەڵی بێت.

ئەم بابەتەی ئۆجالان داخستنی پێگەی ژنە

عەبدۆڵا ئۆجالان دەڵێت: دەوری ژن لە گۆڕەپانی ئابووری نازناوێکە کە هەستێکی باش دەداتە مرۆڤ چوونکە منداڵ دێنیت و گەورەی دەکات.

ئەم تێزەی ئۆجالان رێک پێچەوانەی راستییە مێژوویەکانن چوونکە ئەوەی مایەی کوڕ بوونی ژن بووە ماینی لەماڵەوەیە هێنانی منداڵ ژنی کردە موڵکی پیاو و بووە هۆی ئەوەی تا دەوری باشی خۆی لەکۆمەڵگا ببینێتەوە. بەڵام ئۆجالان دەڵێت: ژن پێشاهەنگی چالاکی ئابووری کۆمەڵگایە. بەڵام دەزانین ئابووری و رێڕەوەکەی لەژندا لەروانگەی ئۆجالان لەچوارچێوەی بەخیۆکردن، زائین و بەخێوکردنی منداڵدا کورت دەکرێتەوە.

بەگشتی لەروانەی ئۆجالانەوە ژن لەبنەڕەتدا خاوەنی ئابووری و بەرهەمی کشت و کاڵ بووە، بەڵام لەجیهانی راستیدا هەموو شتێک پێچەوانە بۆچوونەکانی ئۆجالانە. ئەم تێزە بەس لای کەسێک پەسەندە کە مێشکی بەکار ناهێنێت و ژیربێژی و میژووی لا پەسەند نییە.

لەکاتێکدا کە ئابووری لەسەردەمی کۆێلایەتی و دەرەبەگایەتی و سەرمایەداریدا بەدەستی پیاوەوە بووە، ئۆجالان لەمبارەوە بێدەنگە و پرتووکە زلەکەشی شتێک جگە لە بانگەشە بە ئارمانجی راکێشانی هەستی ژنان نییە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب