دیاکۆ و دیار؛ نوێترین قوربانیانی ئەندام گرتنی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەنێو گەنجاندا

  • ۳ سال قبل

گرووپێکی چەکداری کورد هێشتاش خەریکی ئەندام گرتنە لەنێوان گەنجان و منداڵاندا. سوریا، ئێراق، تورکیا و ئێران هێشتاش لەم کردەوە دوژمنانە بە خۆیە دەبینێت و ئایندەی منداڵانی کورد قوربانی شەڕە چەکداریەکانی ئەم گرووپانەیە لە رۆژهەڵاتی ناویندا. بۆ نموونە چەند ساڵە کە هیزەکانی کورد سەر بە پەکەکە لەباکووری سوریا لەمنداڵان وەک سەرباز کەڵک وەردەگرن. بۆ نموونە حەمرین کچێکی 15 ساڵانی کوردە کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە پەکەکەوە رفێندرا. بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز لەیەپەگەدا کردەوەیەکی باوە و سەرەڕای بەدرۆخستنەوە لەلایەن ئەم گرووپە هێشتاش درێژەی هەیە. ئەمە لەکاتێکدایە کە منداڵان دەبێت لەماڵەوە بن و درێژە بەخوێندن بدەن، بەڵام گرووپەکانی کورد چەکداریان دەکەن. ناڕزایەتی کوردان لە شارە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت لە سوریا و ئێراق و تورکیاش ئەنجامێکی باشی نەبووە. لەڕاستیدا هەموو گرووپە چەکدارەکان لەرۆژهەڵاتی ناوین بە شێوەیەکی توندو تیژ کەڵک لە منداڵان وەردەگرن. ئەمە پێشلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێت ئەمە رابگیرن. سەرەڕای نەبوونی هێزی تەواو بەتایبەت نەبوونی گەورە ساڵان، هێزەکان ملیشیای کورد کەمی هێزەکانیان بە منداڵانی سەرباز پڕ دەکەنەوە.[1]

لەنوێترین نموونە لەکردەوە نایاسایی و تێرۆریستیەکەی حدکا چاودێر زانیویە کە دیاکۆ و دیار کە کۆڕە مامی یەکترن لەلایەن حدکاوە رفێندراون و براونەتە بنکەکانی ئەم گرووپەوە. ماڵباتەکانیشیان ئاگایان لەچارەنووسیان نییە. ئەم دوو گەنجە لەکاتی رفاندندا 15 ساڵیان بوو و ئەمە سەلمێنەری منداڵ سەربازییە.

باوکی دیاکۆ، جەعفەر حەسەن پوور بە پەیامنێرمانی وت: کۆڕەکەم لەپۆلی نۆیەم دەیخوێنت و زیرەک بوو. ئێمە بۆ ئایندەی هیوای زۆرمان هەبوو و من وەک باوک هەوڵم دەدا باشترین کەرەستە و ئامێری بۆ دابین بکەم. دیاکۆ لەبواری داراییەوە کێشەی نەبوو و هەموو شتی ژیان لەبەردەستی دا بوو. دیاکۆ و دیار لەبنکەی گرووپ هەڵاتوون و پێیان وتین کە بەبڕۆن بەدوایاندا. ئێمە زۆر هەوڵمان دا ئەمە روو نەدات و لەکاتی خۆ ئامادە کردنین کە بڕۆین بۆ سەر سنوور.

دیار حەسەن پوور

جەعفەر حەسەن پوور دەڵێت: ئارمانجی ئەم گرووپە بەس چارەڕەش کردنی خەڵکە. زۆرترین قوربانیانی حزبی دێمۆکراتی کوردستان کوردانی ئەم ناوچەیەن. ئەوان کەڵکی خراپی رەگەزی و هزری لەمنداڵانمان وەردەگرن و ئەم منداڵانە فریو دەدەن. ئەوان خیانەت دەکەن بە کورد. شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئێران چە پەیوەندیەکی بەمنداڵانی ئێمەوە هەیە.

ناوبراو لەبارەی دیار کۆڕە ماندی دیاکۆش وتی: ئەوان وەک برابوون. باوکی دیار ئیفلیجە و 56 ساڵیە. ئەو نەدەتوانێت شوانی بکات و نە باخداری لەباخە بچووکەکەیان. حزبی دێمۆکرات هێزی کار و هیوای ئەم ماڵباتەشی رفاند. باوکی دیار بەهۆی کێشەی لاشەوە خانەنشین بووە و هەمیشە لەلای دۆکتۆری دەروون و دەروونناسیە.

باوکی دیاکۆ لەبارەی چۆنیەتی فریو و رفاندنی ئەم گەنجانە بە پامنێر وتی: ئەوان لەمنداڵیەوە پێکەوە بوون. هیچ یەکیان حەزێکیان بۆ ئەندامبوون لەم گرووپەدا نەبوو. بەس دەیانەویست بڕۆنە سنووری هەرێم ئەو دیوی سنووری ئێراق کە کەوتنە داوی گرووپی دێمۆکرات و هێزەکانی مستەفا هێجری و بە هەڵخەڵەتاندن و بەڵێنی درۆ فریویان دان. ئەم منداڵانە ناتوانن چەک بەدەستەوە بگرن و لەکەمپ بژین.

ئەو لەبارەی هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران وتی: من هەموو ئیشێکم کرد کە بیانگەڕێنمەوە. لەلایەن دۆستان و ناسیارانەوە کە کوردستانی ئێراق تێگەیشتم کە لەنێو گرووپی مستەفا هێجریدان. ئەوان خۆیان پەیوەندیان کرد و وتیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە. چوونکە هێشتا گەنجن و هیچ حەزێکیان بۆ رۆشتن بۆ ئەوێ نییە. هۆکاری تێپەڕاندنی سنووریش باسی باوکی دیار لەگەڵ دیار بووە لەمەڕ لاگرتنی مەڕەکان و دیاکۆ بەبۆنەی دیارەوە لەگەڵ رۆشت. ئێستا سێ مانگە کە لەنێو گرووپ نەماوەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئێران. ئێمەخەریکی هاوئاهەنگی ئیدارین بۆ گەڕاندنەوەیان.

ناوبراو لەکۆتای دیمانەکەدا بە پەیامنێڕی چاودێری داوای لە گرووپە چەکدار کوردەیەکان کرد منداڵان لەشەڕ لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچە وەک سەرباز بەکار نەێنن. ئەو وتی تا چەند رۆژی دیکە منداڵەکان دەگەڕێنەوە و ئێمە دووبارە شاد دەبینەوە. ئەم گرووپە شادی و سەقامگیری لەنێو ماڵباتی ئێمە رواند، دایکە دیاکۆ و دیار زۆر جار سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە. ئایا ئەم کردارانە پاراستنی خەڵکی کوردە؟ بۆ دەوڵەتی ئێران لەمەڕ ئەم کردارانە بێدەنگە؟ سنوورەکان تا کەی دەبێت ئاسایشیان نەبێت؟ بۆ منداڵی هەژار دەبێت ببێتە قوربانی بە ئەندام بوونی ئەم تێرۆریستانە؟ منداڵانی خودی هێجری لەکوێن؟ ئەم کردارانە دەبنە هۆی نەبوونی ئاسایش لەسنوور و هەڵاتنی ماڵباتەکان بۆ پەراوێزی شارەکان. ئێمە بەس خوازیاری سەقامگیری و پەرەسەندوویی و ئاسایشی منداڵەکانمانین و ئیشمان بە پێکدادانی سیاسیشەوە نییە.

شایانی باسە چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەرۆژانی ئایندەدا هەواڵی نوێ لەبارەی رفاندنی منداڵە ئێرانییەکان لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاو دەکاتە.

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=Y0W6Rc8uXBQ

 

دیاکو و دیار؛ جدیدترین قربانیان عضوگیری حزب دموکرات کردستان ایران از میان نوجوانان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب