گێڕانەوەی نەگووتراو لەباج گرتنەکانی پەژاک لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران/1

  • ۴ سال قبل

پەژاک لەرێگای باجگرتنەوە بۆتە ئاستەنگی پەرەسەندنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان

بەگوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، پەرەنەسەندوویی و دواکەوتوویی مێژوویی، یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانە. ئاستی بەرزی بێکاری، پشوودانی کارگە بەرهەمهێنەرەکان، کۆچبەر بوون بۆ شارەکان و نیشتەجێ بوون لە پەراوێزی شارەکان و … لەنیشانەکانی دواکەوتوویی ئابووری کوردستانی ئێرانە.

نێزیک بە یەک سەدەیە گرنگی نەدان بەم ناوچەیە بەتایبەت لەسەردەمی پەهەلەوی، شەڕی ئێران و ئێراق، ئابڵۆقەی ئابووری و زاڵبوونی دیدگای ئەمنی بە جێگای دیدگای ئابووری و لەسەربنەمای پەرەسەندوویش وەک هۆکاری ئەم گەشەنەکردنە ناهاوسەنگە دەژمێردرێت. لەم نێوەندەدا، دوای شۆڕشی 57 چاوەڕوان دەکرا سیستمی سیاسی نوێ گرنگایەتی زۆرتر بە کوردستان بدات و بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەی دواکەوتوویی ئەم ناوچانە، پارە و خزمەتگوزاری زۆرتر بباتە ئەو دەڤەرە. بەڵام سەرەتای قەیرانی خێڵایەتی، دیدگای جیاخوازانەی هەندێک لە گرووپە چەکدار و بزووتنەوە تێرۆریستییەکانیان، لەئەنجامدا بووە هۆی ئەوەی کە چاولێکردنی ئەمنی بەسەر ئەم ناوچەیەدا زاڵ بێت. بەمجۆرە بوو کە لەخولی سڕاوەی چاولێکردنی لەسەربنەمای ئەمنی و بزووتنەوەی چەکدارانە و نایاسایی گرووپە تێرۆریستی و چەکداری کورد، ئەمە خەڵک بوون کە زیانیان پێدەگەیشت و ئەمە گەنجان بوون کە بێکار دەبوون و پرۆژەکان دوا دەکەوتن.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران دوای تێپەڕبوونی نێزیک بە یەک ساڵ لێکۆڵینەوە لەنێو خەڵک و ناوچەکەدا، دیمانە و کۆکردنەوەی بەڵگەی گووتراو لەنێوان خەڵک و بڕواپێکراوانی ناوچەیی و چالاکڤانی ئابووری، بەڵگەی زۆر و رێک و پێکی کۆ کردووتەوە و دەیەوێت لەچوارچێوەی راپۆرتێکدا بڵاویان بکاتەوە تا هۆکاری دواکەوتووی کوردستان زۆرتر شی بکرێتەوە.

لەراستیدا، یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران زۆر بە رژدانە و پسپۆڕانە دەیەوێت باسی بکات، باسی ئاسایشی سەرمایەگوزاری و کێشەی باجگیریە لەوان و کارگە بەرهەمهێنەرەکان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوەیە. پارێزگای کوردستان بۆ خۆی بەهۆی دووری لە ناوەند و نێزیک بوون بە سنوورەوە، نێزیکی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە پرسگرێکی سیاسی و ئاسایشی زۆریان جۆراوجۆریان هەیە، گرنگی نەدانی دەوڵەکان بە بابەتی پەرەسەندوویی و ئاسایشی سەرمایەگوزاری لەوێ، دەبینین کە دواکەوتوویی کۆن و ریشەدار لەبواری ئابووری داین. دیمانەکانی چاودێر و ئەو راپۆرتانەی کە پێگەیشتوون پیشان دەدات کە باجگرتنی گرووپە چەکدارەکان، لەچالاکڤانانی ئابووری و کارگە بەرهەمهێنەرەکان، گرنگترین هۆکاری نەبوونی ئاسایشی سەرمایەگوزاری لەناوچە کوردنشینەکانی ئێراندایە.

دوای ماوەیەکی زۆر بەدواداچوونی ئیداری، سەرمایەگوزاری و وەرگرتنی قەرزی بانکی لەسیستمی بانکی، سرە بە کۆکردنەوەی سەمەری چالاکییەکی ئابووری دەگات، پەژاک وەک تاوانباری یەکەمی باجگرتن دێت و لەکارگە و بەڕێوەبەرانی باج دەگرێت و هەڕەشەیان لێدەکات و تەنانەت بە بارمتەیان دەگرێت و لەکۆتایدا دەیانکوژێت. لەم کەشەدا، دیارە کە سەرمایەگوزار ناڕواتە ناوچەی کوردنشینەکان و دەوڵەتیش دەکەوێتە نێو کێشەی ئاسایشەوە و پەرەسەندن لە گرنگایەتی دەردەچێت. لەراستیدا، جیا لە کەمکاری دەوڵەتەکان، گەندەڵی دارایی و … بەشێک لە پەرەنەسەندوویی و کەمبوونی ژێرخانەکان لەم پارێزگایە و پارێزگا کوردنشینەکانی دیکەی وڵات بەتایبەت لەناوچە سنووریەکان، بەهۆی پرسی ئاسایشەوەیە. ئەگەر کرێکار، خاوەن ئیش، سەرمایەگوزار و چالاکی ئابووری، دڵنیا نەبێت لەئاسایشی دارایی و گیانی خۆی کە پارێزراو بێت، هیچ کات ناکەوتێ نێو چالاکی ئابووریەوە و بۆیە پەرەسەندوویی و گەشەی ئابووریش کەم دەبێتەوە. رۆلی گرووپە تێرۆیستی و جیاخوازەکان لەم بوارەدا، بەگوێرەی بەڵگە بینرواە دەوڵەتی و نەتەوەیی و شەهیدبوونی چالاکڤانانی ئابووری لەپارێزگای کوردستان، زۆرە.

خوێندەوەی بابەتی

دۆسیەی جۆراوجۆری باجگرتن، تێکدانی ماڵ و دارایی دەوڵەتی و کەرەتی تایبەت، هەڕەشە و تۆقاندن و تەنانەت رفاندنی چالاکڤانانی ئابووری و کرێکاران، پیشاندەری ئەمەیە کە بۆ خۆی یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی دواکەوتوویی پارێزگای کوردستان و ناوچە کوردنشینەکان، چالاکی تێکدەرانەی گرووپە چەکدارەکانە کە بە نێوی کوردەوە، زۆرترین زیانیان پێ دەگەینن و رێگا نادەن کارگەیەکی ئابووری و وەبەرهێنانی مام ناوەندی و بچووک چالاک بێت و زۆرجار ئاگریان لەماڵ و داریەکانیان بەرداوە. یەکێک لەم دۆسیانە بە شێوەی خوارەوەیە:

باجگرتن لەکارگەی لم

لەبەرواری 29 خەرمانانی 1391، کارگەی لم لەگوندی خراجیانی شاری روانسەر، بووە ئارمانجی باجگرتنی پەژاک. خەڵکی ناوچەکە بە پایەمنێری چاودێر وتوویانە کە هێزەکانی پەژاک بە جل و چەکی فەرمی ئەم گرووپەوە رۆیشتوونە ناوچەکە و ترس و دڵەڕاوەکێیان ناوەتەوە. هێزەکانی ئەم گرووپە لەکاژێرەکانی کۆتایی شەو، خاوەن و پاسەوانی کەرگەکەیان لەشوێنەکە بردووتە دەرەوە و دوای ئەوەی بێرێزیان پێ کردوون خوازیاری پارەیەکی زۆر بوون. ئەوان بەم کردەوەیانە بوونە هۆی تۆقاندن و ترساندنی خەڵکی گوندەکە. هێزەکانی پەژاک، سەرەتا داوای 30 میلیۆنیان لە کاک رەسوڵ بەڕێوەبەری کارگەکە کردبوو. کاک رەسوڵ باسی ئەو رووداوەی بۆ پەیامنێرەکەی چاودێر کرد کە لەو شەوە روویدا و وتی: جنێویان پێدام، هەڕەشەی کوشتنیان لەخۆم و پاسەوانەکە کرد و وتیان ئەگەر پارە نەدەن ئەوە دەتانکوژین یا دارایی و کەلو پەلی کارگەکە تێکدەدەین. زۆر ترسابووم. نیگەرانی گیانی پاسەوانەکە و کرێکارەکان بووم. ئەگەر منیان بە بارمتە دەگرت، دەبووا چم بکردبا؟

کاک رەسوڵ لەدرێژەدا وتی: لەترسی کردەوە بەقینەکەی پەژک، پۆلیسم ئاگادار کردەوە. ئەوان پێشتر ناڕاستەوخۆ داوای پارەیان کردبوو، بەڵام من بە بیانووی بەتاڵبوونی خەزێنە و حسێبی کارگەکە، بەدرۆ بەڵینم پێ دان. بەڵام ئەو شەوە زۆر رژدانە و بە کەسانی زۆرترەوە هاتن و هەڕەشەیان کرد. چیدی دڵنیا بووم کە دەمکوژن! بەڵام ئەوان منیان بە بارمتە گرت و بە پاسەوانەکەیان وت کە دەبێت 30 ملیۆن بدات تا من ئازاد بکەن. بە پاسەوانەکەم وت بڕۆ و ماڵباتی کرێکارەکان ئاگادار بکەرەوە تا پارەکە ئامادە بکەن، 15 رۆژ مۆڵەتیان دا.

کەوتنە ناوەی پۆلیس بۆ رووداوەکە

پاسەوان پۆلیسی ئاگادار کردەوە و ماڵباتیش زۆر نیگەران بوون و نەیاندەزانی دەبێت چ بکەن تا پەژاک کاک رەسوڵ ئازاد بکات. خەڵکی گوندەکەش نیگەرانن کە لەوانەیە ئامانجی دواتری پەژاک ئەوان بن! کاک رەسوڵ دەڵێت: پەیوەندیان لەگەڵ ماڵباتم کرد و دووبارە هەڕەشەیان کرد. من ئەم پارەیەم نەبوو و نەمدەزانی ماڵبات دەیەوێت چ بکات تا ئەم پارەیە ئامادە بکات. پۆلیس دوو رۆژ دواتر هاتە نێو رووداوەکەوە و توانی بە دواچوون بۆ پەیوەندییەکان، شوێنی راگرتنی کاک رەسوڵ بدۆزێتەوە و لە هێرشێکی کتووپڕیدا کاک رەسوڵیان ئازاد کرد.

ئەندامانی پەژاک، چەند کاژێر پێشتر لەناوچەکە دوور ببوونەوە و ئەمجارە بێ ئەنجام بوون. کاک رەسوڵ بە پەیامنێری چاودێر دەڵێت: نامەیان نووسیبوو کە دەبێت بۆ پشتیوانی بزووتنەوەی کوردی بە سەرۆکایەتی رێبەر ئۆجالان، پشتیوانی ماڵی لەپەژاک بکەم. چوون دەیانگووت ئێمە گەلی کورد دەبێت لەبزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی پشتیوانی بکەین! چوونکە ئەوان پشتیوانێکیان نییە. کام بزووتنەوە؟ ئەمانە سەدان کارگەیان وەستان، چەندین بەڕێوەبەر و پاسەوان و کرێکاریان کوشت. چەندین ملیارد تمەن ماڵ و دارایی دەوڵەت و کەرتی تایبەتیان تێکدا. سەدان گەنج لەترسی گیانیان چیتر نەچوونە کارگە وەبەهێنانەکان. ئەوجار ئەمانە باسی پشتیوانی لەکوردان دەکەن؟ گاڵتەجاڕیە! من شانسم هێنا کە پارە لەکارگەکە نەبوو چون هەر ئەو شەوە پارەکەیان دەبرد و هەڵدەهاتن.

ئەم گێڕانەوەیە لەباجگرتنی پەژاک پیشان دەدات کە بە پێچەوانەی بانگەشە درۆەکانیان، پەژاک، بۆ خۆی یەکێک لە هۆکارەکانی پەرەنەسەندوویی کوردستانی ئێرانە. کۆڵبەری، ئەنجامی نەبوونی ئیش و نەبوونی ئیشیش نەبوونی کارگە وەبەرهێنەرەکان و کارخانەکان بەدوای خۆیدا دێنێت. پەژاک، تاوانبارە کە ئەم شتەی تۆختر کردووە. جا ئەم گرووپە باسی پشتیوانی لەکۆڵبەران دەکات! سەیرە ئەوەی پەژاک بۆ خۆی چەندین کۆڵبەری بەهۆی ئەوەی هاوکاری نەکردوون و باجی شۆڕشگێڕیان نەداوە تێرۆر کراون! چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، چاوەڕێیە لەدەوڵەت و دەزگاکانی ئینتزامی تا لەزووترین کات بەدواچوون بۆ ئەم پرسە بکەن و لەگەڵ دابینکردنی ئاسایشی دارایی و گیانی کۆمپانیا چالاکەکان لەناوچە کوردنشینەکان، زەمینەی ئاوەدانی ناوچەکە ئامادە بکات. چاودێر بەدواچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات تا وەرگرتنی ئەنجام. چاوەڕی راپۆرتەکانی دیکەشمان لەمبارەوە بن.

راپۆرتێک لەعەلی فەرهەمەند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب