کام ژن؟ کام ژیان؟ کام ئازادی؟

رەخنەیەک لەسەر دروشمە هەڵخەڵەتێنەرەکانی پەژاک/ پەکەکە و ئۆجالان لەبارەی ژنان و ئازادی بەدرێژایی 40 ساڵ دیکتاتۆری و شەڕ

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان، ئەم رۆژانە چلەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەیە. گرووپێکی تێرۆریستی کە لەلیستی گرووپە تێرۆریستەکانی ئەمریکا و ئەورووپا و تورکیادایە و بە پێی راپورتە زۆرەکانی دەزگاکانی مافی مرۆڤ دوای 40 ساڵ خوێن رشتن، تێرۆر، باجگرتن، مرۆڤ رفاندن و قاچاخ و دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکان بە ئارمانجی خۆی واتە سەربەخۆیی کوردانی تورکیا نەگەی؛ بەپێچەوانەوە هۆکاری سەرەکی پەرەنەسەندوویی لەزۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتی ناوین، چالاکییەکانی پەکەکە و باڵە زۆرەکانی وەک پەژاک باڵی ئێڕانی پەکەکەیە کە هۆکاری رفاندن، مردن و ون بوونی زۆرەملێ سەدان منداڵ و گەنجی ئێرانییە. پەکەکە لەئێڕاق زەمینەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەرەخسێنێت.

هەر ئەمەش لەسوریا دەکرێت. بەڵام یەکێک لە گرنگترین چەمکەکان لە هزری سەرکردەکانی پەکەکە بە تایبەت عەبدۆڵا ئۆجالان پرسی ژنە. ئەوان بانگەشەی زۆر لەبواری ژن ئازادی و هۆکاری شەڕی پارتیزانی و دەوری مێژوویی ژنان دەکەن.

ئۆجالان بەبەکارهێنانی ژنان و کۆکردنەوەی هێز بۆخۆی هەرجار بیرۆکەیەک دەردەکات. ژن لەئایدیۆلۆژی تێرۆریستی پەکەکەدا بەس بیانوویە بۆ راکێشانی هێزی زۆرتر بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پارتە کوردیەکانی دیکە لەناوچەکان لەوانە خێڵی بارزنی بووە. بەڵام کەسایەتی ژنی کورد لە پەکەکەدا بەردەوام کاول کراوە. گەر بڕیار بێت میدیاکان ئاماژە بە ژنانی راستەقینەی کورد لەنێو پەکەکەدا بدەن دەبێت ئاماژە بە چارەنووسی ئەندامی ژنی پەکەکە وەک جەمیلە مێرکت بە نازناوی سەحەر، لامیا باکسی بە نازناوی دۆکتۆر ژیان و خۆشکی مەحمود باکسی نووسەری بەناوبانگی کورد. بەنفشە محەمەد و سەدان کادری دیکە. هەروەها دەبێت سەرنج بخرێتە سەر لێدوانی هەزاران کچ و ژنی دابڕاو لەپەکەکە. پەکەکە هاوسەرگیری قەدەخە کردووە؛ سەرکردەکانی تاوانبارن بە دەستدرێژی لەسەر کچان، لەژنان بۆ ئەنجامی چالاکی خۆکوژی کەڵک وەردەگرن و ….؛

هەمووی ئەمانە لەکاتێکدایە کە دروشمی ئەم گرووپە ژن، ژیان، ئازادیە.

ئۆجالان، ماڵبات کە سەرچاوەی ژیان و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوینە رەت دەکاتەوە، لەوانە ژن وەک کەرەستە بەکاردێنێت تا سیاسەتی تێرۆر پێش بخات و ئێستاش لەدروشمەکانی لەسەر بنەمای سەربەخۆیی کشاوەتەوە و رازی بووە بە کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیک؛ چەمکی ساختە و ناڕوون. بۆ نموونە چاوێک بە بەرنامەی پەژاک لەباڵەکانی پەکەکە پیشان دەدت کە ئەم گرووپە نەبوونی پەیوەندی دێمۆکراتیک لە رێوڕەسمە ماڵباتی و کۆمەڵگا و هەندێک نایەکسانییەکان و جیایی خستنەکان هۆکار بۆ رەت کردنەوەی ماڵبات دەزانیت. پەژاک لەبەرنامەکەیدا دەڵیت: ژنی ئازاد بەواتەی کۆمەڵگای ئازادە و کۆمەڵگای ئازادیش نەتەوەی دێمۆکراتیکە. لەم بارەوە دەوری کلاسیکی پیاو دەبێت سەراوژێر بێت و ئەمە هەنگاوێکی گرنگی شۆڕشگێڕیە.

ئۆجالان و گرووپە تێرۆریستییەکەی بە نێوی ئایدیۆلۆژی ژن و ئازادی، کچانی گەنج دەباتە کوێستان و لەخراپترین مەرجی کوێلەداری فەرعەونی بەکاریان دێنێت و کەڵکی رەگەزی و لاشەییان لێوەردەگرێت. گرتن لەکوێستان و پچڕاندنی پەیوەندیان لەگەڵ جیهانی پێشکەوتوو و زانست و تەکنۆلۆژی و ماڵبات، بەدیل گرتنە. بۆیە هۆکاری زۆر هەن کە ئەندامانی ژنی پەکەکە هەڵبێن و لەلایەن ‌هێزەکانی ئەم گرووپە لەکاتی هەڵاتن دەکوژرێن. لەراستیدا دەبێت بگوترێت کە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان و نێزیکی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە ئەمە پیشان دەدات کە 25ی نۆڤەمبەردا رۆژی ئەشکەنجەی ژنان لەپەکەکەیە. ئازادی ژنان لەپەکەکەدا بێ واتایە. چوونکە ئازادی لەئەشکەوتەکانی شاخ و چالاکی خۆکوژی و خۆسووتاندن بێ واتایە. ئەندامانی پەکەکە ژیان ناکەن؛ دیلن. لەهزری ئۆجالان و پەکەکەدا هاوسەرگیری، دایک بوون و ئەوین کوێلایەتییە؛ بەآڵام ژیان لەشاخ، چالاکی و هەڵاتن بە شێوازی گەریلایی و کەوتنە خوارەوە بۆ نێو چۆمەکان، بوردمان کران لەلایەن سوپای تورکیا، دەستدرێژی کردن لەلایەن پیاوان و سەرکردەکانی پەکەکەوە ژیان لە نێو ئەشکەوت و … ئازادیە. ئەم هزرە مەترسیدارە بۆتە هۆی مردنی دەیان هەزار کەس. نەکوردستانێکی یەکگرتوو دامەزرا و نەکۆنفدارلیزمی دێمۆکراتیکی ئۆجالان بە ئەنجام گەیی. پەکەکە هەررۆژ فەرماندە پلەبەرزەکانی لەدەست دەدات و پارتە زۆرەکانی دادخرێن. ئەنجامی هزری ئۆجالان لەبارەی ژانان بەس بۆ چەند کردەوەیەکی خۆسووتاندن و خۆکوژیە.

 

کدام زن؟ کدام زندگی؟ کدام آزادی؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب