نەشناڵ ئینترست: بۆ مەسروور بارزانی دەبێت واز لەپۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بێنێت؟

  • ۳ سال قبل

مایکل رۆبین لێکۆڵەری دەزگای ئەمریکەن ئینترپرایز لەنەشناڵ ئیترێست نووسی کە هەرێمی کوردستانی ئێراق ناتوانێت بەم دەسەڵاتە بێ کەڵک درێژە بە ژیانی خۆی بدات.

سەردەمانێک کوردەکان خۆی ئێراقێکی دیکە و ناوچەیەک دەناساند کە دێمۆکراسی و ئاسایشی تێدا پەرەی سەندووە بەلام ئەوڕۆکە کوردستانی ئێراق لەئاگری نەبوونی ئاسایشدا دەسووتێت. هێزەکانی ئاسایش ناڕازیەکان دەدەنە بەر دەسڕیژی گولە و دەیانکوژن، خەڵکی سڤیلی کوردیش لەبەرانبەردا وڵام دەداتەوە و خۆپیشاندەران ئاڵای پارتە سیاسیەکان و تەنانەت ئاگر لەوێنەی مەڵا مستەفا بارزانی دامەزرێنەری حزبی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) بەردەدەن.

ناساندنی کوردستانی ئێراق وەک ئێراقی دیکە بەس درۆیەک بوو؛ چوونکە ئەم ناوچە بەکردارە لەسەر ناوی دوو ماڵباتی بارزانی و تاڵبانی قورۆخ کراوە کە بەکردار، خۆیان سەرووتر لە یاسا دەزانن. لەکاتێکدا کە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بەرپرسەکان لەدوای تەواوبوونی خولەکەیان دەنا لاوە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی کە تا هەژدە مانگ پێش ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو هەوڵی دا بە دووبارەکردنەوەی خولی کۆتایی، سنوورەکانی درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی تێپەڕێنێت. ئاسایشیش بە پشت بەستن بەتوانای پاراستن دەزگای ئاسایشی پارتی کە ماوەیەکە لەلایەن کوڕە گەورەکەی بارزانی، مەسروور بارزانیەوە بەڕیوەدەچێت، لاواز بووە و پارتیش توانای خۆی بۆ گواستنەوەی سەرچاوە، بەتایبەت نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە کە بۆتە بەرنامەی هێرەمی گەندەڵی. بە زمانێکی سادە لەنێوان دۆستان و برادەرانی بارزانیدا کەسی وا کەم هەیە کە لەم ماڵباتە پارەی وەرنەگرتبێت.

کوردەکان تا ئێستا راشکاوانە لەدۆخی شۆڕش دا بوون. مەسعوود بە هۆی توانای کۆڕەکەی مەسروور هێزی کەمتری پێ سپاردووە و داینی دەسەڵاتەکەی ئێستاش زۆرتر لەبەر ئەوەیە کە مەسروور کۆڕی گەورەی بارزانییە. لەکاتێکدا کە لەبارەی توندوتیژییەکانی سلێمانی راپۆرتی زۆر بڵاو بوونەوە بەڵام ئەمە زۆر توند نییە و سلێمانی بەدواچوونی ناڕزایەتی هەیە و یەکێتی لەمەڕ ناڕزایەتییەکان باشتر تەحەمۆلی هەیە. لەهەولێر و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری بارزانی، کەرەستەی سەربازی کە رۆژئاوا بە ئارمانجی شەڕ لەگەڵ داعش پێی داون و هەرگیز بەکار نەهاتن و ئێستا لەدژی خەڵکی سڤیل بەکاریان دێنن.

بەڵام بڕیارەکانی مەسروور بارزانی هێشتاش کێشەی سەرەکین. لەکاتێکدا کە مەسروور سەرۆک وەزیری پێش لەخۆی نیچیروانی کە ئێستا سەرۆکی هەرێمە بە بەرپرسیاری دۆخی خراپی هەولێر دەزانیت، دەبێت بگوترێت دەوڵەتی نێچیروان تەنانەت لە لووتکەی قەیرانە جیاوازەکاندا هەمیشە توانایەکی زۆرتری هەبوو. کاتێک مەسروور گەیشتە دەسەڵات، بەدوای توانای تاکەکانەوە نەبوو، بەڵکوو خوازیاری وەفاداری کوێرکوێرانەیە. بەمجۆرە دەوڵەتێک لەسەر بنەمای کادیرە بە پێشینەکانی پاراستن پێکهێنا و بەرپرسانی پاراستنی بردە نێو پلە و پۆستە سیاسییەکانەوە. ئیشی سەرەکیان لەپۆستە سیاسییەکاندا ئەمە بوو کە بە جێگای هەوڵ دان بۆ پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان، وەفاداری بۆ مەسروور بارزانی و بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی ئەویان خستە سەرووی هەموو شتەوە.

بۆ نموونە، رێبوار ئەحمەد، وەزیری کاروباری ناوخۆ بۆ ماوەی حەوت ساڵە کە ئەندامی چالاکی پاراستن بوو و پێشتریش ساڵانێک لەگەڵ دەزگای هەواڵگری هاوکاری دەکرد. رێبوار ئەحمەد لەدەوری چالاکی خۆیدا، هێزەکانی پۆلیسی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و پێش لەهەرشتێک لەدژی کەسانی دژ بە بارزانی بەکار دەهێنا نە لەدژی ئەوانەی کە یاسایان بن پێی دەکرد.

دواتر، سامان حسێن محەمەد (سامان بەرزنجی) وەزیری تەندرووتی دێت کە هەموو نەخۆشخانەکان چ لەکەرتی دەوڵەتی و تایبەت و دابەشکردنی کەل و پەلی پزشکی لەکۆنترۆڵیدایە. من پێشتر لەبارەی هەنگاوەکانی لەمەڕ چاودێری کردن (بەیارمەتی ئیدریس، کۆڕی نێچوان) بۆ گۆڕینی نەخۆشخانەی خێرخوازی بۆ کلینیکی تایبەت بە ئارمانجی سوودی زیاتر باسم لێوە کردووە. بە پێی ئەو راپۆرتەی خۆم، وەزیری تەندرووستی لە پێناو قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا بەشێوازی قورخکردن و بازرگانی گرێدراو بە پاراستنەوە گرێبەستی زۆری لەمەڕ دابینکردنی نیازەکانی بواری پزشکی بە نرخی زۆر بەرز بەدەست خست. ئەنجامەکەی سوودی زیاتر بۆ زنجیرەی ناوخۆی پاراستن لەبەرانبەر لەناوچوونی تەندروستی و ئاسایشی خەڵکی ئاسایی کورد بوو.

ساڵانێکە پاراستن، ئالان حەمە سەعی ساڵحی کە مەسروور کردی بەبەرپرسی وەزارەتی پەروردە، وەک هاوپەیمانێکی بڕواپێکراو لەخزمەتیدایە. ئەو دانیشتووی سلێمانییە و هاوکات وەک پیاوی پارتی رێک لەو کاتەی کە لقەکانی پارتی زۆرترین تەقەیان بەرەو خۆپیشاندەرەکان دەکرد بۆ ئەم حزبە ئیشی دەکرد. لەکاتێکدا کە ئەم وەزیرە تەنانەت خوێندنی زانکۆی نیوەوناتەواو بەرداوە، بەڕواڵەت مەسروور بە دوای بەکار‌هێنانی ئالان حەمە بۆمەبەستی بەڕێوەبردنی بەرنامەی وانەیی بە ئارمانجی شۆردنەوەی مێشکی جیلی گەنج لەبارەی وەفاداری بە پارتی و گێڕانەوەی ئەو پرسانەیە. لەسەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەردەمێک کە زۆرێک لە ماڵباتە کوردەکان لەدەرەوەی وڵات دەژین و لەدوورە راستی دۆخەکە دەکەن بە راپۆرت، ئەم کردارەی بارزانی دووربوو لەراستیدا و پێکهاتنی جیلی نوێ ناکرێت بەڵام راستییەکە ئەمەیە کە مەسروور و ئالان حەمە هەوڵ دەدەن تۆقلەی خیاڵاوی و دەسەڵاتخوازیان وەک وێنە بکێشن کە مەسروور خۆی لەناوەڕاستیدا بەجێ کردووە.

مەسروور بەمجۆرە پاڵپشتی لە سادق عەبدۆڵا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی بۆ کۆنترۆڵی دژبەرە ئائینزایەکانی لەدژی گەندەڵی کەڵکی وەرگرت. پشتیوان یەکێک لە ئەندامانی پێشووی نووسینگەی سیاسی پارتی و بە قسەی خەڵکی شارەکەی هەولێر، بەرپرسێکی پلەبەرزی پاراستنە.

ساسان ئۆسمان عونی وەزیری بواری شارەوانییەکانیش پێشینەیەکی هاوشێوەی هەیە. ئەو لەنێوان ساڵانی 2005 و 2009 لەگەڵ مەسروور بەرپرسی پاراستن بوو، بەڵام ساسان ئۆسمان بەرپرسی بەشی رێکخستن بوو. ناوبرو ئەوڕۆکە یەکێک لەبڕوپێکراوەکان و هاوپەیمانی دەزگای ئاسایشی مەسروورە و لەو پێگەیە بەمەبەستی چاودێری و دابەشکردنی زەوینە دەڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر مەسروور، پیاوی دارایی و هاوپەیمانیەتی. ئارمانجی دابینکردنی زەمینەی فرۆشیانە لەکاتێکدا کە دەوڵەتی مەسروور پارەی نییە مووچەی فەرمانبەرانی بدات.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە کوردیەکان، ئۆمێد سەباح ئۆسمان، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران (لەبنەڕەتدا سەرۆکی نووسینگەی مەسروور) بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی زەلالی لەمامەڵە سیاسیەکان و داراییەکانی مەسروور دخەبتێ. ئەوەش رێک لەکاتێکدا کە کەموکۆڕیەکان پێویستی زەلال کردنی گرنگتر دەکات. محەمەد شۆکری سەرۆکی شاندی وەبەرهێنانی دەوڵەتی هەرێمی کورستانیش جێگا پێی قایمی لە زنجیرەی ناوخۆیی پاراستنی مەسرووردا هەیە، چوونکە ئەو سنوورەکانی نێوان دەوڵەت، حزب و داراییە تاکەکەسییەکانی شێواندووە تا زۆرترین بەرژەوەندی بازرگانی وەبەرهێنان بگاتە خودی مەسروور و پاراستن.

لەوانەیە مەسروور بۆ خزمەتەکانی پاراستن نرخ لەبەرچاو بگرێت، بەڵام نابێت وەفاداری هەڤاڵانی نێزیک لەگەڵ شایستە بوونیان بەهەڵە وەربگرێت. کێشەی سەرەکی دەوڵەتی مەسروور ئەمە نییە کە چ هەنگاوێک دەنێت، بەڵکوو زۆرتر گەندەڵی و ناکارامەدیە. سەرانەی گۆمرێک و خانوبەرە لەهەندێک نموونەدا تا 300 لەسەد هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە. کوردەکان دەزانن کە نرخی و سەرانەی زۆرتر لەچاو سوئیس دەدەن. لەکاتێکدا مەسروور خزمەتەکان لەئاستی سۆماڵی دەداتە هاوڵاتیان. بە زمانێکی دیکە، هەولێر بۆتە شاری رێستۆرانتەکانی جیهانی یەکەم و نەخۆشخانەکەنی جیهانی سێیەم.

ئەمەی کە کوردستان لەئاگردا دەسووتێت نابێت مەسروور پێی سەیر بێت. ئەو لەونەیە وابزانیت کە زۆر و توندوتیژی بڵێسەکانی ئاگر دەکوژێنێتەوە، بەڵام نابێت خەیاڵاوی بێت کە دەتوانێت ئاگری دڵانیش بکوژێنێتەوە، چوونکە ئەم ئاگرە، نە بە هۆی ئازادی بەڵکوو بە هۆی گەندەڵی خۆجێی پەرەی سەندووە کە هۆکارەکەی بەڕێوەبردنی خراپە کە خەریکە پەرە دەستێنێت. کورد شایانی دێمۆکراسین. سەروەتی مرۆیی ناوچەکە سەرسام کەرە، بەڵام بەس دەزگا حزبییەکان سنوورداری دەکەنەوە. گەر راستبینانە بڵێین، بارزانییەکان خۆشیان لەدێمۆکراسی ناێت چوونکە بوونی دێمۆکراستی بە واتای کۆتایی دەسەڵاتیانە. گەر بارزانییەکان پێیان وایە کە دۆخەکەی ئێستا هەروەک خۆی دەمێنێتەوە، دەبێت بزانن کە دەرئەنجام و چارەنووسی ریشیان دەگریت. گەر مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم و سەرۆکی هۆز، بەڕاستی دەیەوێت حزب و ئەزموونەکانی بەردەوام بن دەبێت بزانێت کە کاتی خانەنشینی یا کەم کردنەوەی پلەی کۆڕە گەورەکەی گەیشتووە و لەوانەی باشتر بێت کاتی دەسەڵاتی بگەینێتە کەمترین ئاست بۆ کاتێک، ئاورێک لە برازاکەی نێچیروان بداتەوە. لەوانەی نێچیروان وەک کۆڕە مامی مەسروور گەندەڵی بپەژرێنێت و لە پرۆسەی ماڵ خڕکردنەوە بەشداری بکات، بەڵام ئەو بەپێچەوانەی مەسروور، هەردوو حاڵەتی لێکدانەوەی هەیە کە بۆ بەدەست هێنانی رێز نابێت متمانە بە ترس بکات و هەروەها بێ خزمەتگوزاری بۆ خەڵک ناکرێت چاوەڕێ ئاشتی و ئاسایش بیت. لەبەر هەموو کوردەکان و بە هۆی حەیا و ئابڕووی ماڵباتی بارزانیەوە، کاتی گەیشتووە کە مەسروور لەپۆستەکەی بکشێتەوە.

نووسەر: مایکڵ رۆبین لە دەزگای ئەمریکەن ئینترپرایز

Source: https://nationalinterest.org/feature/why%C2%A0masrour-barzani-should-resign-leading-iraqi-kurdistan-174181

 

https://www.ikhrw.com/article/%d9%86%d8%b4%d9%86%d8%a7%d9%84-%d8%a7%db%8c%d9%86%d8%aa%d8%b1%d8%b3%d8%aa-%da%86%d8%b1%d8%a7-%d9%85%d8%b3%d8%b1%d9%88%d8%b1-%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%d8%a7%db%8c%d8%af-%d8%a7/

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب