نووسراوە/جەلال مەلەکشا و مردوو پەرەستی

  • ۳ سال قبل

جەلال مەلەکشا هەڵبەستڤان بوو و تەنانەت هەندێک لە کوردان وەک پاشای هەڵبەست ناوی ڵێدەکەن و هەڵبەت ئەمە بە دواداچوون لە نێوی ئمپراتۆری هەڵبەستە کە بۆ شێرکۆ بێکەسیان داناوە. هەڵبەت ئەم ناوە کوردەکان خۆیان پێیان داوە نە کەسێکی دیکە. کەسانێک کە لەگەڵ ناوەڕۆکی هەڵبەستەکانی ئەم دوو هەڵبەستڤانە ئاشناییان هەیە دەزانن کە ئەم ناوە لەبەر شێواز وێژەوانی و زانستی هەڵبەست نەبووە بەڵکوو بە هۆی ناوەڕۆکی خەستی جیاخوازانەی کوردی ئەم دوو هەڵبەستڤانەیە.

ئێستا ئیشمان بە ناوەڕۆکی هەڵبەستەکانی جەلال مەلەکشاوە نییە و نامانەوێت شرۆڤەی لەسەر بکەین. پرسیار ئەمەیە بۆ تا کاتێک ئەم هەڵبەستڤانە زیندوو بوو ئەمانەی بەناوە پارێزوانی مافی کورد چ تاک و چ رێکخراوەکان بێدەنگ بوون و هیچ یارمەتی سەرەتایی پێداویستییەکانی ژیانیان نەدا؟ بۆ دوای مردنی وەک کەرەستەی بانگەشە بەکاری دێنن؟

جەلال مەڵەکشا تا کاتێک کە لەدەزگای سەلاحەدین ئەیووبی و لەگۆڤاری سروە لەورمێ – بەبەرپرسیاری ئسفەندیاری رەحیم مەشاعی و سەرۆکایەتی نووسینگەی پێشووی مەحموود ئەحمەدی نەژاد – کاری دەکرد، مووچەی لەدەوڵەت وەردەگرت و ژیانێکی ئابڕۆمەندانەی هەبوو بەڵام ئەمانە باس لە پارێزوانی مافی کوردان دەکەن وەک جاش و مشەخۆری دەوڵەتی ناویان دەبرن و هۆکارەکەشی کارکردن لە دەزگایەک – بەقسەی ئەوان سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکان – بووو. دوای ئەوەی بە هاندان  و ورووژاندنی لایەنگرانی بە ناو مافی کوردان دروشمی سەربەخۆیی سەردا. دواتر رۆیشت بۆ کوردستانی ئێراق، لەوێ بینی کە ئەو بەڵێنانەی پێیان دابوو بەس قسە بوون. بۆیە سەرەڕای نیشتەجێ بوون لەکوردستانی ئێراق و دوای ماوەیەک ئیش کردن بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ ئێران. گەڕایەوە و نەیتوانی ئەو پێگەی پێشووی بەدەست بێنێتەوە. لەهەژاری زۆردا و لەتەنیایدا کۆچی دوایی کرد.

بەڵام دوای مردنی ئەوانەی باسی پارێزوانی لە مافی کورد دەکەن دووبارە رۆشتنەوە بۆ لای هەڵبەت نە بۆ یارمەتی دانی ماڵباتەکەی بەڵکوو بۆ ئەوەی وەک کەرەستەی بانگەشە مامەڵە بە لەشە بێ گیانەکەیەوە بکەن. ئەمەی شێواز و روانگەی بەناو پارێزوانانی مافی کورد.

یادداشت/جلال ملکشاه و مرده‌پرستی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب