مادە هۆشبەرەکان و باجگرتن، کۆڵکەی دارایی پەکەکە

  • ۳ سال قبل

میشل شتاینبێرگ؛ سەرچاوە ماڵپەڕی ئەنتەرنێتی دەزگای خوێندەوەی دووبارەی زانیاری کارگێڕی https://larouchepub.com/

وەرگێڕان: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

لەمانگی مەی ساڵی 2003 ستیڤێن دەبڵیۆ. کاستیل جێگری دایرەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکانی ئەمریکا (DEA) لەبواری ئاسایش و زانیاری لەبەرانبەر کۆمیتەی دادی سنای ئەمریکا شاهێدی دا. کاستیل وتی: دەوڵەتی تورکیا بەرەوام راپۆرت دەدات کە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریسی، بەرپرسی زۆرترین ئاستی بەرهەمهێنان و قاچاخی نایاسیی مادەهۆشبەرەکانیە لەتورکیا. راپۆرتەکانی راگەیاندنەکانی تورکیاش باس لەوە دەکەن کە پەکەکە ساڵانی 60 تۆن هێرۆئین بەرهەم دێنێت و داهاتی لەقاچاخی مادە هۆشبەرەکانیش چل ملیۆن دۆلارە.

بەقسەی کاستیل راپۆرتەکانی سیا پیشان دەدات کە پەکەکە تلیاک بەرهەم دێنێت، لەقاچاخچیانی مادە هۆشبەرەکان باج دەستێنێت و لەوانەی بەشێکی گرنگ لە بازاری هێرۆئینی ئەورووپا لەژێر چاودێریدا بێت. ماوەیەکی کورت دوای کۆنفرانسی پۆلیس لەئەستەنبۆل، بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی تورکیا ئۆپراسیۆنی مادەهۆشبەرەکان لەلایەن پەکەکوە بەم جۆرە باس کرد: پەکەکە بە شێوازی ئیدئاڵ بۆ قاچاخی مادەهۆشبەرەکان گونجاوە. چوونکە ئەندامانی خۆی لەنێو خێڵە جۆراوجۆرەکاندا راکێشاوە و ئەم خێڵانە لەسنوورەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا، باکووری سوریا، ئێراق و ئێران جێگیرن. بۆیە تۆڕی پەکەکە پێشتر لەسەر رێگای تورکیا بۆ ئەورووپا جێگیرن. چالاکییەکانی مادە هۆشبەرەکانی پەکەکە لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکەی کوشتنی پەکەکە گرێدراون و بۆیە کەڵک لە رێڕەوی قاچاخ بۆ ئەورووپا وەردەگرن. جگە لەمە بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە 8 ملیۆن کەسی خەڵکی تورکیا لەئەورووپا دەژین و نیوەیان هەرساڵە سەردانی تورکیا دەکەن، دەرفەتی زۆر دەرەخسێت تا مادەهۆشبەرەکان ببنە ئەورووپا و بیکەن بە پارەی نەخت.

لەبابەتێکدا لەژانڤیەی 1999 لەژێر ناوی (کارتێلی هێرۆئینی پەکەکە هەڕەشە لەئەورووپا دەکات)، پۆلیس بنەمای ئەم بابەتەی بەمجۆرە بڵاوکردەوە: لەکاتێکدا کە یەکێتی ئەورووپا شەڕی تورکیا لەدژی پەکەکە وەک پێشلکاری مافی مرۆڤ ئیدانە دەکات، راستی ئەمەیە کە رۆژئاوای ئەورووپا قوربانی سەرەکی ئەم شەڕەیە. چوونکە پەکەکە و مافیای کورد بۆ خۆیان قاچاخچی سەرەکی هێرۆئینن بۆ ئەورووپا. بەڵگە ئاشکراکراوەکان لەلایەن دەزگاکانی پۆلیسی ئەورووپای رۆژئاوا، تورکیا و ئەمریکا دەوری پەکەکە بە شێوازی دێکۆمێنتاری پیشان دەدات و ئەمە زۆر کارەساتە. بە پێی راپۆرتە بڵاوکراوەکانی ئەم دەزگایانە، تورکیا پردی پەیوەندی سێ لەسەر چواری هێرۆئینی گوازرایەوە بۆ بەکارهێنانی ئەورووپای رۆژئاوا (نێزیکی 60 تۆنە لەساڵێکدا) و سەرچاوەکەی ئەفغانستانە.

بە پێی راپورتە جیاوازەکان، پەکەکە و مافیای خێڵەکەی هاوکاری یەکێک لەگرووپە سەرەکییەکانی گواستنەوەی هێرۆئنن بۆ ئەورووپا. پەکەکە لەم داهاتە ئیشی خۆی دەکات، کۆنترۆڵی دابەشکردن لەشەقامەکانی ئەورووپای لەدەستدایە و بەمجۆرە تێچووی خۆی دابین دەکات. هێرۆئینیش بنەمای هاوپەیمانی پەکەکە لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی جیایی خوازی چالاک لەناوچەی ئەفغانستان، تاجیکستان، قەفقاز، رۆژهەڵاتی تورکیا و باڵکانە کە رێڕەوی سەرەکی ترانزیتی هێرۆئینە بۆ رۆژئاوای ئەورووپا. لێرەدا بە کورتی ئەو بەڵگانە کە لەلایەن سەرچاوەی پۆلیسی ئەمریکا، ئەورووپای رۆژئاوایی و تورکیا ئاشکرا کراوەن دەخەینە ڕوو ئەم دەورە مافیاییە دێکۆمێنتار دەکات کە دیمانەی هەندێک لە بەدواداچوونەکانیشی تێدایە.

دەوری تورکیا وەک رێڕەوی سەرەکی بۆ گواستنەوەی تلیاک و هێرۆئین لەناوچەی کشت و کاڵی تلیاکی هیلالی زێڕین لەئەفغانستان و ئاسیای ناوین بۆ ئەورووپای رۆژئاوا راپۆرتی لەسەر دراوە. بە پێی راپۆرتی ساڵانەی ستراتژی کۆنترۆڵی مادە هۆشبەرەکان لەئاست نێودەوڵەتی لەلایەن وەزارەتی دەرەکی ئەمریکا کە لەساڵی 1998 بڵاو بۆتەوە، پێگەی تورکیا وەک رێڕەوی سەرەکی ترانزیتی زەوینی نێوان ئاسیا و ئەورووپا وەک بۆتە بژاردەیەکی زۆرچاک بۆ قاچاخچیانی مادە هۆشبەرەکان. ئەم راپۆرتە لەدرێژەدا دەڵێت درێژەی تێکۆشان لەدژی مادەهۆشبەرەکانی یەمریکا پێشبینی دکەات لەنێوان چوار تا شەش تۆن ترانزیتی هێرۆئین مانگانە لەتورکیاوە دەگوازرێتەوە و سێ لە سەر چواری هێرۆئینی سەرف کراوە لەئەورووپا لەرێگای تورکیاوە تێدەپەڕێت.

راپۆرتێکی ناوخۆیی دایرەی پێداچوونەوەی کوشتنی فیدراڵی ئەڵمانیا لەساڵی 1997 لەگۆڤاری ئەڵمانی فۆکۆس بڵاو بۆتەوە و لەژمارەی سێیەم مارسی 1997 تۆمەتی هاوشێوی ورووژاندووە.

بە پێی راپۆرتی (BKA) ۸۰ لەسەدی هێرۆئینی پێویست لەئەورووپای رۆژئوا لەرێگای تورکیاوە دێت.

کوردانی تورکیا هەم ئەندامانی پەکەکە یا مافیای کوردی ناوەڕۆکی سەرەکی ئەم گواستنەوەن. بە پێێ ئەم راپۆرتە زۆربەی دەڵاڵان توندوتیژ و چەکدار لەپارێزگای وان (ناوچەیەکی کوردنشین لەئانادۆلی)ین. ئەم باندە لابراتۆاریان هەیە کە مۆرفین دەکاتە هێرۆئین و لەوێیەوە دەگوازنەوە بۆ ئەستەنبۆل. لەوێیەوە ئەم دەڵاڵانە دەیگوازنەوە بۆ بۆلگاریا، ئۆگۆسڵاڤیای پێشوو، ئۆتریش و ئەڵمانیا. بە پێی راپۆرتی ئینتەرپۆل 34 لەسەدی هەمووی 42 تۆن هێرۆئینە دەست بەسەر گیراوەکە لە ئەورووپای رۆژئاوا لەماوەی ساڵانی 1984 تا 1993 لەهاوڵاتیانی تورکی بووە. لەکۆی 503 هاوڵاتی گیراوی تورکیش 298یان ئەندامی پەکەکە یا گرێدراوی بوون.

پۆلیسی ئەڵمانیش لەساڵی 1995 حسێبی کردووە کە قاچاخچیەکانی هێرۆئین بۆ ماڵباتە کوردەکانی ئاسایی و سیاسی ساڵانە زیاتر لە 120 ملیۆم دۆلار داهاتیان هەیە. دایرەی زانیاری نەتەوەیی کوشتی بەریتانیا لەساڵی 1993 پێش بینی کرد کە پەکەکە 38 ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان. سەرچاوەی هێزەکانی پۆلیسی تورکیاش پێش بینی دەکات داهاتی ساڵانەی پەکەکە لەهێرۆئین و حەشیش 100 ملیۆن دۆلارە. بۆیە سمایل جەم وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی تورکیا لەنۆڤەمبەری 1998 پێش بینی کرد تێچووی شەڕی پەکەکە نێزیکەی 40 ملیۆن دۆلارە.

بەرپرسانی ئیتالیایی بەگشتی هەر ئەو پێش بینیانەیان لەبارەی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان راگەیاندوو کە لەلایەن پەکەکە و مافیای کوردەوە ئەنجام دەدرێت. راپۆرتێکی ئەلکساندرۆ پانسا بەڕێوەبەری بەشی ئۆپراسیۆنی ناوەندی هێزەکانی پۆلیسی ئیتالیا بە سەردێڕی (بەرنامەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سپی کردنەوەی پارە) بە بانکە ئیتالیایەکانی وت: تورکیا سەرچاوەی سەرەکی هێرۆئنی سەرف کراو لەئیتالیایە و پەکەکەش گرووپی سەرەکی قاچاخیەتی. رۆژنامەی ئیلگیورناڵی ئیتالیش لەژمارەی 15ی دێسەمبەری 1998 نووسی: سی لەسەدی لابراتواری پاڵاوتنی هێرۆئین کە لەخاكی تورکیا بڵاو بوونەتەوە لەدەستی پەکەکەدان و ئەوانی دیکەش لەلایەن مافیای کوردەوە بەڕێوە دەبرێن. هەروەها پۆلیسی دارایی ئیتالیا لەراپۆرتێکدا لەساڵی 1998 پێش بینی هاوشێوەی کرد. ئەم دەزگایە دیاری کرد کە پەکەکە راستەوخۆ دەستی لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکاندا هەیە. لەکاتێکدا کە لە قاچاخی کۆچبەران و باجگرتن لە بازرگانانی تورکیا و کرێکارانی جێگیر لە ئەورووپا بڕێکی زۆر داهاتی هەیە.

سەرچاوەی پۆلیسی تورکیاش دەڵێت قاچاخی هێرۆئین و تلیاک لەلایەن پەکەکە، باج گرتن بۆتە بازرگانیسەرەکی بۆ ئەم گرووپە. بەدواداچوونی تێرۆریزمی مادە هۆشبەرەکانی پەکەکە ئەرکێکی درێژ مەودایە. ئەم گرووپە لەدەیەی نەوەد تا ئەوڕۆ لەلایەن ئپمراتوری بەریتانیا و گرووپەکانی وەک چاودێری مافی مرۆڤی جۆرج سوروس پشتیوانی دەکرێت. ئێستا کاتی گەیشتووە بڵێن بەسە و پشتیوانی بکەین لەدەوڵەتەکان لەبەرانبەر ئەم بکوژانەوە.

مواد مخدر و اخاذی؛ ستون مالی پ.ک.ک.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب