كوردی/کوردانی سوریا لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا: ستراتژی درێژخایەن یا کەرەستەی سیاسی؟

  • ۲ سال قبل

نووسەر: لارا عەزیز

ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەیران و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان

لەلایەن چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدراوەتەوە

بەرژەوەنی ئەمریکا

هەەوەک دەزانین ئەمریکا بەشێوازی فەرمی پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەکرد بەڵام لەکردەوەدا رامیاری ئەمریکا پێش بینی کرا نییە و نادیارە. واشنگتۆن سەرەتا لەبارەی کەوتنە ناو پرسی کوردانی سوریا ویستی نەبوو، بەتایبەت لەبارەی هێزەکانی یەپەگە، چوونکە بەدەستێوەردانی لە ئێراق بووە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ببێتە هەڕەشەیەک بۆ یەکێتی ئێراق. بەرپرسانی ئەمریکا تەنانەت لەبارەی هەوڵی پەیەدە بۆ راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی لەباکووری سوریا هۆشداریان دا. لەگەڵ ئەوەش، پەیەدە لەدژی گرووپە دژبەرەکانی خۆی لە باکووری سوریا هەڵسووکەوتی توند و تیژی هەبووە، لەوانە سەرکوتی خۆێناوی نارەزایەتی لەدژی ئەسەد لەشاری ئامودێ لەژوئیەی 2013 و ئەمریکا ئەمەی ئیدانە کرد. سەرەڕای ئەمە ئەمریکا بەچاوی هاوبەش چاوی لەهێزە چەکدارە کوردەکان کردووە کە لەدەرکردنی داعش لەسوریا، کە ئارمانجی سەرەکی ئەمریکا لەجێگیربوونی سەربازی بوو، یارمەتیان دا. (Hubbard, 2018). لەساڵی 2014، یەپەگە چەک و تەقەمەنی و پەروەردەی سەربازی لەئەمریکا وەرگرتووە.( Küçükkeles et al., 2014). دوودڵی واشنگتۆن لەبارەی کەوتنە ناو پرسی کوردەوە زۆرتر لەبەر ئەوە بوو کە ئارمانجی دەوڵەتی ئۆباما کۆتایی هێنان بە ململانێ لە سوریا بوو. پەرەسەندنی شەڕی سوریا، ئەمریکای ناچار کرد لەبارەی ویستی کوردانی سوریاوە هەڵوێستێکی زەڵاڵ بنوێنێت. بۆیە، ئەمریکا هیچ کات ستراتژی دەرەکی بۆ کوردانی سوریا نەبووە، چوونکە کوردەکان لە چوار وڵاتدا دەژین. (Gunter, 2015).

یەکەم، ستراتژی ئەمریکا بەهێزکردنی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کورد بوو، لەکاتێکدا کە پەیەدەی رازی دەکرد تەڤلی ئۆپۆزسیۆنی دژە ئەسەد بێت. سەرەڕای ئەم هەوڵانە پەیەدە لەئاستی بەربڵاودا کۆنترۆڵی رۆژئاوای بەدەستەوە گرت و زۆربەی ملیشیا چەکدار کوردەکانی کردە هی خۆی. (Küçükkeles et al., 2014). ئەمریکا زۆر خێرا وەک داردەستێک لەدژی گرووپە ئیسلامییەکانی داعش یا بەرەی نۆسرە چاوی لەپەیەدە کرد. بەمجۆرە بوو کە ئەمریکا رووبەڕووی هەڵوێستێکی ناسک بووەوە: هاوکاری لەگەڵ پەیەدە/یەپەگە لەهەمان کاتدا پاراستنی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی پێویست لەدژی رووسیا.

بۆیە پرسی سەرەکی بۆ ئەمریکا بینینی پرۆژەیەکە بۆ هێشتنەوەی تورکیا لە بەرەی خۆیدا بێ ئەوەی کە واز لە پشتیوانی سەربازی کوردان بێنێت. ئەگەر ئەمریکا یەپەگەی نەبێت بە ناچار دەبێت سوریا بە جێ بهێڵێت و ئەم ناوچەیە پێشکەشی بەشار ئەسەد بکات. تەنانەت ئەگەر کوردەکان دەیانسەلماند کە هاوپەیمانییەکی بەکاریگەر لەدژی داعشن، لە زیاتر لە ٪99 ناوچەکانی ژێر چاودێری خۆی، داعشیان دەر دەکرد. بەڵام ئەمریکا ناچار بوو لەململانێ خێڵایەتی لە سوریا خۆی بە دوور بگرێت. لەراستیدا، عەرەبەکان پشتیوانیان لەبەهێزبوونی هەژموون لەبەرژوەندی کوردا دا ناکەن. (Nordland, 201) و ئەگەر بەشێوازی راستیانە بیر بکەینەوە یەپەگە دەتوانێت لەپارێزگا عەرەبەکان دەسەڵاتی هەبێت. بەڵام بەقسەی ئەفسەری ئەمریکی، بۆ گەرەنتی کۆتایی هێنان بە داعش پێویستیان بە هێزەکانی کورد بوو. ئەوان هۆشداریان دا گەر ئەمریکا کۆتایی بە هاوکاریەکانی لەگەڵ کوردان بێنێت، داعش دووبارە سەر هەڵدەداتەوە و هەندێ بەشی سوریا داگیر دەکات.

بوونی ئەمریکا لەسوریاش بە پاساوی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بوونی ئێران بووە کە دەڵێت ئێران بەدوای پێکهێنانی کۆریدۆرێک لەتاران تا بەیرووتە تا هەڕەشە لەئیسرائیل بکات. (Balanche, 2018). بۆیە، ئەمریکا پێویستی بە تورکیا و یاریزانانی گۆڕەپانی سوریا لەناوچەکەدایە. ئەمریکا دەزانێت ناتوانێت پشتی بە عەرەبە سۆنەکان ببەستێت، چوونکە ئەوان بەرژەوەندی هەرێمیان هەیە. بۆیە، تەنیا هاوپەیمانی کە دەمێنێتەوە پەیەدەیە. ئەمە بەو واتایە نەبوو کە کورد جێگای متمانەترن لە خێڵە عەرەبەکانی چۆمی فورات، بەڵکوو ئەگەر رەقیبەکان هەوڵ بدەن، شیمانەی گۆڕینی هاوکایان کەمترە.

سەرەڕای ئەمە بەرپرسانی فەرمی ئەمریکا بەدوای ئارمانجی گرنگترن. تا کاتێک کە هێزەکانی ئەمریکا لەسوریە بن، دەوڵەتی ترامپ بۆ پاراستنی پێگەی خۆی لەسوریا کەڵکی لەکوردەکان وەرگرت. ترامپ و دەوڵەتەکەی زیاتر لەوەی کە یارمەتی کوردان بدەن تا بگەنە خەیاڵی ناوچەی ئۆتۆنۆم لەباکووری سوریا، هەوڵیان دا لەگۆڕانکاریەکانی باکووری سوریا بۆ گۆڕینی رژیمی لەسوریا کەڵک وەربگرن. جیمز جیفری نێردراوی تایبەتی ئەمریکا، پەیوەندی ئەمریکا – کوردی وەک تاکتیکێکی کاتی ناوزەد کرد.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب