جیمز ویلسۆن: بەشداری پەکەکە لەپێکدادانەکانی ئەرمنیا و ئازەربایجان ئاسایشێ ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە

  • ۳ سال قبل

راپۆرتێکی ئاگادارکردنەوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەرمنیا تێرۆریستەکانی پەکەکەی لەسوریا و ئێراق بۆ ناوچە شاخاوییەکانی قەرەباخ گواستووتەوە تا بەمەبەستی پێکدادان لەئایندەدا ئامادە بن و ملیشیا ئەرمنیەکان پەروەردە بکەن لەو هەواڵانەی کە نەتەنیا لەئازەربایجان بەڵکوو لە ئەورووپاش پێویستە شەوانە لەخەو هەڵتانسێنێت و بەخەبەر راتان بگرێت.

جیمز ویڵسۆن دەنووسێت:

گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان بە هێنانی پەنابەری بە رەچەڵەک ئەرمەنی لەلۆبنان، سوریا و ئێراق شتێکە – سەرەڕای ئەوەی کە ئەمەش بۆ خۆی کردارێکی  نایاساییە –بەڵام جێگیرکردن و پڕکردنەوەی قەرەباخ بە ملیشیاکانی  پەکەکە، رێکخراوێک کە لەلایەن هەموو وڵاتانی رۆژئاوایی لەوانە ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی دەناسرێت، شتێکی دیکەیە. true

سیاسەتەکانی ئەرمنیا لەبارەی جێگیرکردنی دەستکرد لەبارەی قەرەباخی کوێستانی، لەدوای تەقینەوەکەی بەیرووت لە 4ی ئاگۆستی ئەمساڵ و شەڕی سوری لەساڵی 2009، ئارمانجی گۆڕینی دێمۆگرافیا و قایم کردن داگیرکاری 30 ساڵەی قەرەباخە کە درێژەی پێدەدات. ئەم سیاسەتانە، پێشلکاری یاسا نێودەوڵەتی، کنوانسیۆنی ژنێڤ و رێکەوتنە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانە. نیشتەجێ کردنی ملیشیا پسپۆڕە دامەزراوەکان و تێرۆریستەکانی لەقەرەباخی کوێستانی لەلایەن ئەرمنیاوە، بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی وەک تاوانی شەڕ دەناسرێت و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. it is true

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی قاهیرە 24 و سەرچاوە باوەڕ پێکراوە خۆجێیەکان، ئەرمنیا ئەوەندە بەرەو پێشەوە رۆیشتووە کە رێگای بە دیپلۆماتە پلە بەرەزەکانی خۆی داوە ت لەبارەی گواستنەوەی تێرۆریستەکان (لەئێراقەوە بۆ قەرەباخ) لەگەڵ یەکێتی بەسەرۆکایەتی لاهوور شێخ جەنگی تاڵبانی و باڤێل تاڵبانی دانوستاندن بکەن. ئەمە دوای هەوڵە شکست خواردووەکانی بۆ دانوستاندن لەبارەی پرۆژەی دانانی کۆریدۆرێک بۆ هەناردنی شەرڤانی کورد بۆقەرەباخ بە سەرۆکایەتی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان، نێچیروان بارزانی بوو.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، هەوڵەکانی ئەرمنیا بۆتە هۆی گواستنەوەی سەدان تێرۆریستی چەکدار لەقەندیلەوە. گروپە جیاکانیش لەملیشیاکانی یەپەگە کەوەک باڵی سوری پەکەکە دەناسرێن لەناوچەی قامشلووەوە لەسنوورەکانی سوریا و ئێراق رۆیشتوون بۆ قەرەباخ.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە ئەرمنیا بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەست بە دامەزراندن و بەکارگرتنی تێرۆریست و چەتەکان دەکات. لەشەڕی قەرەباخ لەدەیەی 1990ش وای کرد. تەنانەت پێشریش لەسەردەمی سۆڤیەتدا کوردەکان لەلایەن رووسیا و ئەرمنیاوە وەک داردەست بەکار هێنراوەن. یەکەمیان لەساڵی 1929-1923 ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی سووریان لەقەرەباخ دامەزران تا گواستنەوەو جێگیرکردنی کوردانی دانیشتووی ئازەربایجان، ئەرمنیا و ئێران بۆ ناوچەکە ئاسان بکەن.

لەگەڵ ئەمانەش، دەوڵەتی ئێستای ئەرمنیا زیاتر لەپێش خۆی شەڕخوازانەتر لەدژی ئازەربایجان پیشان دەدات و لەرەوتی دانوستاندن نێوان دوو نەتەوە بە هۆکاری تێبینی سیاسی ناوخۆ، لەوانە قەیرانی دەگمەنی تەندرووستی و ئابووری، کۆسپ دەنێتەوە. دەوڵەتی ئێستای ئەرمنیا نەتەنیا وەفاداری چوارچێوەی رێکەوتنی رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لەئەرووپا کە لەبابەتە سەرەکییەکاندا لێکیان کردبوو خۆ دەگرێت، بەڵکوو خوازیاری دەستپێکردنی دانوستاندنی ئاشتییە لەخاڵی سفرەوە.

لەبەر ئەوەی کە ئەرمەنییەکان زۆر زیاتر لەپێش نایانەوەێت منداڵەکانیان بنێرنە بەرەی پێشەوە، وادیارە دەوڵەتی ئەرمنیا پێداگر بێت کە ملیشیا گرووپە تێرۆریستییەکان بەکار بێنێت و زیانەکانی خۆی بە کەمترین ئاست بگەینێت. سەرۆک وەزیر نیکۆل پاشینیان تەنانەت خۆکرداری ملیشیا جەماوەرییەکەی لەم وڵاتە راگەیاندووە کە نموونەی مەترسیدار لەهەموو پێکدادانەکانی جیهاندا وەک بۆرکینافاسۆ بینراوە.

بەسەرۆکایەتی پاشینیان، قەفقاز خراپترین پێکدادان لە 12 ساڵی رابردوو بە خۆیەوە دەبینێت. کاتێک کە هێزە چەکدارەکانی ئەرمنیا لە 12 ژوئیە ئاگربەستی کەرەستی دروستکردنی خواردنەوە ئەلکۆلییەکانی بۆ هێرش بە ناوچەی تووزی ئازەربایجان لە سنووری ئەرمنیا و ئازەربایجان بەکارهێنا. ئەم هێرشە بۆوو هۆی کوژرانی 12 ئازەربایجانی لەوانە کەسێکی سڤیلی 75 ساڵە و برینداربوونی 4کەسی دیکە و زیانێکی زۆریشی گەیاندە مەزرا و باخەکانی ئازەربایجان. لە 21 سێپتەمبەر، سەربازێکی ئازەربایجانی بوە قوربانی پێکدادانەکان لەناوچەی تووز، چوونکە ئەرمنیا جارێکی دیکە ئاگربەستەکەی ژێرپێ نابوو.

قەرەباخ و 7 ناوچەی دەورووبەری لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی وەک خاکی ژێردەسەڵاتی ئازەربایجان ناسراوە، سەرەڕای بوونی 4 بڕیارنامەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کە خوازیاری کشانەوەی دەستبەجێی هێزە چەکدارەکانی ئەرمنیایە، 30 ساڵە لەلایەن ئەرمنیاوە داگیر کراوە. ملیتاریزەکردنی رەوتی قەرەباخ و هەروەها دەستێوەردانی چەتەکانی گرووپە ملیشیا سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوین لەلایەن ئەرمنیاوە، بۆتە هۆی نێودەوڵەتی بوونی پێکدادانەکان و هێزە هەرێمییەکانی جارێکی دیکە خستۆتە ناکۆکی و دژایەتییەوە.

کردەوە مەترسیدارەکەی ئەرمنیا، هەڕەشەی ناسەقامگیری زۆرتر لەناوچەکەی لەگەڵ خۆی هێناوە. ناوچەیەک کە بۆ ئازەربایجان و ئەرووپا گرنگی ستراتژی هەیە. چوونکە هێڵی گرێدارنی وزە و گواستنەوەی نەوت و گازی ئازەربایجان و کەلو پەلی دیکەی هەناردە کراو بۆ جۆرجیا، تورکیا و ئەورووپایە. ئەرمنیا بە خستنە مەترسی ئەم پرۆژە گەورە ژێرخانییە لەوانە بۆڕی گواستنەوەی نەوتی باکوو – تفلیس – جەیحان، هێڵی بۆڕی گواستنەوی گازی باکوو – تفلیس – ئەرزرووم، رێگەی ئاسنی تفلیس – قارس، ئاسایش و گواستنەوەی ئەورووپای دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب