شەپۆلی نوێی خۆکوژی ئیزدیەکان

  • ۳ سال قبل

شەپۆلێکی نوێی خۆکۆژی ئیزدیەکان کۆمەڵگای ئیزدیەکانی لەباکووری ئێراق گرتۆتەوە. لەسەرەتای 2021 تائێستا 12 گەنجی ئیزدی خۆیان کوشتووە. نەبوونی یارمەتی گونجاوی دەروونی کۆمەڵایەتی، بێ ئیشی، بێ هیوایی و نیزیکەی 5 ساڵ ژیان لە کەمپ دەتوانێت هۆکارە سەرەکییەکانی شەپۆلی نوێی خۆکۆژی بێت. درێژەی سیاسەتی نێوان پارتە جیاوازەکان بە ئارمانجی کۆنترۆڵی شنگال واتە گەڕانەوەی کەسانی کەمتر بۆ ئەم ناوچەیە.

وێنەی سەرەوە هی زینا حاج خەدیر کچێکی بیست ساڵانە کە لەلووتکەی گەنجی دا لەگەندی خۆی (گوهباڵ) لەباکووری شاخەکانی شنگال خۆی کوشت. بەداخەوە ئەو تەنیا کەس نییە کە خۆکۆژی کردووە.

لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە تائێستا 12 کەس خۆیان کوشتووە لەئیزدیەکان بەتایبەت لەنێو کەمپی ئاوارەکان لەپارێزگای دهۆک. 11یان لەم دەرۆژەدا خۆیان کوشتووە و زۆربەیان گەنجی دەورووبەری 20 ساڵن. ئەم پیشان دەدا کە ئاستی خۆکۆژی لەم کۆمەڵگایەدا روو لەهەڵکشانە، کۆمەڵگایەک کە زۆر هۆڤانە بۆتە ئارمانجی هێرشە تێرۆریستییەکانی داعش.

ئیزدیەکانی شنگال (و دراوسێیە سۆنە عەرەب و کوردەکان) تا سێی ئووتی 2014دا لەئاشتی و ئارامیدا دەژیان، لەوڕۆژانەدا ژێنوساید لەدژی ئەم کەمینە ئائینزایی و نەتەوەییە دەستی پێکرد، زۆربەی پیاوانیان زۆر هۆڤانە کوژران و داعش ژنەکانی وەک کوێلە کرد بە خزمەتکار. بەڵام لەکاتی ژێنوسایدی ئیزدیەکان لەساڵی 2014 تائێستا زۆربەی ئیزدیەکان هێشتاش ئاوارەن، کاژێری زۆر لەرۆژدا بێ ئیشن و بێ بەشن لەپاڵپشتی دەروونی. ئەم خەڵکە تا ئاستێکی زۆر هێشتاش ناتوانن زیانەکانیان لێکبدەنەوە و هەستێکی زۆر کزیان بە هیوا و باشتربوونی دۆخی ژیان هەیە.

ژمارەی زۆر کەم لەخەڵکی ئەم کۆمەڵگا، گەڕاونەتوە ماڵەکانیان لەشنگال. زۆربەی زۆریان لەکەمپەکان لە باکووری ئێراق دەژین. ئەوان زیانیان بەرکەوتووە و ئاوارە بوون. ئەم خەڵکە زۆر پێویستی بە یارمەتی هەیە.

یارمەتی دەروونی – کۆمەڵایەتی بۆ ئیزدیەکان

لەئێستادا، ژان ئیلخان کزلخان، دەروونناسێک کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی ئیزدیەکان لەئەڵمانیا ناسروە، خەریکی لێکدانەوەی هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی خۆکۆژییە. کزلخان سەرۆکی دەزگای لیکۆڵینەوەی تەندرووستی نێوان کلتوورەکانە لە زانکۆی دەوڵەتی بادن – وورتمبرگ، ویلینگن – شونینگنە. کزلخان رەخنەی لەدەوڵەتی هەرێمی کوردستان گرتووە کە لەبواری دابین کردنی پێداویستی پەنابەرەکان لەناوچەکە هەوڵی تەواوی نەداوە. بە قسەی ئەم دەزگایە ئێستا زیاتر لە 100 هەزار ئیزدی لەباکووری ئێراق و زۆر دوور لە ماڵەکانیان دەژین. بەقسەی ئەم دەرووناسە ژیانی لەکەمپی ئاوارەکان، ئایندەی سیاسی نادیاری بۆ ژیانێکی باشتر، و هەروەها کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی جگە لە سنوورەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ نەخۆشی کۆڤید 19 دڵەڕاوەکێ  دەروونی زیاد کردووە، بۆیە هەندێک کەس بە تایبەت ژنانی گەنجی ئیزدی خۆدەکوژن. ئەو پێی وایە: ئیزدیەکان هێشتا رزگار نەبوون لە ژێنوساید و لەکۆمەڵگایەک بە کێشەی قووڵەوە دەژین و ئەمە بۆتە هۆکاری هەڵکشانی خۆکۆژی و ئەمە هۆشداریەکە، هاوارێکە بۆ یارمەتی کە دەبێت ببیسترێت. هەر خۆکۆژیەک کارەساتێکە و دەبێت بزانین خۆکۆژی دەکرێت پێشی لێ بگیردرێت.

پزشکانی بێ سنووریش پێشتر ئاماژەیەن بە قەیرانی قووڵی تەندرووستی دەروونی لەنێوان ئیزدیەکان لەئێراق لەوانە ئاستی هەڵکشانی ژمارەی خۆکۆژی دابوو.

ململانێێ سیاسی

وادیارە کۆمەڵگای ئیزدی زۆر لەژێر گوشاری ململانێ سیاسیدایە. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئیزدیەکان نەگەڕنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. وا دیارە ئێراق و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەجێگای رێکخستنی پشتیوانی دەروونی لەکۆمەڵگای ئیزدی و سەرلەنوێ درووست کردنەوەی ماڵە وێرانەکانیان، نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان زۆرتر بەدوای کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیەن. ئەم ناوچە لەئێستادا شوێنی جێگیربوونی چەندین گرووپی چەکدار وەک پەکەکە و باڵەکانی وەک یەبەشەیە. دەوڵەتی ناوەندی و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان رێکەوتنێکیان بە چاودیری رێکخراوی نێودەوڵەتی لەئۆکتۆبەری 2020 واژۆ کردووە بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکان لەوانە پەکەکە لەناوچە دەربکرێن و دەوڵەتی فیدراڵ، کۆنترۆڵی ناوچەکە بەدەستەوە بگرێت. تائێستا ئەم بابەتە کرداری نەکراوە. چوونکە گرووپەکان ئامادە نین ناوچەکە چۆڵ بکەن. و ئەم بۆ خۆی سەرەنجی تورکیای بۆ لای خۆی راکێشاوە کە پەکەکە وەک دوژمنی خۆی دەزانێت.

 

رۆژی 22چلە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەستە ناسراوی خۆی دووبارە کردەوە: لەوانەی لەناکاو شەوێک هێرش بکەین. ئەمە هەر ئەو رەستەیە کە پێشتر بۆ ئۆپراسیۆنی دژە تێرۆریستی تورکیا لەباکووری سوریا بەکاری هێنا. بە قسەی کارناسی سیاسەتی دەرەکی، تورکیا لەوانەی لەڕاستیدا لەسەرەتای بەهارەوە ئۆپراسیۆنی نوێی لەشنگال دەست پێبکات. لەو هەفتەیەدا، هولۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بەغای کرد و رۆژی دواتر لەگەڵ بەرپرسە کوردەکان لەوانە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیر و نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتووێژی کرد.

رێگای درێژ لەسەر رێگای رێکەوتن

مەترسی هێڕشی دووبارەی بۆ سەر ئەم ناوچە وێران بووە کە ئاوارە ئیزدیەکان لەباکووری ئێراق تێدا بڵاوەیان پێکراوە یارمەتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ و خۆشبین بوون بە ئایندە ناڕەخسێنیت.

بوون بە کەرەستەی مامەڵەکردنی ئیزدیەکان لەنێوان پارتەکاندا کە باسی کۆنترۆڵی ناوچەکە دەکەن بۆ خۆی یارمەتییەکی خەڵک نادات. هەرچەند هێشتاش بەڕێک و پێکی میدیاکانی رۆژئاو باسی ئیزدیەکان پیشان دەدەن بەڵام جگە لە یارمەتی سنوورداری چەند رێکخراو لەدەرەوەی بازنەی دەوڵەت و بچووکی رۆژئاوایی هیچ هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری خەڵکی زیان پێکەوتوو هەڵنەگیراوە.

وادیارە نیگەرانی لەبارەی تەندرووستی دەروونی ئیزدیەکان، دوائین خاڵی گرنگی هەموو لایەنەکانە. بەدڵنیایەوە گەڕانەوەی خەڵک، بونیادنانەوەی دووبارەی ناوچەکە و دابینکردنی ئاسایش پێویستییە سەرەکییەکانی ئەم ئیشەن؛ بەڵام بەداخەوە هێشتا ناوچەی نیشتەجێ بوونی ئیزدیەکان ئەمەی تێدا نییە. تاکاتێک کە زۆربەی ئەم حەشیمەتە لەنێو رەشماڵدا بژین، بێ ئیش و بێ بەش بن لەخوێندن، ئەم کۆمەڵگا زۆر بە دژواری پێشدەکەوێت. روونە کە ئیزدیەکان بۆ گەیشتن بە دۆخی گونجاو رێگایەکی دوور و درێژیان لەپێشە.

 

موج خودکشی ایزدی‌ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب