سەلاحەدین خەدیۆ: ئەردۆغان بەرپرسی کارەساتی گارەیە

  • ۳ سال قبل

دەوڵەتی تورکیا پەکەکەی تاوانبار کردووە کە سێزە هەفسەری دەزگای هەواڵگری، سەرباز و پۆلیسی تورکیای کە بەساڵان بەدیل گرتووە لەکوێستانی گارە لەهەرێمی کوردستان لەسێدارە داوە. پەکەکەش دەڵێت ئەم تورکیایە کە دوای ناسینەوەی حەشارگاکەیان لەزەوین و ئاسمانەوە هێرشی کردنە سەر و بەدەستی خۆی سەربازەکانی کوشت. ئەمریکاش دەڵیت بە سەرکۆنەکردنی پەکەکە لەتەنیشت تورکیاوە دەوەستێت. بەڵام بەڕاستی راستی چییە؟ لە 10تا 14ی سۆبات لەگارە شەڕێکی دژوار لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە رووی دا کە لەئەنجامدا بووە هۆی کوژرانی بارمتە گیراوە تورکەکان.

 

ئەمە دەتوانیت بەو واتایە بێت کە تورکەکان ئۆپراسیۆنیان بۆ رزگارکردنی ئەفسەرەکانیان ئەنجام داوە. ئۆپراسیۆنێک کە نەتەنیا نەبووە هۆی ئازادبوونیان بەڵکوو کوشتیانی، بە خراپترین شێوە شکستی خوارد. ئێستا لەتورکیا یەکێک دەبێت ژێر باری ئەم شەرمەساریە بڕوات. لەڕاستیدا چە کەسێک بەرپرسی ئەم شکستەیە؟ بێ گۆمان ئەردۆغان! دەتوانرێت وێنا بکرێت کە ئەو بە هۆی شکست خواردنی لەسیاسەتە ناوخۆیەکان و بڵێسەسەندنی دووبارەی بزاڤی ناڕزایەتی لەزانکۆکان و توێژی مام ناوەندی، دووبارە پێویستی بە پاڵەوانیەک لە سیاسەتی دەرەکیدا بوو. بەرنامە ئەمە بوو کە رێک لە بیست و دووەمین ساڵڕۆژی رفاندنی ئۆجالان لە15ی سۆباتی 1999 و گەڕاندنەوەی بە چاوی بەستراو بۆ تورکیا، ئەم وڵاتە سەرکەوتنێکی دیکەی نەتەوەیی تۆمار بکات. لەوانەی ئەردۆغان خۆی ئامادە کردبوو کە لە15 سۆبات لەکۆچکی چانکایا، 13 دیلە ئازاد بووەکە لەپەخشانێکی پڕ رەنگ و بۆدا لەهەمبێز بگرێت و بۆ ماوەیکی دیکە کێشە ناوخۆیەکان و کەمبوونەوەی خۆشەویستی لای خەڵک داپۆشێت.

بەڵام وا دەرنەچوو، گرنگ نییە دیلە تورکییەکان لەکاتی کۆتایدا لەلایەن شەڕڤانە پەشۆکەکانی کورد کراونەتە ئامانج و یا خود بە هۆی بوردمانی تورکیاوە کوژراون! گرنگ ئەوەی کە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و ئەردۆغان وەک بەرپرسی ئەو، بەرپرسی ئەم شەرمەساریە تەواو عەیارن. بۆ ئەردۆغان بەرپرسە؟ جگە لە لایەنە مافی و بەرپرسیارێتی چالاکیەکە، ئەردۆغان تاوانبارە کە تووشی جۆرێک خەونی ئەوەی کە خۆی وەک ئیسرائیل ببینێت بووە. تورکیا وڵاتێکی جۆیی نییە کە بتوانێت لەساڵی 1979 ئۆپراسیۆنی ئەنتبە بەڕێوە ببات بێ ئەوەی کە لەدفنی کەسێک خوێن بڕژێت و سەدان بارمتەی خۆی لەنێو دڵی ئەفریقیا بگەڕێنێتەوە بۆ تێلاڤیڤ. لەپشت سەریشیەوە هێزیکی ئاسمانی بچووکی ئۆگاندایان لەسەر باندی فڕۆکەخانەکە خاپوورکرد و بوونە هۆی رووخانی عەیدی ئەمین دیکتاتۆری خۆێنمژی ئەم وڵاتە. دیارە لەم ساڵانەی دوایدا ئەردۆغان گیروودەی خەونەکانیب بووە: گەشانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەئاڵا لەپێکدادانە ناوچەیی و ئۆپراسیۆنی رفاندنی عەبدۆڵا ئۆجالان لەکنیا. ئۆجالان بەیارمەتی و دەستێوەردانی راستەوخۆی مووساد گەڕێندرایەوە بۆ تورکیا و تیکە هەستیارەکانی بە ئاڵاش لانی کەم لەدە وڵاتی دەرەکیەوە هاوردە دەکرێت. خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە پێشکەش کردنی تێرۆریزمی دەوڵەتی تورکیا کەمتیر لەئیسرائیل نییە!…

تویتی سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا پیشاندەری قووڵایی ئەم شکستەیە و هەڵبەت بەرپرسیارنەبوونی یەکێ لە بەهێزترین پیاوانی ئەندامی ئەم بازنەی دەسەڵاتەیە. ئەو دوێنی دوای شکستی گارە لەلووتکەی تووڕەییەوە نووسی: گەر موراد کارایلان نەکەین بە هەزار بەشەوە، با نەتەوە و شەهیدەکانمان تف بکەنە ناوچاوانمان.

سەرچاوە: ماڵپەڕی شرۆڤەی ئازەریەکان

نووسینی: سەلاحەدین خەدیۆ

صلاح‌الدین خدیو: اردوغان مسئول فاجعه «گاره» است.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب