رەخنەیەک لەبارەی لێدوانەکەی دۆکتۆر رەحیم فەرەمەند

  • ۳ سال قبل

دۆکتۆر رەحیم فەرهمەند پزشکی ددانانە، لەپەیجی ئینستاگرامەکەیدا بابەتێکی بڵاوکردووتەوە کە وەک بڵێی لەدیمانە لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی فرانسادا ورووژاندبێتی. لێدوانەکانی فەرهەمەند لەچەند سووچەوە دەکرێت رەخنەیان لێبگیردرێت.

یەکەم ئەوەی کە بابەتە دیمانەکە لەگەڵ شوێنی ئەنجام دانی و جۆری جل و بەرگی دۆکتور فەرهمەند وەک پزشکی ددانان لەگەڵ هیچ پێوانێکی باوی تەلەزڤیزیۆنی و بابەتی ناخوێنێتەوە. دیمانە لە شوێنی ئیشەکەی ئەنجام دراوە لەکاتێکدا کە کەسێک وەک نەخۆشی ددان سەردانی کردووە، لەسەر قەرەوێڵەکە لەسەر پشت راکشاوە و فرهمەندیش بە جلی پزشکی ددانەوە لەپاڵی وەستاوە. ئەم کردارە پێش هەرشتێک پێشلکاری مافی نەخۆشێ ددانانە. ئەنجامی دیمانە لەکاتی پشکنین دا بۆ خۆی پێشلکاری پێوانی پزشکیشە چوونکە پزشک دەبێت سەرنجی لەسەر ئیشەکەی بێت نە ئەوەی کە باسی بابەتێکی ناپەیوەندیدار و لەدەرەوەی بواری پسپۆڕی ئەنجام بدات. نەخۆشی ددان دەتوانێت بە بەکار‌هێنانی ئەم فایلەی ئینستاگرامی فەرهمەند سکاڵای لەسەر تۆمار بکات و بە سەردان بۆ دادگای تایبەتی بواری پزشکی بەدڵنیایەوە سەرپێچی ئەم پزشکە روونە. فەرهمەند وەک پزشک و بە بابەتی پزشکی ئەم دیمانەیە ئەنجام داوە، بۆ خۆی شوێنی ئەنجام دانی ئەم دیمانەیە و جۆری پۆشینەکەی لەگەڵی ناخوێنێت بەڵام بەرواڵەت هەر لەو سەرەتای دیمانە شکسی خواردووە واتە کەشی دەروونی بۆ کاریگەربوون لەسەر بینەر و خوێنەر لەدەست داوە و یەکەمین پرسیار لەمێشکی بینەردا ئەوەیە کە پرسی سیاسی پارت و گرووپە چەکدار – سیاسییە کوردەکان و گۆڕانکاری رۆژهەڵاتی ناوین چ پەیوەندییەکی لەگەڵ شوێنی پشکنین و پزشکی ددانانەوە هەیە؟ ئایا ئەم کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە ئەوەندە لاوازە و ناتوانێت کارناسێکی پسپۆڕی بابەتە ببینێتەوە یا ئەوەندە بێ بینەرە کە بەس بۆ پڕکردنەوەی کاتی بەرنامەکان تەنانەت باسی مێژوویی – سیاسی کوردەکان لەگەڵ پزشکێکی ددانان لەشوێنی کارەکەی و بە جل و بەرگی پزشکییەوە ئەنجام دەدات!

بابەتێکی دیکە لێدوانەکانی فەرهمەندە کە لەگەڵ ناکۆک بوونەوەکی بێ بەڵگەن. ئەو وەک پزشکی ددانان دەزانێت کە ئەمە بابەتێک نییە کە کارناسانی بێ لایەن پشتڕاستی بکەنەوە – بۆ نموونە پزشکی ددانان – دەبێت بەڵگەی تەواوی هەبێت ئەگینا وەک لێدوانی تاکەکەسی و هەڵبەت بێ نرخ دەنرخێندرێت. فەرهەمەند دەڵێت: مێژوو دەڵێت کۆنترین نەتەوە نەتەوەی کوردە. ئەم رەستەیە بەتەواوەتی ناڕوونە، بێ واتایە و دوورە لە هەرجۆرە لێدوانێکی کارناسی. بەپێی ئەم لێدوانەی فەرهمەند پێش بوونی کوردان هیچ خەڵکێک لەسەر گوێ زەوی نەبووە و کوردەکان یەکەمین کەس بوون کە پێیان لەسەر گوێ زەوی داناو! کام مێژوو؟ کام سەرچاوە دەڵێت؟ فەرهمەند ئاماژە بە هیچ سەرچاوەیەک ناکات و وادیارە بابەتەکە دەگوازێتەو کە لەکەشی ئەنتەرنێت و بێ بەڵگە کۆپی و پەیست دەکرێت و لەلایەکەوە لێدوانەکان و نەبوونی سەرچاوە دەسەلمێنێت کە بێ پشیوان قسە دەکات، چوونکە ئەگەر بەڕاستی چەند پرتووکی بەنرخی مێژووی خوێندباوە هەرگیز شتی وای باس نەدەکرد.

بۆ زانیاری فەرهمەند دەبێت بڵێم کاتێک کە نەتەوە ئێرانییەکان (پارت، پارس، ماد) هاتنە دەشتەکانی ئێران – لەبارەی هاتنیان لەباکووری رۆژهەڵات یا باکووری رۆژئاوا جیاوازی بۆچوون هەیە – نەتەوەی دیکەش لەم ناوچە و هەڵبەت لەشوێنەکانی دیکە هەبوون. چەند نموو لە نەتەوە کۆنەکان: ئوسترۆگووتە ژێرمەنییەکان لەئەورووپا، تورانییەکان لە ئاسیای ناوین، فرانکەکەنا لەئەورووپا، لەمیسر فرعەونەکان،ئیلامییەکان لەئێرانی ئێستا، کاسی، گوتی، مانائیان، ئوراوتوەکان… بەکورتی گوێ زەوی بەتاڵ نەبووە! فەرهمەند دەتوانێت بۆ رەت کردنەوەی لێدوانەکانی خۆی بەرگی یەکەمی پرتووکی مێژووی جیهانی کۆن نووسینی ئا.کاژدان- ن. نیکولسکی – ئا. ئابرامۆ.یچ – ژ. ئیلین – ئا فیلیپ ئف. بەوەرگێڕانی سادقی ئەنساری، عەلیوڵا هەمەدانی، محمەد باقر مۆمنی، لەبڵاوکراوەکانی ئەندێشە بخوێنێتەوە کەلەبارەی کۆمەڵگای سەرەتایی پێش مێژووە.

فەرهمەند دەڵێت شەڕی ئێڕان و رووس، شەڕی رووس وئۆسمانی، رێکەوتنی سایکس پیکۆ بۆتە هۆی ئەوەی کە نەتەوەی کورد لەنێوان چوار وڵاتدا دابەش بێت و لەئێران هێشتیانەوە و لەدرێژەدا بەسەر سێ وڵاتی ئێراق و تورکیا و سوریا وەک وڵات ئاماژەیان پێدەدات کە ئەو کاتە بوونیان نەبووە.

دەبێت بگوترێت کە شەڕەکانی ئێران و رووس کە لەسەردەمی قاجار توند بووەوە و لەدوو رێکەوتن نامەی سەرشۆڕانەی گۆلستان و تورکمەن چای واژۆ کرا بووە هۆی ئەوەی کە ناوچە بەربڵاوی قەفقازی ئێستا لەوانە ئازەربایجان و ئەرمنیا لەباکووری رۆژئاوایی و بە پێی پەیمانی ئاخالیش بەشێک لە خۆراسان بەتایبەت شارە کوردنشینەکانی فیروزە لەئێڕان دابڕا. سەیر ئەوەیە کە کوردانی خوراسان بۆپاراستنی ئێران و پێشگرتن لە داگیرکاری و ئەوەی کە فیرۆزە ببێتە خاکی رووسیا 8 ساڵ شەڕیان کرد و فەرماندە عێوەزی خۆشەویشتی کوردان لەم ناوچەیە سەرۆکایەتی ئەم بزووتنەوەی دەکرت. فەرهمەند دەتوانێت بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ کوردانی خوراسان قسە بکات. تەنیا قۆناخێک کە رووسەکان بە ئارمانجی دابەشکردنی ئێڕان توانیان ماوەیەک لەناوچە کوردنشینەکانی رۆژئاوای ئێڕان جێگیر بن سەردەمی 11 مانگەی کۆماری مەهاباد بوو کە هەموو بەڵگە و بینراوەکان هەن لە باسی هەوڵی ئاشکرای سۆڤیەت بۆ بەکارهێنانی هێز لەبۆشایی هێزی ناوەندی لەئێڕان بە نێوی کوردەکان لەسەر دەستی قازی محەمەد کە بۆ خۆی کورد نەبوو و گورجی بوو بەڵام بە ئارەزووی خۆی ئەمناوچەیە لەئێران دابڕی و کردیە خاکی خۆی هەر ئەو کارەی کە لەبارەی ئازەربایجان رادەستی سەید جەعفەری پیشەوەری کرد. سیاسەتی رووسیا ئەوڕۆکەش وایە: کریمەی لەئۆکراینمان لەچەند ساڵی رابردوودا بینی پێشنیاز دەکەم فەرهمەند مێژووی کورد و عەجەم لەبڵاوکراوەکانی جەوانەی رۆشد نووسراوەی نۆشیروان مستەفا بخوێنێتەوە تا بزانێت کوردەکان لەشەڕی ئێڕان و روسەکان لە باکووری رۆژئاوا چۆن هێزی شەڕیان بۆیارمەتی برا موسڵمانەکانیان دەهەنارد و چەند هەزار کورد بۆ پاراستنی ئێران کوژران. لەبارەی شەڕەکانی رووس و ئۆسمانیش وایە. هێزی شەڕی سەرەکی لەدژی رووسەکان کورد بوون. فەرمانی فتوای بەناوبانگی شێخ عۆبەیدۆڵای نەهری بۆ کوردەکان لەپشیتیوانی لەئۆسمانی موسڵمان لەدژی رووسیا و بەشداری خۆی لەگەڵ 5 هەزار کەس لەشەڕی ۱۸۷۸-۱۸۷۷ لەدژی رووسەکان نموونەیەکی دیکەیە.

سنوورەکانی ئێستان تورکیا، سوریا، ئێراق لەلایەن سایکس پیکۆوە لەسەرەتای سەدەی بیستم دەسنیشان کرا. سایکس وەزیرەی دەرەوەی بریتانیا و پیکۆش وەزیری دەرەوەی فرانسا بوون. ئەم دوو وڵاتە دەسەڵاتی ئۆسمانی شکست خواردوو دوای شەڕي جیهانی یەکەمیان لەنێوان خۆیاندا دابەش کرد و هەڵبەت رووسیاش بە رووداوەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 ی بەلشڤیکەکان کەوتەوە دوای کارونانەوە ئەگینا بەشیمانەی بەهێز شتێکی جیاواز لەئەمڕۆ رووی دەدا. بۆ نموونە لەوانەی بەشێکی زۆر لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بەشێک لە ئەرمەنیای گەورە بوونایا. بەڵام بنەمای پرسەکە وادەردەخات کە فەرهمەند لەبیری کردووە یا نەیویستووە بەیانی بکات. بۆ فەرهمەند ئاماژە بە سنوورەکان لەپێش سایکس پیکۆ ناکات؟

بابەتی سەرەکی ئەمەیە: هەموو ناوچە کوردنشینەکان لەسەرەتاوە کە پارت – ماد – پارس هاتنە نیو دەشتی ئێرانەوە و ناوەڕۆکی ئێرانی ئێستایان پێکهێنا، بەشێک لەسنوورەکانی ئێران بوو. لەشەڕەکانی ئێران و رۆم و ئێران و یۆنانی کۆنیش هەمیشە وا بووە. سەدان ساڵی پێچووە تا ئمپراتوری ئۆسمانی دابمەزرێت و بەهێز بێت. دوای شەڕەکان و دامرکاندنیان سۆڵتان سەلیم یاهۆز لەساڵی 1514 هاتە ئێران – لەسنووری ئامەدی ئەوڕۆەوە دەستی پێدەکرد – هێرشی کرد و تا تەورێزی داگیر کرد و لەئەنجامدا کشایەوە بۆ سنووری ئێستای تورکیا و ئێران. کوردەکان بۆ دەرکردنی داگیرکەرانی ئۆسمانی هەزاران کوژراویان دا. ئەم دۆخە درێژەی هەبوو تا ئەوەی کە لەساڵی 1639ی زائینی لەنێوان سۆڵتان مورادی چوارەم و سەفەوییەکان کە لەدۆخێکی لاوازدا بوون و دانوستاندنی سێزدە رۆژەی قەسری شیرین سنوورە فەرمییەکان پشتڕاست کرانەوە. سنوورەکانی ئێستای ئێران و تورکیا هەر هی ئەو سەردەمەیە.

بۆیە لێدوانەکانی فەرهمەند راست نییە و هەرگیز وڵاتێکی سەربەخۆ بە نیوی کوردستان بوونی نەبووە تا ببێتە چوار بەشەوە. ئەوەی بووە هەموو ناوچە کوردنشینەکان بەشێک لەئێران بوون، ئۆسمانییەکان بەشێک لەئێڕانیان جیا کردۆتەوە دوای شکستی ئۆسمانی لەشەڕی جیهانی یەکەمدا، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کرانە سێ وڵات. تورکیا و سوریا و ئێراق. هەڵبەت لە دانوستاندنەکانی وازهێنان لەشەڕ و دابەشکردنی ئۆسمانی، لەئێران هەوڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی خاک لەئۆسمانی دران بەڵام دەوڵەتی ئەو کاتە زۆر لاواز بوو و بەریتانیا تەنانەت رێگای نەدا وەفدێک لەئێرانییەکان بۆ ئەم مەبەستە لە دانوستاندنەکاندا بەشداری بکەن.

لەکۆتایدا رەستەیەک لە مەلا مستەفای بارزانی بۆ فەرهمەند وەبیر دێنینەوە کە دەڵێت: لەهەرکوێ کورد هەبێت ئەوێ ئێرانە.

نقدی در مورد اظهارات دکتر رحیم فرهمند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب